له‌شی مرۆڤ ڕۆژانه به‌شێک له شه‌پۆله‌کانی "ئه‌له‌کترۆ موگناتیسی" وه‌رده‌گرێت.
کاتێک ئێمه ڕۆژانه ئامێره‌کانی وه‌ک (کامپیوته‌ر، مایکرۆوه‌یف، کۆنترۆڵی ته‌له‌فزیۆن، مۆبایل، گڵۆپ...هتد) به‌کارده‌هێنین وه ناشتوانین واز له به‌کارهێنانیان بهێنین، به‌کارهێنیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که‌وا چه‌ند شه‌پۆلێکی "ئه‌له‌کترۆموگناتیسی" بچێته له‌شی مرۆڤه‌کانه‌وه.
یان باشتره بڵێین که‌وا له‌شی ئێمه شارژ (شه‌حن) ده‌بێته‌وه به شه‌پۆله موگناتیسیه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین.
کاتێک که هه‌ست به سه‌رئێشه ده‌که‌ین، هه‌ست به‌ئازارو بێ تاقه‌تی و بێ هێزی، ته‌مه‌ڵی کردن له ئه‌نجام دانی کاروباره‌کانمان دا هه‌مووی به‌هۆکاری شه‌پۆله موگناتیسیهکانهوهیه، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت بۆ ڕزگار بوون له‌م شه‌پۆلانه ڕێگا چاره‌یه‌ك هه‌یه وه ده‌بێت ئه‌و ڕێگا چاره‌یه چی بێت؟!
دانشمهندیكی غه‌یری موسوڵمانی ئه‌وروپی ساڵانێكی دوور‌و درێژ له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو له‌ڕێگای لێکۆڵینه‌وه‌کانیه‌وه ڕێگا چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن مرۆڤه‌کان بتوانن ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی که ده‌چێته له‌شیانه‌وه بیکه‌نه ده‌ره‌وه.
له‌ئه‌نجام دا ئه‌م دانشمهنده گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌وا سوجده بردن وه خستنه سه‌ر زه‌وی نێوچاوان تاکه ڕێگا چاره‌یه بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی شه‌پۆله موگناتیسیه‌کان، که کاتێك که‌وا سه‌رمان ده‌خه‌ینه سه‌ر زه‌وی و سوجده ده‌به‌ین زه‌وی شه‌پۆله‌کان بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت .
ئه‌وه‌ی که‌وا له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که‌وا ئه‌م دانشمهنده ده‌ڵێت باشتر وایه که‌وا کاتێك که وجده ده‌به‌ن با ڕووتان له چه‌قی زه‌وی بێت، چونکه به‌شێوه‌یه‌کی خێراتر وه باشتر شه‌پۆله موگناتیسیه‌کان له جه‌سته‌ت ده‌چێته ده‌ره‌وه.
وه زاننست به چه‌نده‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ی جیاواز ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه که‌وا خاکی مه‌ککه‌ی پیرۆز مه‌رکه‌زی زه‌وی یه وه که‌عبه‌ی پیرۆزیش له ناوه‌ڕاستی زه‌وی دایه.
بۆیه سوجده بردن له نوێژه‌کانمان دا باشترین ڕێگا چاره‌سه‌ره بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی شه‌پۆله موگناتیسیه‌کان که زیان له جه‌سته‌مان ده‌ده‌ن.
لێره‌دا زیاتر گه‌وره‌یی و زانایی خوای گه‌وره‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌وا چۆن ئه‌م بوونه‌ی دروست کردووه به‌هه‌موو ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی که تێیدا ده‌ژین، که هه‌موویان په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌سه‌ر یه‌که‌وه، وه داوای ئه‌نجام دانی کارێکمان لێ ده‌کات که‌وا که سوودو قازانجی خۆمانی تێدایه.
موعجیزه‌و نهێنی زۆر له‌م بوونه‌دا هه‌یه که تا ئێستا زانست په‌ی پێ نه‌بردووه وه ئێمه‌ی موسوڵمانیش ئیمانمان به‌وه هه‌یه که‌وا هه‌رچی خوای گه‌وره داوامان لێ ده‌کات سوودی خۆمانی تێدایه.
ئێمه‌ی موسوڵمان سوجده نابه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆله موگناتیسیه‌کان له جه‌سته‌مان بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵکو سوجده ده‌به‌ین بۆ طاعه‌ت و عیباده‌تی خوای گه‌وره‌یه.
ئێمه به فه‌رمانی خوای گه‌وره‌و موته‌عال سوجده ده‌به‌ین، وه موسوڵمانانیش گوێ ڕایه‌لی فه‌رمانه‌کانی خوای گه‌وره‌ن.
طاعه‌ت و عیباده‌تمان سوپاسگوزاریمانه بۆ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو نیعمه‌ته زۆره‌ی که‌خوای گه‌وره پێی به‌خشیووین، ئه‌و کارانه‌شی که‌وا خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردووین به‌کردنیان له سوود و قازانجی ئێمه‌ی مرۆڤه، خوای گه‌وره فه‌رمانی ئه‌نجام دانی کارێک نادات به به‌نده‌کانی که‌وا ببێته مایه‌ی ئه‌زیه‌ت و ئازار بۆیان.
بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه‌ی موسوڵمانه که‌وا شانازی بکه‌ین به‌وه‌ی که ئێمه موسوڵمانین وه ده‌بێت به هه‌موو خه‌ڵکانی غه‌یر موسوڵمانی نیشان بده‌ین که ئه‌و شتانه‌ی که‌وا ئێستا ئێوه له ڕێگای زاناکانتانهوه ده‌یدۆزنه‌وه خوای گه‌وره ١٤٣٠ ساڵ له‌مه‌و پێش له‌ڕێگای قورئان و پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) گه‌یاندی به ئێمه، بۆیه ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی تری ئێمه‌ی موسوڵمانا ئه‌وه‌یه که‌وا پشتگیری و خۆشه‌ویستی خۆمان دووپات بکه‌ینه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌ره ئازیزه‌که‌مان (صلی الله علیه وسلم) چونکه ئه‌و په‌یام و دینه پیرۆزه‌ی به ئێمه گه‌یاند و ڕێگای ڕاستی ژیانی نیشان داین.
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|