ئه‌مه وێت درێژ باس له‌و پاڵنه‌رانه بكه‌م كه بوونه هۆی له دایك بوونی یاخود گه‌ڵاڵه‌بوونی بیرۆكه‌ی دروست بوونی ته‌له‌فیزیۆن له جیهان و له ناوه‌خۆی كورستانیشدا تاك تاكه و به‌گشتی، ئه‌مه زۆر هه‌ڵده‌گرێ و ڕه‌نگه به‌یه‌ك بابه‌ت و دوو بابه‌ت نه‌توانین لاپه‌ره‌كانی ئه‌م مێژووه هه‌ڵده‌ینه‌وه ته‌واو هه‌قی ئه‌م شۆڕشه گه‌وره‌یه بده‌ین كه‌سه‌ره‌نجام بووه هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كولتوری نه‌ته‌وه‌كان.
سوپاس بۆ خوا كوردستان په‌ڵه هه‌ورێكی گه‌نده‌ڵی و دزی و هتد.. .. باڵی به‌سه‌ر ئاسمانه‌كه‌ی كێشاوه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه هه‌وڵده‌درێ ڕۆژی روون هه‌ڵبێت و تاریكی و لێلی بڕه‌وێته‌وه به‌داخه‌وه ئه‌م نادروستیه بۆ به به‌شێك له كو‌لتور و ڕه‌گی كوتایه نێو ناخی میلله‌ته‌وه ئه‌مه شانسی میله‌تی كورده له‌هه‌موو چاخ و زه‌مانێكدا به‌درێژای مێژوو ئه‌مه حاڵه‌كه‌یه‌تی گه‌وره ده‌یڕژێنێ و بچوكیش پێی لێ ده‌خشێنێ، ئه‌گه‌ر دوور له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه دوور نه‌كه‌ومه‌وه ده‌مه‌وێت به ئیجازه‌ی به‌رپرسانی كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك تیڤی هه‌ندێك له‌لایه‌نه شاراوه‌و ناشیرنه‌كانی ئه‌م دوو كه‌ناڵه جوانه به‌یان بكه‌م و زه‌نگی ئاگاداریان بۆ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له‌خه‌تی سور نه‌ده‌ن و نه‌كه‌ونه نێو موخاله‌فاتی مێژووه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یكه‌ن و هه‌ستی پێناكه‌ن (مه‌حاڵه هه‌ستی پێ نه‌كه‌ن) زه‌ره‌رێكی كوشنده‌یه بۆ ڕاگه‌یاندنی و وه‌شانی كوردی به‌داخه‌وه ئێوه ته‌نها له‌ڕوانگه بازرگانی و ماددیه‌كه‌یه‌وه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن دیوه‌كه‌ی تریتان پێ گرنگ نیه.
له‌نێو ئه‌م دوو كه‌ناڵه به چه‌شنی مانگی چوارده سه‌ركوتی كارمه‌ندانی كوردی ده‌كریًت و ئه‌مه جگه له دژایه‌تی كورد و ئاڵای كوردستانه و سرودی نیشتیمانی، هاوڕێكه‌م كه كارمه‌ندێكی ئه‌م كه‌ناڵه‌یه ببوورن كه ناتوانم ناوه‌كه‌ی بڵێم نه‌وه‌ك نانبڕاوی كه‌ن پێی گوتم موچه‌ی هه‌ریه‌ك له كارمه‌نده كورده‌كانی ئه‌م دوو كه‌ناڵه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 100 كارمه‌ند ده‌بێت له ملیۆنێك تێناپه‌ڕێت كه هه‌ر سێ مانگ جارێك یان درێژتر ده‌درێت به كارمه‌ندان كه‌چی مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له ده‌رهێنه‌رانی تورك كه ئیشیان ته‌نیا كۆپی كردنی به‌رنامه‌كانی ته‌ره‌ته و كه‌ناڵ شۆی توركی یه مووچه‌كانیان یانزده هه‌زار (ده‌فته‌رك و ده وه‌ره‌قه) دۆلاره و مسروفاتی شوقه و خواردن و هاتووچۆی توركیاشیان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌نالانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كانم ڕونتر بێت به به‌ڵگه‌وه بۆتان ده‌خه‌مه ڕوو، گۆكتیل یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كانی ئه‌ڤین ژن و