ئافره‌تێك دهڵێتویستویهتی دڵسۆزیی خۆی بۆ مێرده‌كه‌ی بنوێنێت به‌ڵام گوێی بووه‌ته قوربانی
كاتێك ئاسۆی مێردی هێشوو گه‌یشته به‌رده‌رگای ماڵه‌وه، بینی لوقمانی فرۆشیار به خێزانه‌كه‌ی ده‌وت «بیرت نه‌چێت... چاوه‌ڕێی ته‌له‌فۆنی تۆم«.
كاتێك لوقمان لهدواوتهكانیدا بوو ئاسۆ لهتهكسییهكهی دابه‌زی.. هه‌رچه‌نده هێشوو هیچ خۆی تێكنه‌دا، به‌ڵام به بیستنی قهسهكه، ئاسۆ پهلاماریداو ده‌ستیكرد به لێدانی.
هێشوووتی «تاكو توانی بێبه‌زه‌ییانه لێیدامو گوێچكهمی بهگوارهكهوه دڕاند«.
هێشوو كه بۆ ماوی چه‌ند سالێك به قیست‌و قه‌رز ماڵێكی خنجیلانه‌ی بۆ ئاسۆ كۆكردبوویه‌وه، هه‌میشه جێگه‌ی ده‌ستخۆی مێرده شۆفێره‌كه‌ی بوو كه خۆی نه‌یده‌توانی ئه‌و پێداویستیانه دابینبكات، كه له‌رێگه‌ی قیسته‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی دروستیكردبوو.
به‌ڵام كاتێك ئاسۆ لوقمانی فرۆشیاری له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا بینی، نه‌یده‌زانی بۆ داوای قه‌رزه‌كه هاتبوویه به‌رده‌رگا.
هێشوو ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 35ساڵه خاوه‌نی پێنج منداڵه‌و دانیشتووی شاری سلێمانیه كه له‌سه‌ر كڕینی شتومه‌كی ناوماڵ به‌قیست، تووشی كێشه‌ی خێزانی بوو.
هێشوووتی «من ژنی ماڵم خاوه‌نی هیچ موچه‌یه‌ك نیم، هه‌ربۆیه ناچار ڕۆژانه كهلوپهلو پێداویستییه‌كانی ناوماڵهكهم به‌قیست له‌و سه‌یارانه هه‌ڵده‌گرم كه‌دێن بهكۆڵانهكهماندا هاوسه‌ره‌كه‌شم ئاگاداره به‌بێ پرسی خۆی كه‌وچكه چایه‌كم نه‌كڕیوه.«
لاوازیی باری ئابووری‌و حه‌زی ژنان بۆ هه‌ندێك پێداویستی ماڵ،وایكردووه په‌نا بۆ قه‌رزو قیست به‌رن بۆ كڕینی كاڵا‌و پێداویستییه‌كانیان.
هه‌ندێك جار قه‌رز قیست، بارگرانیههك له‌سه‌ر خێزانه‌كان سووك ده‌كات، هه‌ندێك جاریش ده‌بێته هۆی كێشه.
لوقمانی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه به‌سه‌یاره كه‌لوپه‌لی ناوماڵی ده‌فرۆشت، كاتێكویستی هێشوو تێبگه‌یه‌نێت كه ئیتر شت به قه‌رز نافرۆشێتو داوای پاره قه‌رزه‌كانی ده‌كرده‌ووه، ئاسۆی تووشی گومانی كرد به‌رامبه‌ر به هێشووی خێزانی.
هێشوووتی «لوقمان هاتو پێیوتین ئیتر ئه‌م كارهناكهم قهرزارمو دهمهوێتوازبهێنم، بۆیه هه‌وڵبده‌ن له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ئه‌و 300دۆلاره‌ی كهلاتان ماوه بۆم كۆبكه‌نه‌وه.«
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌قیست شت ده‌كڕن، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و شتانه‌ی كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن ته‌نها له ڕێگه‌ی قیسته‌وه ده‌توانن به‌ده‌ستی بێنن، له لایه‌كی تریشه‌وه بۆ فرۆشیاره‌كان هه‌لێكی باشه كه كاڵاكانیان بفرۆشن، هه‌رچه‌نده پاره‌ی نهختێنهیان ده‌ستناكه‌وێت.
