سڤیل: موحسین بانەیی
هێشتا جوانی بەروخسارییەوە دیاربوو، چاوە ماندووە
خەواڵووەكانی، جازیبەی سیحریان لەخۆدا حەشار دابوو، كە بەئارامی قسەی دەكرد، ناز و
عیشوەی جارانی لێدەباری، قامەتی رێكوپێك و نیمچەقەڵەو و خاڵەكەی سەر گەردەنی، هەر
كەسێكی لەخۆی بێخود دەكرد. لەبیرم چوو كە بۆچی هاتوومەتە لای (مینا). بەوشەی
(فەرموو)ی بەخەبەر هاتمەوە.
هەناسەیەكی هەڵكێشا، لەسوچێكی
روانی و گوتی "لەدایكێكی جوان و باوكێكی تێگەیشتوو و باڵابەرز لەدایكبووم، كە ئێستا
لەخۆم دەڕوانم، دەبینم كە تێهەڵكێشێكی جوانیی ئەو دوو مرۆڤە پاكەم. براكەشم كە 2
ساڵ لەمن بچووكترە، ئەو جوانیی و باڵایەی بەمیرات بردووە. ژیانێكی باشمان هەبوو.
لەخوێندنیش مامناوەندی بووم. پێموابوو كە بەختەوەرترین بنەماڵەی ئەم جیهانەین. رۆژ
لەدوای رۆژ جوانییەكەم زۆرتر دەینواند و هەستم بەسرتە سرتی خەڵك دەكرد. كە دەمزانی
باسم دەكەن، لەخۆشیدا شاگەشكە دەبووم، بەڵام بەرووی خۆمدا نەدەهێنا، تا دەچوومە
ژوورەكەم و لەبەر ئاوێنە سەیری خۆم دەكرد. دەستێكم بەرووخسار و جەستەمدا دەهێنا، كە
گەورەتر بووم، لەگەڵ هەر دەست بەخۆدا هێنانم، مچوڕكێكی هەستبزوێن و سڕكەر جەستەی
داگیردەكردم، ئاگری ئەو حەزە وا لەدەروونمدا سەریهەڵدا، كە كاریگەریی راستەوخۆی
لەسەر هەڵسوكەوت و خوێندنم دانا. دایكم بەوریایی هەستیپێكرد و بەئارامی لەگەڵم دوا.
منیش بەڵێنیم پێدەدا، بەڵام بەڵێنەكەم تاكاتی خەو بڕی دەكرد، كە دەچوومە ناو پێخەف،
دیسان خەیاڵاتی سێكسی و بزواندنی هەستم دەستی پێدەكردەوە".
سارا ماندوو بوو، قوومە ئاوێكی خواردەوە و جگەرەیەكی بۆخۆی و
یەكێكی بۆ منیش داگیرساند. مژێكی قوڵی لەجگەرەكەی دا و بەدەم دەردانی دووكەڵەكەی
درێژەی بەقسەكانی دا "تازە تەمەنم گەیشتبووە 14 ساڵ كە هەستم بەنیگایەكی غەریب كرد.
ئەم نیگایە وەك هی خەڵك، نیگای مەدحی جوانی و پێهەڵاگوتنم نەبوو. نیگایەكی جیاواز،
گەرم و پڕ لەهەست. كوڕێكی جوان و باڵابەرز كە تازە خەتی سمێڵی بەدیار كەوتبوو. 15
یان 16 ساڵ دەینواند. خۆشم پێم سەیربوو كە لەناو ئەو هەموو نیگایە كە بەردەوام
بەدوامەوە بوون، بۆ نیگای (بەهرام) سەرنجی راكێشام. دوای ئەو پەیوەندییە، لەكاتی
خەودا، (بەهرام)م دەكردە شاسواری خەیاڵاتی سێكسی خۆم. ساڵ تێپەڕی و هەستمدەكرد كە
چیدیكە ناتوانم بۆ خۆم ئەو تام و چێژە بەخۆم بدەم، بۆیە بڕیارمدا كە بەهرام بهێنمە
ناو ئەو گەمە شادی هێنەرە. كە بۆ یەكەمجار لەماڵی ئێمە بەتەنیا دانیشتین، كراسێكی
ئاودامێنی سوور و نیوەرووتم لەبەركرد. بەهرام كە چاوی بەجەستەی سپی و نیوەرووتم
كەوت، لەشەرمدا سەری داخست. بەڵام كە من خۆم لێ نزیك كردەوە، بەلاچاو لێمی ڕوانی.