ژیانه و ئارامۆ شۆ یه و سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری كه‌ناڵ چواره ته‌مه‌نی له‌نێوان 35 – 40 ده‌بێت و به ڕه‌گه‌ز توركه و مووچه‌ی مانگانه‌ی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره 11 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه و به حیسابی بانكی بۆی ده‌گوازرێته‌وه بۆ توركیا و شوقه‌یه‌كی ناز سیتی (زه‌كه‌ریا) ی بۆگیراوه و مه‌سروفاتی كامل مكمل ی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه‌یه و به پلێتی چون و هاتنی فڕۆكه‌یشی بۆ توركیا له‌سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه‌یه، گریمان تاكو ئێره مافی خۆیه‌تی و به‌م موچه‌یه گرێبه‌ستی كردووه به‌ڵام به‌داخه‌وه كاره‌ساته‌كه لێره‌یه كه كارمه‌ندێكی كورد مووچه‌كه‌ی له ملیۆنێك كه‌متربێت و سێ مانگ جارێك پێی بدرێت كه كاره پراكتیكیه‌كه هه‌مووی له ئه‌ستۆی ئه‌وه و به‌به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه‌وه سه‌رزه‌نشتیش ده‌كرێن به بیانۆی ئێوه نه‌زان و نه‌شاره‌زا و ئه‌وانیش پڕۆفیسۆر و پڕۆفیشناڵ، یه‌كێكی تر كه فاتیمه یه سه‌رپه‌رشتی هونه‌ری كۆڕه‌ك تیڤیه و ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه كۆپی كراوه‌كانی توركی كه‌یفی شه‌ممه و تیل گۆله به‌ڕه‌گه‌ز توركه و ته‌مه‌نی 38 ساڵه و مووچه‌كه‌ی به‌هه‌مان شێوه ده‌فته‌رێك و ده وه‌ره‌قه دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه و شوقه‌یه‌كی قه‌شه‌نگی زه‌كه‌ریای بۆ گیراوه كه خه‌ڵكی ئه‌م شاره ته‌نها له شه‌قامی گوڵانه‌وه بۆیان هه‌یه سه‌یریكه‌ن هه‌روه‌ها تێچووی هه‌موو ژیانیشی لێره بۆ دابین و فه‌راهم كراوه كه كۆی مووچه‌كه‌ی و مه‌سروفاتی له 20 هه‌زار دۆلار تێده‌په‌رێت و بۆی ڕه‌وانه‌ی توركیا ده‌كرێت ئینجا ئابووری كوردستان چۆن ده‌توانیت ڕوو له بوژانه‌وه بكه‌یت كه ئه‌م ڕێژه‌یه پوله بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنوری كوردستان بڕوات، ده‌رهێنه‌رێكی تری به‌نێو پڕۆفیشناڵ هاجه‌ره جێبه‌جێكاری هونه‌ری به‌رنامه‌ی ملیۆنێر و هین مووچه‌كه‌ی به‌قه‌د ده‌رهێنه‌ره‌كانی سه‌ره‌وه كه‌متر نیه، ئه‌مانه ته‌نانه‌ت سیقه‌یان به پاره عێراقی و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وه نیه و ده‌بێت به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆیان ڕه‌وانه‌ی حیسابه‌كانیان بكرێت هه‌ر شتێكیشیان ویست ده‌بێت به كن فیكون بێته به‌رده‌ستیان، ئینجا ئه‌م ده‌رهێنه‌رانه به قودره‌تی قادری هه‌ستیان زۆر ناسكه‌و ده‌بێت به‌دڵی ئه‌وان مامه‌ڵه بكرێت به‌هیچ جۆریًك نابێت كارێك بكرێت پێچه‌وانه‌ی راكانی ئه‌وان بێت نه‌وه‌ك دڵیان بشكێت و زویر ببن ئه‌گینا ئه‌م دوو كه‌ناڵه بێ كارمه‌ند ده‌مێنن و ناچار ده‌بێت دایان بخه‌ین، بۆ نموونه نابێت ئاڵای كوردستان زۆر نیشان بدرێت یان ناوی سه‌ركرده كورده‌كان بهێنرێت و سرودی نیشتیمانی نمایش بكرێت نه‌وه‌كو حكومه‌تی توركیا لێیان توڕه‌ببێت. !!!!