شایه‌ن سه‌باح خوێندكار ته‌مه‌ن 19ساڵ كه پارچه‌یه‌ك خشڵی له‌دوكانێكی ئاڵتون به‌شێوه‌ی قیست هێناوه مانگانه پاره‌كه‌ی ده‌دات، شایان ده‌لێت كه زۆر حه‌زی له‌مله بهراقه.
مله به‌راق پارچه‌یه‌ك ئاڵتوونه له‌شێوه‌ی زنجیرهداو ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌یه.
شایه‌ن پاره‌ی ته‌واوی نه‌بوو بیكڕێت، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی پوریه‌وه توانیی له‌دوكانێكی زه‌ره‌نگه‌ر كه پوره‌كه‌ی ده‌یناسێت به‌قیست بیهێنێت.
نرخی ئه‌و ملهبهراقهكهی كه شایه‌ن به‌قیست كریویه‌تی ملۆنێكو پێنج سه‌دهه‌زاره، له له پێشهكیشدا 500هه‌زار دیناری مانگانه‌ش 250دۆلار ده‌دات،وتی «ئه‌گه‌ر قیست نه‌بێت ئه‌وا ناتوانین هیچ شتێك بكڕین.«
هه‌ندیك بۆچوونیانوایه پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان ئاساییه به قیست بكڕدرێن، به‌ڵام هه‌ندێك شت كه پێداویستی سه‌ره‌كی نین، باشتروایه فه‌رزی بۆ نه‌كرێت.
لینا سه‌روه‌ت ته‌مه‌ن 22 ساڵ خوێندكاری په‌یمانگا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات بردنی هه‌ندێك پێداویستی سه‌ره‌كی ماڵ به‌قه‌رزو قیست زۆر ئاساییه.
وتی «له‌م ڕۆژه‌دا ناتوانرێت بژێوی ژیان به‌ئاسانی دابینبكرێت، به‌ڵام بردنی سوراوو سپیاوو ئاڵتوون به قیست یان به قه‌رز شتێكی گونجاو نییه، چونكه ئه‌و شتانه بۆ جوانكاریین«.
ئهوهشیوت «به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاڵتون به‌قیست به‌كه‌س ناده‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له10%ده‌چێته سه‌ر كه ئه‌وه‌ش حه‌رامه ئیسلامدا.«
به بڕوای بژار شه‌هاب توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌رونی، قه‌رزكردن بۆ كه‌لوپه‌لی ناپێداویستیوهك كه‌لوپه‌لی جوانكاریی ئاڵتوون كارێكی نادروسته.
وتی «هه‌ندێكجار مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێرو كاری به‌دڕه‌وشتی ده‌بات، چونكه قه‌رز ئهگهرپارهت پێ نه‌بوو چی ده‌ده‌یت به‌خاوه‌ن قه‌رزه‌كه دیاره فرۆشیارههیه گهرپاره له‌كاتی خۆیدا نه‌بوو ده‌بێ به‌دیل هه‌بێ جاخوانه خواسته ئافره‌ت هه‌یه جه‌سته‌ی به‌دیلی قه‌رزه.«
دوكانداره‌كانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی ئافرهتانو زه‌ره‌نگه‌ره‌كان رای جیاوازیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی قه‌رزو قیست هه‌یه‌و هه‌یانه به‌لایه‌وه ئاساییه، هه‌ندێكیشیان ئاماده‌نین نهبهقهرزو نه به‌قیستیش شت بده‌ن به فرۆشیارهكانیان.
ئه‌نوه‌ر كه‌ریم مه‌حمود، 39 ساڵ، خاوه‌نی پێشانگای پاوان بۆ كه‌لوپه‌لی جوانكاریی،وتی «من نه به‌قه‌رز نه به‌قیست شت نافرۆشم له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك به‌قه‌رزو قیست كه‌لوپه‌لم ده‌دا به‌ئافره‌تانی مه‌عمیلم توشی زه‌ره‌رێكی گهورهبوومو زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان قه‌رزه‌كه‌یان بۆنهدههێنامهوه بڕی یه‌ك ملیۆن پاره‌م فه‌وتا.«
به‌ڵام شادیار فاروق ته‌مه‌ن 29 ساڵ، خاوه‌نی زهرهنگهڕی ڕه‌ها به‌لایه‌وه ئاساییه كاتێك ئافره‌تان دێن‌و بهقهرزیان به‌قیست، شتی لاده‌به‌ن.
