منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 تجه ند نوكته یه ك

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 16987
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: تجه ند نوكته یه ك   السبت 21 أغسطس 2010, 9:13 pm

نوكته‌ی زۆر تازه‌ و نوێ


كابرایه‌ك
ئه‌چێته‌ داوای ژن هێنان،كچه‌كه‌ سمێڵی ئه‌بێت، پێی ئه‌ڵێت بۆ لای نابه‌ی
ئه‌و سمێڵه‌؟ كچه‌كه‌ده‌ست ئه‌كات به‌ گریان......ئه‌میش ناچار
ده‌بێت دڵی بداته‌وه‌
ده‌ڵێ ئه‌ی بابه‌ ...پیاو سمێڵی هه‌بێ
چۆن ده‌گری.....

كابرایه‌ك به‌
ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ئێمه‌ ئه‌م چوار شه‌ممه‌ بۆ ئه‌و چوار شه‌ممه‌
یه‌كتر ببینین زۆر دووره‌ وه‌ره‌ بابیكه‌ینه‌ دوشه‌ممه‌ بۆ
دووشه‌ممه‌،،،



ژنه‌ی كابرا به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌ڵێ
پیاوی ئه‌و ژنه‌ی ته‌نیشتمان هه‌موو به‌یانیه‌ك
كه‌
ئه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ ژنه‌كه‌ی ماچ ده‌كات،، تۆبۆ واناكه‌ی...پیاوه‌كه‌شی ئه‌ڵێت
ئافره‌ت عه‌یبه‌ من ئه‌و ژنه‌ی دراوسێمان هه‌ر ناناسم چۆن ئه‌و
كاره‌ بكه‌م..


به‌كابرایه‌ك ئه‌ڵێن ده‌رگاكه‌ بگره‌ هه‌وای ده‌ره‌وه‌ زۆر
سارده‌،،،،ئه‌ویش ئه‌ڵێ بۆ
من بیگرم هه‌وای ده‌ره‌وه‌ گه‌رم
ئه‌بێته‌وه‌؟



كابرایه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ڕه‌زیل
ئه‌چێته‌ سه‌ربازی ،،كاتێك ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ باوك
وبراكه‌ی
ئه‌بینێ هه‌ریه‌كه‌و به‌كۆڵێ ڕیشه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌گریان ئه‌ڵێت چی بووه‌
كێ مردووه‌ حێرا پێم بڵێن تاقه‌تی بیستنیم هه‌یه‌.....
ئه‌وانیش ئه‌ڵێن ئاخر حه‌یوان
بۆچی تاقمی گوێزانه‌كه‌ت له‌
گه‌ڵ خۆت بردووه‌ بۆ سه‌ربازی..


كابرایه‌ك ئه‌یه‌وێت دانه‌
شقارته‌یه‌كی پێشتر داگیرساو دابگیرسێنێت هه‌رچه‌ند هه‌وڵ
ئه‌دات نابێ...هاوڕێكه‌ی ئه‌ڵێت وازی لێ بێنه‌ له‌وه‌ ده‌چێت
شقارته‌كه‌ی خراپ
بێت...ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌خێر پێنج خوله‌ك
نابێ هه‌ر ئه‌م دانه‌یه‌م داگیرساند...



كابرایه‌ك
ده‌چێت بۆ بانك ئه‌ڵێت هه‌رچی پاره‌م هه‌یه‌ هه‌موویم بۆ بێنن...!هه‌مووی بۆ
ئوهێنن ده‌یژمێرێت و ده‌ڵێت باشه‌ بیحه‌نه‌وه‌ جێگای خۆی دڵنیا
بووم كه‌می نه‌كردووه‌..


كابرایه‌ شۆفێری ته‌كسی ئه‌بێت پاش ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێلێكی
سوكان ڕاست ئه‌كڕێت پێی
ئه‌ڵێن ناخۆش نیه‌ ئه‌م سوكان
ڕاستانه‌...؟ئه‌ویش ئه‌ڵێت نه‌وه‌ڵا به‌س یه‌ك كێشه‌م
هه‌یه‌ كاتێك ئه‌مه‌وێت تف بكه‌م هه‌مووی ئه‌چێته‌ چاوی
سه‌كنه‌كه‌مه‌وه‌..


كابرایه‌ك ئه‌چێته‌ سه‌ر دار چنارێك ..لێی ئه‌پرسن،،چی
ئه‌كه‌ی..؟
ئه‌ڵێت خه‌ریكم توو ئه‌خۆم..
ئه‌ڵێن گه‌مژه‌ ئه‌وه‌ داری چناره‌ خۆ یوو نیه‌؟
ئه‌ڵێت خۆتان گه‌مژه‌ن ئه‌زانم تووه‌كه‌ له‌ گیرفانم
دایه‌..



