هاتوومه كه پێت بڵێم)
له‌وه‌ته‌ی تۆم خۆش ده‌وێ
له‌لام ڕوون نیه كه خۆشه‌ویستیت
خه‌نده‌یه یان گریانه
" عه‌یامێ لوتكه‌ی خۆش بینی و
زه‌مه‌نێكیش ئه‌وپه‌ڕی لێكدابڕانه "
تكا ده‌كه‌م حاڵێم بكه
بۆ به‌شی من هه‌ر سه‌رنجدانه
تۆ خۆشحاڵی و خۆشبه‌ختی ژیانی منی
تۆ خۆری ئاسمانی دڵمی
به‌تۆوه ژیانم ژیانه
ئه‌گه‌ر ڕۆژێ تۆ نه‌بینم
واده‌زانم شتێكم له‌كیس چووه
ئه‌ویش نیشتیمانه
خوا دڵێكی به‌تۆ داوه
فراوانه وێنه‌ی گه‌ردوون
كه‌چی پێم سه‌یره فه‌رامۆشت كردووم و
منت خستۆته ئه‌م زیندانه !!
بڕۆ .. دڵم بشكێنه ، بم تۆرێنه
له‌نێو خهمهكانتدا بمگهوزێنه
هه‌رچی ده‌كه‌ی ئازادی ، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی سه‌فه‌ریش بگری
" تۆ قه‌یناكه هه‌ر شتێ ده‌كه‌ی ئازادی
به‌ڵام نه‌كه‌ی بێ من بمری "
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|