ئه‌و زه‌ره‌نگه‌ره بردنی شت به‌قیست یان به‌قه‌رز له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بۆ نهبوونیو خراپی باری ئابووری هاوسه‌ره‌كانیان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌ندێ كه‌س هه‌ن پاره‌یان خواردووه، «ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌خسیاتی خۆیان ده‌كه‌ن به‌قوربانی پارچهخشڵێك، ڕۆژێك دێت چاومان به‌چاوی یه‌كتر بكه‌وێته‌وه.«
كامه‌ران عه‌بدولره‌حمان ڕه‌شید ته‌مه‌ن 31ساڵ خاوه‌نی زهرهنگهڕی ئالین باسی له‌وه‌كرد، ئاڵتوون به‌قه‌رزی ته‌واو نادات به‌كه‌س، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مشته‌رییه‌كی خۆی پاره‌كه‌ی ته‌واونه‌بێت ئه‌وا به‌قه‌رز پێی ده‌دات.
بژار شه‌هاب، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، شێوازی قیستی پێباشه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی هاوسه‌ر پێكه‌وه ده‌نێن، كه به‌و هۆیه‌وه ده‌توانن كه‌لوپه‌له‌كانیان بكڕن.
پێشیوایه، ئهوهیوادهكات ئافره‌تان بۆ شتی ناپێداویستی قیست بكه‌ن، چاولێكه‌رییه.
ئافره‌تانی كوردوستان زۆربه‌یان بێكارن‌و ژنی ماڵه‌وه‌ن، ئهوهشوایكردووه په‌نا بۆقهرزو قیست ببه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستیان نییه.
بژاروتی «ئامۆژگاریم بۆ هه‌موو ئافره‌تان ئه‌وه‌یه په‌نا بۆقهرزكردن نه‌به‌ن، به‌ڵام قیست كردن ئه‌گه‌ر بۆپێداویستی سه‌ره‌كی ژیان بێت ئه‌وا زۆرباشه.«
هێشوو كه هێشتا ئه‌و رۆژانه‌ی بیره مێرده‌كه‌ی له‌سه‌ر قسه‌یه‌ك گوێی راكێشهوهو بڕویهتی، ده‌ڵێت كه هه‌رچه‌نده خهسوومویستوویهتی مێرده‌كه‌ی تێبگه‌یه‌نێت له راستی رووداوه‌كه به‌ڵام بێسوود بووه.
وتی «ئاسۆ ئه‌وه‌نده‌ی لێدام، گوێیه‌كی بهگوارهكانمهوه دڕی، ناردمیه‌وه بۆماڵی باوكموتی خیانه‌تت لێكردووم«.
هێشوو كه تا ئه‌و كاته كه‌قسه‌ی بۆ هاولاتی ده‌كرد، له‌ماڵی باوكی پێنج منداڵی به‌جێهێشتبوو،وتی «به‌داخه‌وه پیاوان هێنده بهبیانوون«.
وتیشی «ئهوفرۆشیاره سێ ساڵ مه‌عمیلی خۆم‌و خه‌سووم بوو، به‌ڵام مێرده‌كه‌م كوێرانه بڕیاریدا هه‌رچه‌ند له‌من باشتر لوقمانی فرۆشیاری ده‌ناسی.«
هێشوو به‌ده‌م گریانهوهوتی «بیرمه ئاسۆ ده‌یوت ژنه عاقڵهكهم ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بوویتایه من هیچ كات نه‌مده‌توانی پاره كۆبكه‌مه‌وه خاوه‌نی ئه‌م ماڵ‌و حاڵه نه‌ده‌بووم، ئێستاش له‌بری ده‌ستخۆشی به‌خیانه‌تكار ناوم ده‌بات«.
هێشوو، لوقمان، ئاسۆ، ناوی خوازراون
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|