ته‌یاره‌یه‌ك له‌كاتی كه‌وتنه‌
خواره‌وه‌یه‌ هه‌موو سه‌رنشینه‌كان یا الله یالله یانه‌
یه‌كێكیان نه‌بێ ..ئه‌ڵێن تۆ بۆ دوعا ناكه‌ی؟ ئه‌ویس ئه‌ڵێ
بابكه‌وێته‌ خواره‌ خۆ هی
باوكم نیه‌.....


به‌ پیاوێك
ئه‌ڵێن ئه‌ی ترسنۆك ئه‌وه‌ بۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ت قاپ ده‌شۆیت ....؟ ئه‌ویش
ده‌ڵێت ئاساییه‌ ئه‌ویش جله‌كانم  له‌گه‌ڵ ده‌شوات.....


مامۆستایه‌ك
له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌رزاره‌كی به‌ قوتابیه‌كه‌ی ئه‌ڵێت ناوی ئه‌و
ئاژه‌ڵه‌ چیه‌ كه‌پێ یه‌كانی لێته‌وه‌ دیارن؟
قوتابیه‌كه‌ش زۆر ته‌ماشای ده‌كات نازانێ ده‌ڵێ ببووره‌
نازانم...
مامۆستاكه‌ ئه‌ڵێ .ده‌ی كه‌واته‌ ناوت چیه‌ با
سفرێكی جوانت بۆ دابنێم ..؟
ئه‌ویش پێیه‌كانی
له‌پێلاوه‌كانی ده‌رئه‌هێنێت و ئه‌ڵێت به‌ پێیه‌ كانمه‌وه‌ بزانه‌
ناوم چیه‌...........!


كابرایه‌ك له‌سه‌ر قه‌تڵ ئه‌گرن و
دادگایی ئه‌كه‌ن..
دادوه‌ر ئه‌ڵێت تۆ تاوان باری به‌كوشتنی
ژنه‌كه‌ت به‌لیدانی چه‌كوش...
له‌ناكاو كابرایه‌ك له‌ناو
خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ هه‌ڵئه‌سێت و پێی ده‌ڵێ ئه‌ی نامه‌رد..
دوباره‌ دادوه‌ر ئه‌ڵێت  دایكی ژنه‌كه‌شت به‌هه‌ه‌مان ڕێگا
كوشتووه‌..
دووباره‌ هه‌مان كابرا هه‌ڵئه‌سێته‌وه‌ ئه‌ی 
ناپیاوی.....
دادوه‌ره‌كه‌ توڕه‌ ئه‌بێت و ئه‌ڵێت ئه‌زانم
به‌هۆی بێ به‌زیی ئه‌م كابراوه‌ زۆر
دڵگرانن ،به‌ڵام
ئه‌گه‌ر جارێكی تر له‌م قسانه‌ بكه‌ی ناچارم ده‌رت كه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌...
كابراش ده‌ڵێت گه‌وره‌م مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ من 15 ساڵه‌
هاوسێی ئه‌م پیاوه‌م
به‌درێژی ئه‌م 15 ساله‌ هه‌ركات داوای
چه‌كوشم لێكردووه‌ وتویه‌تی ئێمه‌ چه‌كوشمان
نیه‌.........


ڕۆژێك كابرایه‌ك 40 سه‌رو پێ ده‌كاته‌
گوێنێ یه‌كه‌وه‌ پێی ئه‌ڵێن دوایی چۆن ئه‌زانیت
كام پێیه‌
هی كام سه‌ره‌یه‌؟؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت ئاساییه‌ ژێرپێكان ختكه‌ ئه‌جه‌م
كه‌له‌كه‌ی پێئه‌كه‌نێت و ئه‌زانم..


كابرایه‌ك
ئه‌چێت بۆلای هاوڕییه‌كه‌ی نه‌خۆشه‌ لێی ئه‌پرسێت ئێسته‌ چۆنی ؟ ئه‌ویش
ئه‌ڵێت باشم تاكه‌م بڕاوه‌ گه‌ردنم ئازاری هه‌یه‌...
ئه‌ویش ئه‌ڵێت هیچ نیه‌ ئیشاالله ئه‌ویش ئه‌بڕێت....


كابرایه‌ك
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌چێته‌ قاوه‌خانه‌یه‌كه‌وه‌ ..گارسۆنه‌كه‌ ئه‌ڵێت
چیتان بۆ بێنم.كچه‌كه‌ به‌گارسۆنه‌كه‌ ئه‌ڵێت دوو قاوه‌
بێنه‌...كوڕه‌كه‌ه‌شخێرا ئه‌ڵێت
دوانیش بۆ من....


كابرایه‌ك
ده‌چێنه‌ كتێبخانه‌ كتێبه‌كه‌ی ته‌سلیم ئه‌كاته‌وه‌ كارمه‌نده‌كه‌ پێی ئه‌ڵێت
كتابه‌كه‌ی گرنگ بوو ...؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێت وه‌ڵا ناوداری زۆری
تیابوو به‌ڵام داستانی تیا
نه‌بوو....كارمه‌نده‌كه‌ ده‌ڵێت
ئه‌ی هاوار ده‌فته‌ری ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی منت بردووه‌....