لاسای فیلمەكانم كردەوە، سەریم هەڵهێنا و لێوم خستە سەر لێوەكانی. بەهرام وشك
وەستابوو، كەچی من بەبیستنی دەنگی هەناسەكانم زیاتر شێت دەبووم. وردە وردە،
بەهرامیش گڕ گرتی و زانی كە ئەوەی دەیبینێ خەون نییە. چاك لەبیرم نییە كە چیمان
كرد، بەڵام هەستمدەكرد كە تەواوی خۆشی دنیا لەلای منە، كە وەخۆمان هاتینەوە،
شەرمێكی شیرین دایگرتبووین. بۆ یەكەمجار كوڕێك جەستەمی بەرووتی دەدیت و منیش هەروا.
بەهرام بەپەلە خۆی كۆكردەوە و رۆیشت. چەند رۆژێك لەروومان نەهات یەكتر ببینین،
بەڵام ئاگری شەهوەت وایلێكردم، بچمە لای. جاری دووهەم من چوومە ماڵی ئەوان.
ئەمجارەیان بەڕوو كراوەيیتر لەگەڵ یەك ماچمان گۆڕیەوە و دەستبازیمان كرد. تادەهات،
خۆشی ئەو نزیكایەتیانە زۆرتر دەبوو. لەهەر حاڵەتێكدا، ئەو دیمەنانەم وەبەر چاوم
دەهات تا وایلێهات لەتاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ كەوتم. ئەمجارە باوكیشم هاتە ناو
باس و ویستی وەك هاوڕێیەك لەگەڵی بدوێم و باسی كێشەكانمی بۆ بكەم، بەڵام كێ دەوێرێ
بەكەسوكاری بڵێت كە كەوتوومەتە ناو گەردەلوولی حەزی سێكسی. گەردەلوولێك كە هەموو
ژیانمی راپێچ كردبوو. دوای ساڵێك هەستمكرد كە بەهرام ناتوانێ وەڵامدەری
داخوازییەكانم بێت، بۆیە چاوم لەدوای كەسی دیكە بوو. زۆر بوون ئەو كوڕانەی كە
دەهاتنە سەر رێگەم، بەڵام من بەدوای شتی تایبەتییەوە بووم. رۆژێك لەكاتی گەڕانەوەم
لەقوتابخانە، ئەو كاتەی كە نوقمی دەریای خەیاڵاتم بووم، گوێم لەدەنگی توند و
لەناكاوی ستۆپی ئوتۆمبێلێك بوو. وا داچڵەكام كە جانتاكەم بەربۆوە و كتێبەكانم
كەوتنە سەر زەوی.
شۆفیرەكە بەپەلە دابەزی و هەنیشكی گرتم و
پرسیاری كرد، هیچم لێنەهاتووە. كە لێم روانی پیاوێكی 25 ساڵی جوان بوو، لەرووخساری
دیاربوو كە خاوەن كەسایەتییەكی بەرزە. بەگەرمای دەستی، دیسانەوە ئەو هەستە سێكسییەم
وروژا. بەبێدەنگی لێمدەڕوانی. هاتە گۆ و لەحاڵمی پرسی؟. منیش خۆم بەپەشۆكاو نیشان
دا. داوای كرد بمباتە نەخۆشخانە، بەڵام من ویستم هەتا ماڵەوە بمبات. جانتاكەی بۆ
كۆكردمەوە و هەتا لای ئوتۆمبێلەكەی بن قۆڵمی گرت. خواخوام بوو ئەو رێگەیە هەرگیز
بەكۆتا نەیەت و نەگەینە لای ئوتۆمبێلەكەی. لەرێگەدا، زۆر بەرێزەوە هەڵسوكەوتی كرد و
كارتی نووسینگەكەی پێدام تا ئەگەر كێشەیەكم بەهۆی ئەو رووداوەوە هەبوو، ئاگاداری
بكەمەوە. تەنانەت لەگەڵ دایكیشم قسەی كرد. لەو ساتە بەدواوە (ئەمیر) بوو بەپاڵەوانی
خەیاڵاتم، بۆیە بڕیارمدا كە بیخەمە داوی خۆمەوە.
بەئادرەسی
سەر كارتەكەی، شوێنی كارەكەیم دۆزییەوە. خۆم رازاندەوە، كە چوومە لای، واقی وڕما.
دوای چەند دیدار بەهێمنی پێیگوتم كە ئەو پیاوێكی دڵشكاوە و هاوسەرەكەی تەڵاقداوە و
لەگەڵ ئەوەش جیاوازیی تەمەنمان 9 ساڵە، بۆیە پێویست ناكات باسی دڵداری بكەین و
دەكرێ وەك دوو هاوڕێ پێكەوە هەڵسوكەوت بكەین، بەڵام من بەدوای شتێكی دیكەوە بووم،
بۆیە دەستمگرت و فرمێسكم هێنایە ناو چاوەكانم و سەرم خستە سەر سینگی و هاواری
خۆشەویستیم بەرزكردەوە. بەدەم هەنیسكەوە باسی گڕی ئەوینم بۆی دەكرد، زانیم كە ئێستا
كاتییەتی. چاوم لەچاوی بڕی و لێوەكانمان لێك نزیك بوونەوە، جیاوازیی 9 ساڵ تەمەن
لەتێك ئاڵانی جەستەمان بوو بەسفر. هێندەی پێنەچوو هەستم بەئازارێكی شیرینكرد، دواتر
زانیم كە كچێنیم دۆڕاندبوو. ترسم لێنیشت، بەڵام ئەمیر بەڵینی پێدام كە بەتەنیام
ناهێڵێت و دوای تەواوكردنی خوێندن دەمكاتە هاوسەری خۆی. منیش بەهیوای تێپەڕبوونی 2
ساڵ تا تەواوبوونی خوێندنم و گەیشتنم بەتەمەنی یاسایی 18 ساڵ، ئەو پەیوەندییەم
درێژە پێدەدا، بەڵام تادەهات ئاگری هەوەس زیاتری بۆ لای خۆی رایدەكێشام. ئەو
دەمانەی كە ئەمیر دەچووە سەفەر، خۆم پێرانەگیرا و لەگەڵ كەسانی دیكە دەخەوتم. تا
وایلێهات، بوومە قسەی سەرزاری خەڵك. (ئەمیر)یش ئەو قسانەی بیست و بیانوویەكی باشی
بۆ دووركەوتنەوە لەمن دەسكەوت. وێرای ئەو هەموو جوانییە كەس نەدەهاتە خوازبێنیم.
هەر ئەوەش پرسیاری لای كەسوكارم دروستكرد. دوای ئاشكرابوونی هەڵسوكەوتی من و باری
ئەخلاقیم، باوكم بەرگەی نەگرت و بەهۆی جەڵتەوە مرد. مەرگی باوكم تەنیا 10 رۆژ منی
لەو حەزە دوورخستەوە، جارێكیان كە لەگەڵ پیاوێك بۆ چەند رۆژ چوومە سەفەر، كە
هاتمەوە دایكم و براكەم ماڵەكەیان باركردبوو. لەوە بەدوا كاری من، چوون بۆ ئەم ماڵ
و ئەو ماڵ بوو تاتوانیم بەفێڵێك ئەم خانووەی كە ئێستا تێیدا نیشتەجێم لەپیاوێكی
دەوڵەمەندی پیر وەربگرم".
لێم پرسی "ئێستا چۆن لەداهاتووت
دەڕوانی؟"، فرمێسك لەچاویدا قەتیس ما و بەئارامی لێم نزیكبووەوە و سەری خستە
سەرشانم و بەدەم هەنیسكی گریانەوە گوتی "لەوەی كردوومە پەشیمانم. من بوومە دیل و
كۆیلەی حەزی سێكسی و نەمتوانی وەك مرۆڤێكی راستەقینە و بەورە، بەسەریدا زاڵبم.
شەپۆلەكانی حەزی سێكسی كەشتی ئاواتمی نغرۆكرد".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|