پیاوێک سێ ساڵ چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ریدا بوو
PNA- پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو، پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له"به‌رازیل" توانییان چه‌قۆیه‌كی 10سانتی مه‌تری له سه‌ری كوڕێكی گه‌نجدا ده‌ربێنن كه سێ ساڵ بوو تێیدابوو.
"ئه‌دیلسۆن ناشی مێنتۆ"ی 29ساڵ كه وه‌ستایه‌كی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله له‌برازیل، له‌وتووێژێك له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا ئاشكرای كرد: "كه 3 ساڵ له‌مه‌وپێش له‌شه‌ڕێكدا ئه‌م چه‌قۆ 10 سانتی مه‌ترییه چوو به‌سه‌رم دا، به‌ڵام تاكوو ئێستا هه‌ستم به‌ئێش و ئازار نه‌ده‌كرد، ته‌نیا جارناجارێك تووشی به‌ربوونی خوێنی لووت ده‌بووم و ژانه‌سه‌رم ده‌گرت."
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی:" بۆ زانینی هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه چووم بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌باكووری برازیل و پزیشكه‌كان پاش ئه‌شیعه‌گرتن شتێكی تیژیان له‌ناو سه‌رم دا بینی، ئه‌وان له‌وكاته‌دا ته‌نیا ده‌سته‌ی چه‌قوه‌كه‌یان له‌ناو سه‌رم ده‌رهێناو جه‌ختیان كرده‌وه كه هیچ گرفتێكم بۆ درووست نه‌بووه."
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی" ئاسۆشیتێد پرێس"ئه‌م گه‌نجه 29ساڵانه هه‌فته‌ی داهاتوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی"ره‌سیڤ" له‌باكووری رۆژهه‌ڵاتی برازیل ده‌رده‌كرێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|