دوورگه- ئاماده‌كردنی: دارا ره‌شید محه‌مه‌د/ ئاوی
زه‌مزه‌م چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه، لێره‌دا ته‌نها به چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌یان
پێده‌كه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر باسی هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بكه‌ین ئه‌وه كاتێكی
زۆرمان ده‌وێت، بۆیه زۆر به‌خێرایی ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوی
زه‌مزه‌م ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له بیرێكدا
هه‌ڵده‌قوڵێت كه كۆنترین بیری ئاوه و تا ئێستا وشكی نه‌كردووه.
دووه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م خواردنه و ده‌خورێت، پێغه‌مبه‌ری
خۆشه‌ویست ده‌فه‌رموێ: ئاوی زه‌مزه‌م خواردنه و جێگه‌ی خواردنیش ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی
بیخواته‌وه تێر ده‌بێت.
سێیه‌م: ئه‌و بیره‌ی زه‌مزه‌می
لێهه‌ڵده‌قوڵێت تا ئاوی لێ ده‌ربهێنیت ئاوه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت!!
چواره‌م: ئاوی زه‌مزه‌م رێژه‌یه‌كی زۆری خوێی تێدایه، كه‌چی
شیرینه! ئه‌و رێژه خوێیه‌ی له هه‌ر ئاوێكی دیكه‌دا هه‌بووایه له سوێرییان كه‌س
نه‌یده‌خوارده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌مزه‌م شیرینه.
پێنجه‌م: كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م ئاماده
بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێكهاته‌ی ئاوی زه‌مزه‌م ئاشكرایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵێكی زۆریش دراوه كه‌چی كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م
ئاماده بكات.
شه‌شه‌م: ئاوی
زه‌مزه‌م وه‌ك هه‌نگوینه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ئاوی زه‌مزه‌م
وه‌ك هه‌نگوین ره‌نگ و تام و بۆنی ناگۆڕێ، چونكه هه‌نگوینیش نه ره‌نگی ده‌گۆڕێت و
نه تامیشی.
حه‌وته‌م: ئاوی زه‌مزه‌م چاره‌سه‌ره، له جار
ده‌گێڕنه‌وه كه ده‌ڵێ: (گوێم له پێغهمبهرب خوا بوو (ص) ده‌یفه‌رموو: ئاوی
زه‌مزه‌م بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بخورێته‌وه دێته دی). بۆیه ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی
چاره‌سه‌ر بخورێته‌وه ئه‌وه چاره‌سه‌ره.
هه‌شته‌م:
هه‌موو بیره‌كانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز تاڵاون و ئاوه‌كانیان بۆ خواردنه‌وه ده‌ست
نادات، ته‌نها ئاوی زه‌مزه‌م نه‌بێت، هه‌تا دانیشتووانی مه‌ككه‌ش زۆرتر بێت ئاوی
زه‌مزه‌میش زۆرتر ده‌بێت. ئێستا هه‌موو شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له زه‌مزه‌م
ده‌خواته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌م هه‌موو موسڵمانه‌ی كه بۆ خوداپه‌رستی رووی
تێده‌كه‌ن.
نۆیه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م
یه‌كێكه له نیشانه و به‌ڵگه زۆر ئاشكراكانی خودای گه‌وره.
ده‌یه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م دڵی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی (ص) پێ
شۆراوه.
یازده‌هه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له پیرۆزترین شوێنی
جیهاندا هه‌ڵقوڵاوه، چونكه ئه‌م ئاوه له په‌نای (بیت)ی ماڵی خودا له نزیك
(الركن) و (المقام) و(الصفا) و (المروی) هه‌ڵقوڵاوه.
له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری
خۆشه‌ویست ده‌ڵێ: سكی خۆتانی لێ پڕ بكه‌ن.
ئه‌مه پوخته‌ی كتێبی (زه‌مزه‌م چاره‌سه‌ره)ه كه له 2009
بڵاوكراوه‌ته‌وه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|