منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 17012
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی   الإثنين 02 أغسطس 2010, 10:46 pm




دوای
ئەوەی كە ئاشكرابوو، پیاوێك بەهاوكاری قوتابیەكی كۆلێژی ئاداب، لەبەرامبەر 15
دەفتەر دۆلار، كوڕەكەی خۆی فرۆشتۆتە رێكخراوێكی بیانی، لەدادگای تاوانان، خۆی و
قوتابیەكە، هەریەكە بەجیا بە 10 ساڵ حوكم دران.
ســـــــــەرچاوەیەكی تـــــــایبەت لــــەئاســـــایش، كە
نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە(سڤیل)ی راگەیاند كە ئەوان ماوەی ساڵێك زیاترە
وێنە و ناسنامەكەی (ن) تەمەن 6 ساڵیان لایە و زۆر بەوردی خەریكی كۆكردنەوەی
زانیارین بۆ دۆزینەوەی، بەڵام بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەوان تائێستا نەیانتوانیوە
هیچ شوێنپێیەكی ئەو كوڕە ونبوە هەڵبگرن.
لەدادگای تاوانان،
تائێستا 4 دانیشتنی تایبەت لەسەر ونبونی (ن) بەڕێوەچووە، ئەو كوڕە مەسیحییە تەمەن 6
ساڵییە، لەساڵی رابردوو، پاش ئەوەی دەچێتە ماڵی مامی لەگوندێكی نزیك دهۆك، ئیدی
وندەبێت و ناگەڕێتەوە.
دایكی كوڕە ونبوەكە، لەدادگا ئاماژەی
بەوەكرد، كە لەدوای هەفتەیەك لەونبونی كوڕەكەی، ئینجا بەوەی زانیوە كە كوڕەكەی
ونبوە، گوتی "ئێستا كە رونبووەتەوە كە پیاوەكەم و ئەو كوڕە گەنجە دەستیان هەبووە
لەڕفاندن و فرۆشتنی كوڕەكەم، من داوا دەكەم كە یاسا لەپیاوەكەم خۆشبێت، بەڵام
لەهەمانكات داواش دەكەم كە ئەو گەنجە بەقورسترین شێوە سزا بدرێت"، ئەو ژنە مەسیحییە
كە دایكی (ن)ی ونبوە، سەرباری ئەوەی كە داوای سزایەكی توندی دەكرد بۆ كوڕە گەنجەكە،
هاوكات لەدادگا ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ئەو بۆخۆی پەیوەندی سێكسی لەگەڵ ئەو كوڕە
هەبووە، ژنەكە گوتی "من پەیوەندیەكی خۆشەویستیم لەگەڵ ئەو كوڕە هەبوو، ئەو شەوەشی
كە كوڕەكەمیان بزركردبوو من نەمزانیبوو، پیاوەكەم لەماڵ نەبوو، ئەو كوڕە لەماڵی
ئێمەبوو، من و ئەو نزیكەی 2 كاتژمێر لەژووری نووستن ماینەوە".
هەر لەدادگای تاوانان، دایكی (ن) ئەوەشی لەبەرامبەر دادگا
ئاشكراكرد، كە "رۆژێك (ن) بەگریانەوە هاتە لام و وتی باوكم دەڵێ تۆ دەفرۆشمە
رێكخراوێكی بیانی، بۆیە كاتێك ئەو قسەیەم بەرەو رووی پیاوەكەم كردەوە، ئەویش نكۆڵی
لێنەكرد و گوتی لەبەرئەوەی باری داراییمان زۆر خراپە، حەزدەكەم ئەو كوڕە بفرۆشین،
بەڵام من ئەوكاتی زۆر بەتوندی پێشنیارەكەی ئەوم رەتكردەوە".
ئەو كوڕە گەنجەی كە بەر لەرووداوەكە قوتابی كۆلێژی ئادابی موسڵ
بوو، ئەویش لەدوای تەواوبوونی قسەكانی دایكی (ن)، هاتە بەردەم دادگا و قسەی خۆی
كرد. كوڕە گەنجەكە لەو كێشەیە تۆمەتباری سەرەكی بوو، چونكە لەلایەك هاوكاری
باوكەكەی كردبوو بۆ فرۆشتنی (ن)، لەلایەكی دیكەش پەیوەندی سێكسی هەبوو لەگەڵ دایكی
(ن). ئەو گەنجە لەدادگا ئەوەی رەتكردەوە كە ئاگای لەفرۆشتنی (ن) هەبێت، بەڵام نكۆڵی
لەوەنەكرد كە پەیوەندی سێكسی لەگەڵ دایكی (ن) هەیە و گوتی "زیاتر لە 10 جار
بەئاگاداری مێردەكەی، سێكسم لەگەڵی كردووە و ئەویش پارەی خۆی وەرگرتووە".
زیندانییەكی چاكسازی پیاوان، ئەویش وەكو شایەتحاڵێكی كێشەكە و بۆ شایەدی دان لەسەر
گەنجە تۆمەتبارەكە، رۆژی دادگاییەكە لەبەردەم دادوەر ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەكرد،
كە ئەو كوڕە گەنجەكەی لەزیندان ناسیوە و لەلای ئەو تەواوی وردەكارییەكانی رفاندنی
(ن) باسكردووە، گوتی "ئەو بۆمنی گێڕایەوە كە چۆن كوڕێكی 6 ساڵانی بەڕەزامەندی باوكی
منداڵەكە ڕفاندووە و لەبەرامبەر 25 دەفتەر دۆلاری ئەمەریكی داویەتیە رێكخراوێكی
بیانی". پارێزەرێكی نزیك لەكێشەكە، بۆ (سڤیل) هێمای بۆ ئەوەكرد كە ئەو كێشەیە
لەدوای 4 دانیشتنی دادگای تاوانەكانی دهۆك، دادگا گەیشتە ئەو بڕوایەی كە باوكەكە و
ئەو كوڕە گەنجە، هاوپشكن لەڕفاندن و فرۆشتنی (ن)، بۆیە بەپێی ماددەی 422 لەیاسای
سزاكان، حوكمی 10 ساڵ زیندانیكردن بۆ هەریەك لەباوكەكە و كوڕە گەنجەكە دەرچوو
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
كــاردينيــا
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : انثى
عدد المساهمات : 1350
نقاط : 14387
تاريخ التسجيل : 19/02/2010

مُساهمةموضوع: رد: پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی   الثلاثاء 03 أغسطس 2010, 2:02 am

مشكووووووووووووووور
توقيــع العضو كــاردينيــا


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 17012
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: رد: پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی   الجمعة 20 أغسطس 2010, 1:03 pm

العفو
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

پیاوێك كوڕەكەی خۆی بە 15 دەفتەر دەفرۆشێتە رێكخراوێكی بیانی

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: