كه‌سێك كه دڵی هه‌بێت
وه‌رگێرِانى مامۆستا صلاح الدين عبدالكريم
هێشتا له‌بیرمه كاتێك كه منداڵێكى بچوك بووم.. خرامه نه‌خۆشخانه‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك له ئه‌نجامى سه‌رما بوونم.. وه له كاتى ده‌رچوونمدا گوێم لێ بوو پزیشكه‌كه به باوكمى ووت: ئێستا ته‌ندروستى باشه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م نه‌خۆشى یه له داهاتوودا كاریگه‌رى هه‌بێت.. چه‌ند ساڵێكى درێژ تێپه‌رِی.. بووم به گه‌نج و پاشان به باوك.. هه‌ندێ جار هه‌ستم به بێزارى و ماندوو بوون ده‌كرد كه كه‌مترین كۆششم بكردایه.. چوم بۆ نه‌خۆشخانه بۆ كردنى پشكنینى ته‌واو ( فحص ) .. بۆم ده‌ركه‌وت لاوازى هه‌یه له بۆرِی یه‌كانى دڵمدا.. وه پێویستیم به نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ك هه‌یه له دڵمدا .. وه‌ئه‌م لاوازى یه له ئه‌نجامى سه‌رمایه‌ك تووشم بووه له سه‌رده‌مه‌كانى پێشوودا كه بۆته هۆى رِۆماتیزم له دڵمدا .. هه‌وڵمدا پزیشكه‌كه رِازى بكه‌م به چاره‌سه‌ركردنێك یاخود پشوودانێك.. له‌جیاتى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه.. به‌ڵام پێی رِاگه‌یاندم .. · پاش چه‌ند مانگێكى تر پێویستیت به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت.. وه خۆت دڵنیا ده‌بیت له‌م شته.. به‌ڵێ وابوو پاش چه‌ند مانگێك لاوازى بۆم ده‌هات و بێزاریشم پێوه دیار بوو.. وه برِیارم دا رِازى بم به قه‌زا و قه‌ده‌رى خواى گه‌وره وه ئیشه‌كه‌م بده‌مه ده‌ستى خوا .. پاش فه‌حسێكى گشتى وئه‌وه‌ى كه پێویست بێت له لێكۆڵینه‌وه.. كاتێكم وه‌رگرت تا ئاماده بم له نه‌خۆشخانه بۆ مانه‌وه ئه‌ویش پێش كاتى جێ به جێ كردنى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه به یه‌ك رِۆژ.. وه ئه‌م شته رِویدا .. له رِۆژى یه‌كه‌مدا خزمه‌كان سه‌ردانیان كردم .. وه‌من زۆر پشوو دڵ ئارام و هێمن بووم.. نزیكه‌ى زیاتر له كاتژمێرێك له‌گه‌ڵ ئه‌و پزیشكه‌دا دانیشتم كه هه‌ڵده‌ستێت به جێ به جێ كردنى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه .. له شه‌وى پێش كاتى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه خه‌وتنێكى هێمنانه نووستم.. بیرم له هیچ شتێك نه‌كرده‌وه.. له‌گه‌ڵ بانگى بهیانىدا هه‌ستام له‌خه‌و.. گوێم له بانگه‌كه بوو.. وه ده‌نگه‌كه‌ى له ناوه‌وه‌م دوباره ده‌بووه‌وه.. له‌شمى هه‌ژاند.. ده‌نگێك به مێشكمدا هات.. ئارامىیه‌كه‌م گۆرِا.. نازانم چى رِووى دا به سه‌رمدا.. نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه قورسه.. له‌وانه‌یه ئه‌مه دوا رِۆژت بێت له‌م ژیانه‌دا.. له‌وانه‌یه ئه‌مه دوا بانگ بێت بیبیستیت له ژیانتدا.. ئه‌م قسه شاراوانه رِامى ده‌كێشا له هه‌موو لایه‌كه‌وه .. پێشتر من له كوێ بووم.. پرسیارێك بوو واى له فرمێسك كرد كه به‌خورِ به‌چاومدا بێته خواره‌وه ... ژیانى رِابردووم وه‌ك خه‌و رِۆیشت.. من له كوێم ده‌رباره‌ى قیامه‌ت؟! ئائه‌وه مردنه‌و لێم نزیك بۆته‌وه.. وه كاتێك چاوم به‌رز كرده‌وه.. په‌رستیاره‌كه له‌لاى سه‌رمه‌وه رِاوه‌ستابوو.. چیته؟ وه‌ڵامیم نه‌دایه‌وه.. هیچ وه‌ڵامم لا نى یه.. به‌ڵام هه‌ستى به دڵه رِاوكێ وشڵه‌ژاوى و نیگه‌رانیم كرد .. له‌وانه‌یه چاوه‌رِوانى ئه‌م شته بێت چونكه ده‌رزى به‌نجى به‌ده‌سته‌وه بوو.. ده‌ستم دانا.. وه‌من ده‌مزانى كه دڵم ده‌ده‌مه ده‌ست نه‌شته‌رگه‌ره‌كه.. وه‌پێش هه‌موو ئه‌مانه ئیشه‌كه‌م دایه ده‌ستى خواى گه‌وره.. سنگم ده‌كرێته‌وه وله‌ت ده‌كرێت.. وه‌دڵم له لێدان ده‌كه‌وێت به درێژى ماوه‌ى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه.. وه له كاتى كۆتایى هاتنى نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه بارگه‌یه‌كى كاره‌باى ده‌درێت له له‌شم بۆ گورج و گۆڵ كردنه‌وه‌ى دڵم و گه‌رِانه‌وه‌ى جارێكى تر بۆ لێدان.. وه‌له‌كاتى وه‌ڵام نه‌دانه‌وه یان ( لێ نه‌دانى دڵم) دووباره كاره‌باى لێ ده‌درێته‌وه.. پاشان هه‌ڵده‌گیرێم له سه‌ر شان بۆ گۆرِستان.. زانینم بۆ هه‌موو ئه‌م شتانه به درێژى واى لێكردم كه ته‌ماشاى ژیان بكه‌م زۆر به سوكى و بێ نرخى.. چۆن من كه‌مته‌رخه‌میم كرد له ته‌مه‌نمدا.. پاش لێدانى ده‌رزی یه‌كه بێهۆش بووم.. دواتر زانیم كه نه‌شته‌رگه‌رىیه‌كه له دڵمدا هه‌شت كاتژمێرى به‌رده‌وامى خایاندووه.. سوپاسى خواى گه‌وره‌م كرد كه دڵم وه‌ڵامى یه‌كه‌م لێدانى كاره‌بایى دایه‌وه .. · پاش ده‌رچونم له نه‌خۆشخانه.. هه‌موو رِۆژێك به‌ته‌مه‌نمدا ده‌چوومه‌وه.. ئه‌و رِۆژه‌م بیر ده‌كه‌وته‌وه كه فرمێسك به خورِ به‌چاومدا ده‌هاته خواره‌وه كه من له‌سه‌ر جێگاى مردن بووم .. چۆن وه‌ڵامى خواى گه‌وره بده‌مه‌وه؟ وه به‌چى؟ وه هه‌رجارێك ئه‌و كاته‌م بیر بكه‌وتایه‌ته‌وه گوێرِایه‌ڵى كردن و نزیك بوونه‌وه‌م له خواى گه‌وره زیادى ده‌كرد.. وه هه‌ر كاتێك نه‌فسم رِاى بكێشتمایه بۆ كه‌مته‌رخه‌مى و ته‌مه‌ڵى بیرى ئه‌و كاته‌م ده‌كرده‌وه.. سوپاسى خواى گه‌وره‌م كرد كه گه‌رِاومه‌ته‌وه بۆ ژیان سه‌ر له نوێ
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|