ده‌پێم بڵێ شه‌وی یه‌ڵدا
چ جوانیه‌کی تیدایه گه‌ر ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری تیدا ده‌رنه‌که‌وێ؟؟
ده‌پێم بڵێ به‌هار چ جوانیه‌کی تیدایه
گه‌ر گه‌ڵای داره‌کان سه‌وز نه‌بێ؟؟
ده‌پێم بڵی گه‌ر ره‌نگی زه‌ردی پایز نه‌بێ
وه‌رزی پایز چ جوانیه‌کی هه‌یه گه‌ر زه‌ردی گه‌ڵاکان نه‌بێ؟؟
ده‌پێم بڵی ،،، گه‌ر چیا بێ به‌فر بێ
هیچ جوانیه‌کی تیدا ده‌بینڕی؟؟
ده‌پێم بڵی گه‌ر بولبول له‌باخچه‌دا نه‌جریکێنێ
تۆ بڵێی جوانیه‌کی هه‌بێ که خۆی بنوێنێ؟؟؟
ده‌پێم بڵی زه‌رده‌په‌ری ئێواران
چ جوانیه‌کی تیدایه گه‌ر له زه‌ردی چاوه‌کانی تۆ نه‌چێ؟؟
ده‌پێم بڵێ گه‌ر مرۆڤ بێ خاک بژی
ئه‌توانێ ساتێ به ئارامی بژی؟؟
ده‌پێم بڵی ،،، ده‌پێم بڵی،،،
گه‌ر عاشق بۆ مه‌عشوقی نه‌مرێ
ئه‌بێ چ عاشقێک مابێ له ژیاندا
که‌به‌راستی و پاکی ژیابێ؟؟
ده‌پێم بڵێ سروشتی کوردوستانه‌که‌م
چ جوانیه‌کی هه‌یه ،،،
گه‌ر کوره کوردێکی هه‌ژاری وه‌ك من عاشقی تۆ نه‌بێ؟؟
ده‌پێم بڵی ده‌پێم بڵێ
گه‌ر عه‌شقی تۆ بۆ من نه‌بێ
هی من بۆ تۆ نه‌بێ،،،
شتێک هه‌یه له ژیاندا که دڵی مات و حه‌زینم
خۆش کا لێره و له‌وێ،،،؟؟
ده‌پێم بڵی،،، ده‌پێم بلێ؟؟؟
ژیان چ جوانیه‌کی تیدایه
گه‌رعه‌شق و خۆشه‌ویستی من بۆ تۆ نه‌بێ
تۆ بۆ من نه‌بێ،،،،؟؟
خاوه‌نی سه‌دان ووشه‌ی کپ کراو، خاوه‌نی نیشتیمانیکی نادیاری کراو،،،،،
خاوه‌نی ئه‌و له‌ژیاندا،،،،
ره‌وشت به‌رزنجی
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|