دوورگه- له پارێزگای (ئه‌لجیزه) له وڵاتی میسر شۆفێری تاكسییه‌ك و براكه‌ی و هاوڕێیه‌كیان له كاتژمێر 12ی شه‌ودا بووكێكیان رفاند و تا كاتژمێر پێنجی به‌یانی ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ری و دواتر به مۆبایل وێنه‌یان گرت و ئینجا له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كان به‌جێیانهێشت. ئه‌م سێ تاوانباره له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بووكه‌كه‌یان له‌ڕێگادا رفاند و ئه‌م كاره نامرۆڤانه‌یان له‌گه‌ڵدا كرد. دوای ئه‌م كاره دزێوه‌شیان هێزه‌كانی پۆلیس توانی هه‌ر زوو شۆفێری تاكسییه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كه ناوی (عیماد)ه و ته‌مه‌نی 34 ساڵه و ئه‌ویش تاوانباری سه‌ره‌كییه. هه‌روه‌ها دوای ئه‌ویش توانرا هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ی دیكه‌ش ده‌ستگیربكرێن و پێده‌چێت دادگای میسری سزایه‌كی زۆر توندی ئه‌م سێ تاوانبارانه بكات.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|