خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌و خودایه‌ی که هه‌موو شتێکی
به‌رێک و پێکی دروست کردووه) {النمل : 88}
•
•
• له رووپۆشی ده‌مدا (9000)
خانه‌ی تام کردن هه‌یه بۆ جیا کردنه‌وه‌ی تامی شیرن و تاڵ....
• ئه‌گه‌ر بێ و خرۆکه سوره‌کانی ناو یه‌ك له‌ش له
ته‌نیشت یه‌ك دانێین ئه‌وا ( 5-6) جاران به‌ده‌وری زه‌وی دا ده‌سورێته‌وه .
• دڵ : که ترۆمبایی ژیانه و له کارناکهوێت ژماره‌ی
لێدانه‌کانی له خوله‌کێکدا ( 60-80) لێدانه ، رۆژانه زیاتر له (سه‌د هه‌زار)
جار لێده‌دات که له میانه‌یدا پاڵ به ( 8000) لیتر خوێن ده‌نێ ، هه‌روه‌ها به
درێژی ژیانی مرۆڤێکی مام ناوه‌ندی پاڵ به ( 56) ملیۆن گاڵۆن خوێنه‌وه ده‌نێت ،
ئایا هیچ ئامێرێکی تر ده‌توانێ ئه‌م ئیشه قورسه بکات بۆ ئه‌م ماوه درێژه که
پێویستی به چاککردنه‌وه نه‌بێ؟؟!!
• هه‌موو رۆژێك
مرۆڤ ( 25)هه‌زار جار هه‌ناسه ده‌دات ، که تیایدا (180) مه‌تر سێ جا له هه‌وا
ده‌مژێت ، له‌وه شدا ( 6،5) مه‌تر سێ جا گازی ئۆکسجینی بۆ خوێن لێ وه‌رده‌گرێ.
• له مێشک‌دا ( 13) ملیار ده‌ماره‌خانه و (100) ملیار
لینجه خانه‌ی بهیهکانوساو هه‌یه که به‌ربه‌ستێکی پته‌و پێك دێنێ بۆ پارێزگاری
کردن له‌و ده‌ماره‌خانانه‌ی له کاری گه‌ری هه‌ر مادده‌یه‌ك.
• ئه‌گه‌ر بێ و هه‌سته خانه‌کانی له‌ش له یه‌ك ریز
دابنێین ئه‌وا درێژی ده‌گاته چه‌ند جار ئه‌وه‌نده‌ی ماوه‌ی نێوان مانگ و زه‌وی.
• چاو : له یه‌ك چاودا نزیکه‌ی ( 140) ملۆن وه‌رگری
رووناکی هه‌ستیار هه‌ن .
• هه‌روه‌ها له چاودا نیو
ملۆن ڕیشاڵه ده‌ماره ده‌رده‌چن که وێنه‌کان به‌شێوه‌ی ڕه‌نگاو ره‌نگ ورده‌کار
ده‌گوازنه‌وه که تازه‌ترین کامیرا له به‌رده‌می ده‌سته‌وه‌ستان ده‌بێ.
• گوێ : له ئه‌ندامی ( کۆڕتێ) که تۆری گوێ ده‌گرێته‌وه
، (3000) خانه‌ی بیستن به‌دی ده‌کرێن بۆ گواسته‌وه‌ی هه‌موو جۆره ده‌نگه‌کان به
جیاوازی له‌رینه‌وه و توندیان به شێوه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیارانه.
• له‌ناو خوێنێکی ته‌واو ساغ (25) ملیۆن خرۆکه‌ی سوور
هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆکسجین ، (25) ملیار خرۆکه‌ی سپی هه‌یه بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی میکرۆبه‌کان و به‌ر گری له‌ش ، وه ملیۆن ملیۆن په‌ره‌ی خوێن
هه‌ن بۆ ڕێگرتن له خوێن به‌ربوون ئویش به کرداری مه‌یین له هه‌ر ده‌مارێك که
خوێنی لێ به‌ربێ ، وه ئه‌م خانانه‌ی به شێوه‌ی بنه‌ره‌تی له مۆخه ئێسك دروست
ده‌بن که له‌یه‌ك چرکه‌دا دووملیۆن و نیو خرۆکه‌ی سوور ، 5 ملیۆن په‌ڕه‌ی خوێن و ،
سه‌دو بیست خرۆکه‌ی سپی ده‌رژێنه ناو خوێن .
•
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|