به‌پیی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی (گیڵ) له‌زانكۆی (گاچۆن) ی كوریا له‌سه‌ر (366) سێسه‌دو سی‌و شه‌ش پیاوی سه‌روو ته‌مه‌ن (40) چل ساڵییه‌وه ئه‌نجامیانداوه ئاشكرابووه، ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ده‌سته‌ڕاست له‌په‌نجه‌ی ئاماژه‌كردن درێژتربوو، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه كه مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات زۆر زیاتره له‌وكه‌سانه‌دا.
هاوكات ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ده‌سته‌ڕاست له‌په‌نجه‌ی ئاماژه گه‌وره‌و درێژ تر بوو یاخود وه‌ك یه‌كبوون، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه كه‌متر ڕووبه‌رووی نه‌خۆشی ده‌بنه‌وه.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشووتردا ئاماژه به‌وه‌كرابوو، ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه‌ی ده‌سته‌ڕاست درێژتربوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه كه‌متر مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشی دڵیان لێده‌كرێت‌و ئازاره‌كانی دڵیان كه‌مده‌بێته‌وه‌و سه‌ركه‌وتووش ده‌بن له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا.
ئایا ده‌زانن كه په‌نجه‌كانی ده‌ستتان له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیتانه‌وه چه‌ندین ڕاستی ده‌خاته ڕوو؟
له‌ئێستادا له‌ئینگلته‌را په‌رتووكێك كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی (په‌رتووكی په‌نجه)، كه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی په‌نجه‌كانی ده‌ست‌و درێژی په‌نجه‌كان ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌و په‌رتووكه‌ن:
* ئه‌گه‌ر كه‌سێك په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه‌ی له‌په‌نجه‌ی ئاماژه‌كردنی درێژتربێت:
1- له‌ڕووداوه مه‌ترسیداره‌كان ناترسێت.
2- له‌ده‌ره‌وه كه‌سێكی زۆر هه‌ستیاره.
3- كه‌سێكه ئاره‌زووی موزیسیانی تێدایه.
4- كه‌سێكی كاریگه‌ر ده‌بێت.
5- كه‌سێكی شاره‌زاو زیره‌كه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
* ئه‌گه‌ر په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه له‌په‌نجه‌ی ئاماژه‌كردن كورتربێت، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له‌خاماندا ده‌بیندرێت:
1- له‌ڕووی دیكۆراتی ماڵ، كاری ئیداری‌و خزمه‌ته ته‌ندروستییه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
2- ترس‌و دڵه ڕاوكێی هه‌یه‌و هه‌ستی خۆی بۆ كه‌سانی به‌رامبه‌ر ده‌رناخات.
3- له‌كاتی قسه‌كردندا ده‌توانێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌ری دروست بكات‌و سه‌رنجیان به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت.
* كه‌سێك كه په‌نجه‌ی ئه‌ڵقه‌ی له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ی ئاماژه‌كردنی یه‌كسان بێت:
1- قسه له‌سه‌ر شتێك ناكات، ئه‌گه‌ر بڕوای پێنه‌بێت.
2- ڕق‌و كینه‌كانی له‌دڵی خۆیدا ده‌هێڵێته‌وه.
radoi nawxo