نێوانی ئه‌م دوو كه‌ناڵه و كه‌ناڵ شۆ و ته‌ره‌ته كه كه‌ناڵی حكومی و زمانحالی حكومه‌تی توركیایه ئه‌وه‌نده خۆشه موو به‌به‌ینیانه‌وه ناچێت زۆربه‌ی ڕیپۆرتاژ و به‌رنامه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه و به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر به‌رهه‌می دێنن و به‌ئاره‌زووی خۆیان هاموشۆی میحرابی ته‌له‌فزیۆن بۆ ئه‌وان واڵایه له هه‌ركات و زه‌مانێكدا (ئه‌م ماسته چێڵێكی تیایه) تاكوئێستا توركیا له سه‌ركوت كردن و قرانی كوردان نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وامه و ناوی كوردستان بڤه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و سزای ئه‌شكه‌نجه دانی توند و به‌ندكردنه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ پارچه‌كردنی جمهوریه‌ی توركیا، كه‌چی به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌ڤین ئاسۆ ده‌بێته ته‌وه‌ری ده‌نگوباسی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته و ڕیپۆرتاژ و ڕیكلامی بۆ ده‌كه‌ن له كه‌ناڵی ته‌ره‌ته كه زمانحاڵی حكومه‌تی توركیه، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی تورك بۆ كورد و ئه‌ڤین ئاسۆ بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌شداری خولی تایبه‌ت ده‌كه‌ن له ژێر ناوی په‌روه‌رده‌ی پێشكه‌شكار بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له‌ڕووی ڕاگه‌یاندنه‌وه پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه ببینێت!!! ئه‌ڤین ئاسۆی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوو كه‌ناڵ تاكو ئێستاش دیزاینی جل و به‌رگ و جوانكاری و میكیاژ له توركیاوه ئامۆژگاری ده‌كرێت ئاراسته ده‌كرێت و بۆی هه‌ڵده‌بژێردرێ ده‌پرسم بۆ حكومه‌تی توركیا كه‌ناڵێك له‌نێوخۆی توركیا به‌و كوالێتیه‌وه بۆ كورده‌كان ناداته وه‌شاندن و په‌خشكردنه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی بازرگانی و شێواندنی كو‌لتور و سیخوری بۆ حكومه‌تی توركیاوه نه‌بێت گه‌لۆ ئێوه ده‌ڵێن چی.. .. .. .. .. .. .. .. .. ؟ له‌وانه‌یشه من به‌هه‌ڵه چوبێتم و هه‌موو ئه‌مانه له‌خه‌مخۆری حكومه‌تی توركیا بێت بۆ كورد و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌بڕێین له قافیله‌ی دیموكراتی و پیًشكه‌وتندا بێگومان له‌م باره‌یاندا ئێمه‌ش پڕبه‌دڵمان سوپاسیان ده‌كه‌ین و ئه‌و چاكه‌یان له بیرناكه‌ین به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانن خه‌مخۆری میلله‌تی كورد به‌درێژایی مێژوو!!!!
به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و كۆڕه‌ك تیلیكۆم كه‌مێك دوورتر بڕوانن و به‌عه‌قل و مه‌نتیق بیر بكه‌نه‌وه ته‌نها بۆ ڕازی كردنی دڵی تور‌كان هه‌موو پاساوێك قبوڵ نه‌كه‌ن و خزمه‌تكارانه مامه‌ڵه نه‌كه‌ین، جیاوازی نێوان وێنه‌گرێكی كورد و تورك چیه له‌كاتێكدا وێنه‌گره كورده‌كه به كارمه‌ندێكی سه‌ره‌تا و نه‌زان دابنێین كه مووچه‌كه‌ی 800 هه‌زار دینار بێت و وێنه‌گره توركه‌كانیش (یه‌عقوب + مه‌مه‌ند) به پڕۆفیشناڵ و فۆڕمه‌ن دابنێریًت كه مووچه‌كه‌یان سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلار بێت له‌هه‌مانكاتدا وێنه‌گری هه‌موو به‌رنامه‌كانی هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه به پراكتیك كورده‌كان جێبه‌جێی بكه‌ن و به‌دلًنیایشه‌وه ده‌ڵێم زۆر شاره‌زاتربن له وێنه‌گره توركه‌كان به‌ڵام ئاخ داخی خۆ به‌كه‌مزانین تاكی كوردی سه‌رگه‌ردان كردووه.
سه‌ر شه‌قامه‌كان سه‌دان و بگره به‌هه‌زارا گه‌نجی كورد ده‌رچووی كۆلیژی به‌ڕێوه‌به‌ردن و ئابووری تیایه و هه‌ندێكیان له كارگێر و دارایی ده‌زگا ڕاگه‌یانده‌كان كاریان كردووه شاره‌زایی باشیان له‌م بواره‌دا هه‌یه له ده‌ردی بێكاری ده‌ناڵێنن كه‌چی ئه‌م دوو كه‌ناڵه كه‌سێك به‌ناوی (حه‌جی تێل) یان له توركیا هێناوه كردوویانه به به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی و مووچه‌كه‌ی زیاتر له 10 هه‌زار دۆلاره خوا ئاگاداره وه‌ك تاكێكی كۆمه‌لًگه خه‌ریكه له‌ده‌ست ئه‌م برینانه سه‌رده‌نێمه‌وه كه‌چی به‌رپرسانی كۆرَه‌ك لایان بانێكه و دوو هه‌وا ئه‌م حه‌جی تێله به ئاشكرا له‌نێو هه‌موو كۆبوونه‌وه و دانیشتنێكدا ده‌نه‌ڕێنی به‌سه‌ر كارمه‌ندان هه‌ركه‌سێك به‌مووچه و به‌ڕێوه‌بردنی ته‌له‌فزیۆن ڕازی نیه ده‌رگای چوونه ده‌ره‌وه‌ی پێ‌نیشان ده‌ده‌ین و وه‌ك دامووده‌زگایه‌كی دیكتاتۆری له‌سه‌ر كارمه‌ندان ته‌نیا ملكه‌چ كردن و سه‌رشه‌قاندنی به‌ڵێ ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ده‌ستمان گه‌یشتوون تاكو ئێستا مووچه‌ی ئارامۆ و ئه‌ڤین ئاسۆ دیار و ڕوون نیه و به‌ڵام به به‌راوورد له‌گه‌ڵ مووچه‌كانی تر به‌لانی كه‌م ده‌بێت له 20 هه‌زار دۆلار كه‌متر نه‌بێت چونكه هه‌ردووكیان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هان، ئارامۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ئه‌ڤین ئاسۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌یه میزانیه‌ی هه‌ردووكیان كراوه‌یه و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یش به‌ده‌ستی خۆیانه‌وه‌یه و ئینجا له نێو مه‌مله‌كه‌تی بێ ویژدانی خوایه بۆ ویژادانێك.
هه‌موو ئه‌و ئامێر و كه‌رستانه‌ی كه له‌م دوو كه‌ناڵه به‌كاردێن به گوێره و مواسه‌فاتی ده‌رهێنه‌ر و به‌رپرسه توركه‌كانه‌وه كڕاوه و لێژنه‌ی موشته‌ریاتیش هه‌رخۆیان بوون عاره‌ب گۆته‌نی علی سیقه كریویان جگه له‌و پاره‌یه‌ی كه لوشیان كردووه حه‌قی ماندوو بونیشیان وه‌رگرتووه هه‌ندێك له‌و ئامێرانه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له كۆمپانیاكه‌ی خۆیان له توركیا به‌كاریان هێناوه و به‌نرخێكی فول به‌م دوو كه‌ناڵه‌یان ساخكردۆته‌وه، نموونه‌ی ئه‌و ئامێره‌ی كه له به‌رنامه‌ی تێل گۆل به‌كارده‌هێنرێ به‌هه‌مان ئه‌م ئامێرانه‌وه چه‌ندین به‌رنامه‌یان بۆ كه‌ناڵه توركه‌كان تۆماركردووه و ئینجا پوره حه‌لیمی هاوسێمان گۆته‌نی به كۆشه پاره‌یه‌ك داویانه به كۆڕه‌ك تیڤی.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرێ كۆره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زایی و نزیك بوونه‌وه له نێو واقعی كێشه‌كانی گه‌ره‌كه، ئه‌ڤین خان ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕێنوێنی ئافره‌تان بكه‌یت و كێشه‌كان كه‌م بكه‌یته‌وه ده‌بێت خۆت بخزێنیه نێو خه‌ڵك و له نێو گه‌ڕه‌كه هه‌ژار نشینه‌كان هه‌ڵكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له ناخی كێشه‌كان بگه‌یت و په‌نجه له‌سه‌ر خاڵه‌كان دابنێیت و له‌سه‌ر شاشه‌دا په‌رده‌یان له‌سه‌ر هه‌ڵماریت نه‌ك له شوقه‌یه‌ك هه‌ناسه‌ی میلله‌تی پێدا تێپه‌ڕنه‌بێت و به ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش له شاردا بسوڕێیته‌وه ته‌نها بۆ له‌فه كڕینێك، ڕۆژانه ئافره‌ت توندوتیژی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و بێوه‌ژنان له‌خه‌می تێركردنی منداڵه هه‌تیوه‌كانیان داخ هه‌ڵده‌كێشن و سه‌دان كاری دوور له‌یاسا ده‌كرێت و منداڵان بۆ په‌یداكردنی چه‌ند هه‌زار دینارێك له‌نێو ترافیك لایته‌كان خۆر ده‌یانسوتێنێ سه‌دان كێشه‌ی تری نێو كۆمه‌ڵگه هه‌ن (ئه‌گه‌ر پێویستت بوو رۆس قلم بۆتی ده‌نێرم) باسیان بكه‌یت نه‌ك باسكردنی یاریكردنی منداڵێكی بچوك به نوێژی نیوه‌ڕۆ له‌پێش ده‌رگای ماڵكه‌یانه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ڕۆشنبیران و ڕۆناكبیران و حكومه‌ت به‌گشتی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات یه‌ك ڕێنووس و زمانی یه‌گرتوو له كوردستان دروست بكه‌ن و زاراوه‌كان لێك نزیك بكه‌نه‌وه و زاراوه‌یه‌كی تێكه‌ڵ دابنێن بۆئه‌وه‌ی هه‌رچوار پارچه لێك حاڵی ببن و تاڕاده‌یه‌كی باش ئه‌مه به فیعلی ده‌بینرێت، یانی ئیستا كوردێكی باشوور و كوردێكی باكوور له قسه كردن و مه‌به‌ستی یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌ڤین ئاسۆ له ساڵی 2010 وه هاتووه ڕیشه‌كه‌ی لێكردین به گوریس و ده‌بێته موته‌رجم له نێوان زاراوه‌ی كرمانجی و سۆرانی‌دا ئه‌مه كاره‌ساته خوشكی به‌ڕێز بڕوا بكه خه‌ڵكی كوردستان هه‌مووی كوردی تێده‌گه‌ن به‌هه‌موو زاراوه‌كانه‌وه و بیریشت دێنمه فاكته‌ری كات بۆ تیڤی زۆر گرنگه چ پێویست به‌م ته‌رجه‌مه سه‌قه‌تانه‌ت ناكا، خوا چاكت بۆبێنێ نه‌ك وه‌رزێك سه‌دان وه‌رزی تریش دیار نه‌بیت سوپاسی خودا ده‌كه‌ین.
میلله‌تی كورد به‌گشتی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ته‌له‌فیزیۆنی گشتگیر و پرۆفیشناڵ ببینن له نێوماڵه‌كانیانه‌وه شه‌وانه به‌دیاریه‌وه دڵشادبن و شانازی به كوردبوونی خۆیه‌وه بكات كه كه‌ناڵێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌بێت و له‌نێو میلله‌تانی تر بڵێت ئا ئه‌مه‌یه پێشكه‌وتنی كوردستان و بیركردنه‌وه‌ی كورد، به‌ڵام به‌داخه‌وه شاشه‌یه‌كی سه‌دا سه‌د له ته‌قلید و هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی كولتوری كوردی و سه‌پاندنی هزری میلله‌تانی دراوسێ به‌زۆر ئه‌مه ڕه‌فزه و قبوڵ نیه.
له كۆتایدا من پیشنیاز ده‌كه‌م بۆ به‌رپرسانی كۆڕه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌خۆداچوونه‌وه زۆر گرنگه بۆ ئێوه و بۆ هه‌موو تیڤیه‌كان به‌گشتی، ئه‌ڤین و ئارامۆ گوته‌نی وه‌رزی داهاتوو به‌نوێبوونه‌وه‌وه دێینه‌وه هیوادارم ئه‌مه به كرداری بێت و ڕووه‌كانیش (پێشكه‌شكاره‌كان) بگۆڕدرێن یان ڕۆشنبیر بكرێن و فێری په‌روه‌رده‌ی ڕاگه‌یاندن و ئیحترام و ڕێزی بینه‌ران بكرێن، به‌رنامه پێشكه‌ش كردن ته‌نها به‌هه‌را و ڕیكلام كردن بۆ خۆ نیه، هه‌روه‌ها سنورێك بۆ به‌رنامه ته‌قلیدیه‌كان دابنرێت و ئه‌گه‌ریش هه‌بێت مۆركێكی كوردانه‌ی پێوه بلكێنین، بێڕێزیش به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانی خۆمان نه‌كرێت له‌سه‌ر حیسابی بێگانه‌دا، به‌كورتی و به‌كوردی له بێژینگ بدرێت
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|