پیاوی یه‌كه‌م هاوار به‌ده‌ست ژنه‌وه‌
هه‌موو بوون و نه‌بوونمی برد و ڕۆیشت.....
پیاوی دووه‌م
خۆزگه‌م به‌خۆت ئه‌وه‌ی من هه‌موو برد به‌ڵام نه‌ڕؤیشت...


كابرا له‌
ته‌كسیه‌كه‌ دابه‌زی و ده‌رگاكه‌ی توند پێوه‌دا و وتی
حه‌یوان خۆتی...
شۆفێره‌كه‌ش ووتی بۆ
خۆمن هیچم نه‌وتوه‌...؟
كابراش وتی ده‌زانم ده‌یڵێی...


كابرایه‌ك
له‌ پاسێكدا سوار ئه‌بێ عه‌قیدێك له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ ئه‌بێت ...پێی ئه‌ڵێت
پۆلیسی..؟
عه‌قیده‌كه‌ش تێ ئه‌گات كه‌
ئه‌م كابرایه‌ سه‌ری له‌و داڵ و ئه‌ستێرانه‌ نابێته‌وه‌
..ده‌ڵێت به‌ڵێ...
كابرا ده‌ڵێ ...ئه‌ی
بۆ ئه‌وه‌نده‌ هیچ و په‌چی پله‌ی عه‌قیدت به‌ستووه‌...


كابرایه‌ك له‌ یابان ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌
...لێی ئه‌پرسن كێشه‌ی زمانت نه‌بوو له‌وێ ئه‌ڵێت
من
نه‌مبوو به‌ڵام یابانیه‌كان له‌من تێنه‌ئه‌گه‌یشتن...


كابرایه‌ك ده‌ستی ئه‌شكێت ئه‌چێته‌
نه‌خۆشخانه‌ بۆی ده‌گرنه‌ گه‌چ...به‌دكتۆره‌كه‌
ئه‌ڵێت
ده‌سته‌كانم چاك بێته‌وه‌ ئه‌توانم سه‌نتور لێده‌م..؟؟دكتۆره‌كه‌ش ده‌ڵێت به‌ڵێ
زۆر ئاساییه‌
ئه‌میش ئه‌ڵێت ئه‌ڵا چه‌ن
خۆشه‌ پێشتر نه‌م ئه‌زانی...


كابرایه‌ك كاره‌باكه‌یان ئه‌بڕێت...مه‌نجڵێك هه‌ڵئه‌گرێت و
ئه‌چێته‌ هاوسێ ماڵه‌كه‌یان
بۆ كاره‌با..
هاوسێكه‌یا ئه‌ڵێت پیاوی چاك تۆ قاپێكی پلاستیكت بهێنایه‌ با
كاره‌با نه‌تگرێت...



ئاماده‌كردنی: مریوان باوه‌نوری
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
فيــرو
مؤســـس منتديـــات كركوك تايمزمؤســـس منتديـــات كركوك تايمز
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 3141
نقاط : 41183
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 27

مُساهمةموضوع: رد: تجه ند نوكته یه ك   الأحد 22 أغسطس 2010, 2:53 am

زور سسوباس
توقيــع العضو فيــرو


يرحل من يرحل . . لن تهدم الدنيا .. ولن تغلق ابواب السماء
فأنا لا ألتفت ابدا للوراء... فالحب والصداقه لا يأتوا بالتوسل والرجاء
وغرور من امامي زادني كبرياء
....فإن كان وجودهم شيئا فإن كرامتي أشيااااء

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://xp10.ahlamontada.com
Aramos
عضو الماسيعضو الماسي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 497
نقاط : 12098
تاريخ التسجيل : 08/08/2010
العمر : 28

مُساهمةموضوع: رد: تجه ند نوكته یه ك   الأحد 22 أغسطس 2010, 2:58 am

ههههههه زور سباس جاوةكةم
توقيــع العضو Aramos
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 16987
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: رد: تجه ند نوكته یه ك   الأحد 22 أغسطس 2010, 3:57 am

سوباس بو ئیوه ی كول
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ديدار
عضو ذهبيعضو ذهبي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 410
نقاط : 13600
تاريخ التسجيل : 31/10/2009
العمر : 27

مُساهمةموضوع: رد: تجه ند نوكته یه ك   الأحد 22 أغسطس 2010, 6:38 pm

هههههههههههههه ده ست خوش
توقيــع العضو ديدار
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
دانيار كوردى
عضو ذهبيعضو ذهبي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 404
نقاط : 12510
تاريخ التسجيل : 18/06/2010

مُساهمةموضوع: رد: تجه ند نوكته یه ك   الإثنين 23 أغسطس 2010, 12:42 am

هههههههههههه زؤر به قوه ت بوون به تايبه تى نوكته ى //// جواره م و بينجه م /// ده ست خوش براكيان
توقيــع العضو دانيار كوردى
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

تجه ند نوكته یه ك

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: