له‌دواى به‌رهه‌مهێنانى به‌شى یه‌كه‌م و دووه‌م له‌زنجیره دراماى گه‌رده‌لوول كه گێڕانه‌وه‌ى مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى گه‌لى كورد بوو به‌رامبه‌ر رژێمى به‌عسى رووخا‌و و كاردانه‌وه‌یه‌كى زۆرى له‌لاى بینه‌ره‌كانى دروستكرد‌و هه‌ریه‌كه‌یان خۆیان له‌و درامایه‌دا بینییه‌وه، وایكرد له‌چاوه‌ڕوانى دابن بۆ بینینى به‌شى سێیه‌مى ئه‌م زنجیره درامایه، له‌ئێستاشدا كارى نووسینى سیناریۆى به‌شى سێیه‌مى كۆتایپێهاتووه‌و هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ری زنجیره درامای گه‌رده‌لوول، جه‌لیل زه‌نگه‌نه، داوا له‌و ئاكته‌رانه‌ی له‌به‌شی یه‌كه‌م و دووه‌می زنجیره درامای گه‌رده‌لوول-دا رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌بووه ده‌كات، له‌سه‌عات (3)ی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه (10/12/2009)، له‌هۆڵی دیالۆگ-ی مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و خۆئاماده‌كردن بۆ به‌شی سێیه‌می گه‌رده‌لوول ئاماده‌بن.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|