چه‌ند جۆرێك له‌میوه
میوه‌كانی (پرته‌قاڵ، سێ‌و، مۆز، گێلاس، ترێ، قۆخ، به‌هێ، هه‌رمێ، هه‌نجیر‌و كاڵه‌ك) له‌و میوانه‌ن كه ئێوه ڕۆژانه ده‌یانخۆن‌و حه‌زیان لێده‌كه‌ن، باشه زیاتر حه‌زت له‌كامه‌یانه؟ ئایا ده‌زانیت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و میوه‌ی كه تۆ حه‌زت لێیه‌تی كه‌سایه‌تی خۆت بۆ ڕوونده‌بێته‌وه؟
1- ئه‌گه‌ر زۆر حه‌زت له (پرته‌قاڵ)ه، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی:
* زۆر ئارام‌و له‌سه‌رخۆیت.
* له‌كاركردندا زۆر له‌سه‌رخۆی، به‌ڵام كاره‌كانت زۆر به‌وردی‌و به‌جوانی‌و به‌ڕێكوپێكی ئه‌نجامده‌ده‌یت‌و له‌كاركردنی زۆریش ماندوونابیت.
* پێده‌چێت كه‌سێكی شه‌رمن بیت، به‌ڵام هاوڕێیه‌كی زۆر باوه‌ڕپێكراو‌و راِستگۆیت.
* هاوبه‌شی ژیانت زۆر به‌هه‌ستیارییه‌وه هه‌ڵده‌بژێریت‌و له‌ناخی دڵته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ت خۆشده‌وێت، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌یت كێشه دروست نه‌بێت له‌نێوانتاندا، ئه‌گه‌ر دروستیش بوو، ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌یت به‌زوویی چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
2- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (سێ‌و) ه، ئه‌وا تۆ:
* كه‌سێكی زۆر ده‌ست بڵاوو پڕكێشی‌و قسه‌ی دڵیشت ناشاریشته‌وه، واته ئه‌وه‌ی له‌دڵتدابێت ڕاسته‌وخۆ ده‌یڵێیت، شێوه‌یه‌كی زۆر ڕه‌ق‌و توڕه‌ت هه‌یه.
* هیچ كات ڕێكخه‌رێكی باشت لێده‌رناچێت، به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نایات كه به‌ڕێوه‌به‌رێكی خراپ ده‌بیت.
* زوو بڕیار ده‌ده‌یت‌و هه‌نگاو ده‌هاویت، زۆر حه‌زیشت له‌گه‌شتكردنه.
* ئه‌و كاتانه زۆر خۆشه به‌لاته‌وه كه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یاخود هاوسه‌ره‌كه‌تدای.
* زۆر به‌گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانیته ژیان.
3- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (مۆز) ه، ئه‌وا تۆ:
* له‌منداڵییه‌وه بونیادێكی لێبوورده‌یی، میهره‌بانی‌و هاوسۆزیت هه‌یه.
* كه‌سێكی شه‌رمنی‌و بڕوای ته‌واوت به‌خۆت نییه.
*كه‌سانی ده‌وروبه‌رت سوود له‌نه‌رمی تۆ وه‌رده‌گرن.
* كه‌سی هاوبه‌شت پێویسته له‌ڕووی ده‌روون‌و ڕوخساره‌وه تۆ به‌لای خۆیدا ڕابكێشێت، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانیشت له‌گه‌ڵ سروشتی خۆتدا ده‌گونجێن.
4- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (گێلاس) ه، ئه‌وا تۆ:
* ژیان بۆ تۆ زۆر به‌به‌زه‌یی نییه.
* ژیانێكت هه‌یه به‌رده‌وام له‌هه‌ڵكشان‌و داكشاندایه، واته هه‌ندێكجار باشه‌و جارجاریش زۆر خراپه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كاره‌وه.
* كه‌سێكی باوه‌ڕپێكراویت‌و له‌ناخه‌وه گوزارشت له‌ده‌ربڕینه‌كانت ده‌كه‌یت، به‌ڵام نا‌توانیت هه‌سته‌كانت به‌ته‌واوی ده‌رببڕیت.
* خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی، حه‌زیش ده‌كه‌یت له‌ناو كاره داهێنانه‌كاندا خۆت ببینیته‌وه.
5- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (ترێ) یه، ئه‌وا تۆ:
* كه‌سێكی هێمنیت.
* هه‌موو ئه‌و شتانه‌ت خۆشده‌وێت كه جوانن.
* كه‌سێكی به‌جۆش‌و خرۆش‌و كراوه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رتدا.
* چێژ له‌هه‌موو ئه‌و كارانه ده‌بینیت كه ده‌یانكه‌یت، حه‌زیش ده‌كه‌یت ئه‌و چێژ‌و وزه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رتدا دابه‌ش بكه‌یت.
* ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵتدا ده‌بن هه‌رگیز بێزار نابن، چونكه تۆ كه‌سێكی نمونه‌و ڕێبه‌ری له‌هه‌موو كارێكدا.
6_ ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (قۆخ)ه، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی:
* تۆ كه‌سێتییه‌كای تایبه‌ت هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆر به‌جۆشی.
* ژیانت خۆشده‌وێت.
* هاوڕێكانت زۆر خۆشده‌وێت‌و هه‌رگیز نا‌توانیت لێیان دووربكه‌ویته‌وه.
* كێشه گه‌وره ناكه‌یته‌وه‌و زوو چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌دۆزیته‌وه.
* زۆر به‌جدی عاشقی ئه‌و كه‌سه ده‌بیت كه خۆشت ده‌وێت، به‌ڵام حه‌ز ناكه‌یت خۆشه‌ویستی خۆت له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی بو ئه‌و كه‌سه ده‌رببڕیت.
7- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (كاڵه‌ك)ه، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی:
* كه‌سێكی چاونه‌ترسی، زۆر به‌ئاسایی هه‌موو ئه‌و شتانه وه‌رده‌گریت كه به‌سه‌رتدا دێن‌و له‌سه‌ریشیان ناڕۆیت.
* سه‌ره‌نجی هه‌موو كه‌سێك به‌لای خۆتدا ڕاده‌كێشیت، چونكه كه‌سێكی زۆر به‌جۆش‌و به‌خشنده‌ی.
* به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانی ده‌ستبه‌ردانی كاركردن بیت‌و زۆر به‌وردی كارده‌كه‌یت، باش له‌وه‌ش ده‌زانیت، كه چۆن له‌كاتی پێویستدا له‌شوێنی پێویستدا ئاماده‌بیت.
* هه‌موو كات حه‌زده‌كه‌یت كه‌سانی نوێ بناسیت.
* گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری تۆ له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت ئه‌وه‌یه، كه تۆ زۆر كه‌سێكی گاڵته‌چیت.
8_ ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (به‌هێ)ه، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی:
* زۆر شه‌رمنی‌و پارێزه‌گارییه‌كی باش له‌خۆت ده‌كه‌یت.
* به‌په‌له بۆ هیچ كارێك ناڕۆیت‌و نایكه‌یت، چونكه ده‌چیته ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كاره‌ی كه ده‌یكه‌یت‌و زۆر به‌وردی بیری لێده‌كه‌یته‌وه، پاشان ئه‌نجامیده‌ده‌یت.
* كه‌سێكی زۆر به‌ویستی، له‌و كارانه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوویت كه ئامار‌و ژماره‌ی تێدایه.
* زوو هه‌ڵه‌ی كه‌سانی دیكه ده‌بینیت.
*له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی هاوبه‌شی ژیانتدا، زیاتر له‌ڕوخسار، گرنگی به‌بۆچوونه‌كانی ده‌ده‌یت.
9- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (هه‌رمێ)یه، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی:
* سه‌ركه‌وتووده‌بیت له‌و كاره‌ی كه ده‌یخه‌یته مێشكته‌وه، به‌ڵام به‌گشتی زۆر له‌خۆت ده‌كه‌یت به‌ده‌ست ئه‌و كاره‌ی كه ده‌ستت پێكردووه بۆ ته‌واوكردنی، چونكه حه‌زده‌كه‌یت بزانی پاداشتی ئه‌و كاره چییه كه كردووته.
* زۆر كراوه‌ی به‌رامبه‌ر به‌هۆشیاركه‌ره‌وه هزرییه‌كان‌و زۆریش حه‌ز ده‌كه‌یت له‌پێناو هزرو بۆچوونه‌كان وتووێژ بكه‌یت.
* زۆر زوو هاوڕێیه‌تی دروست ده‌كه‌یت، بۆ درێژه‌دان به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ش جارجار ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بیته‌وه.
10- ئه‌گه‌ر حه‌زت له‌میوه‌ی (هه‌نجیر)ه، ئه‌وا تۆ كه‌سێكی:
* جدی، به‌هزرو هه‌ستیاری.
* له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه حه‌زده‌كه‌یت پێشكه‌وتووبیت، بۆیه ڕه‌چاوی پاراستنی مه‌ودایه‌كی دیاریكراو له‌نێوان خۆت‌و به‌رامبه‌ركه‌تدا ده‌كه‌یت.
* هه‌موو كات شوێنێكی شاراوه‌ی تایبه‌ت به‌خۆتت هه‌یه.
* به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تۆ كه‌سێكی زۆر زوو تێده‌گه‌یت‌و چاوكراوه‌یت، هه‌موو كات خۆت له‌ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا ده‌بینیته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كاركردنه‌وه.
* كه‌سێكی زۆر كه‌لله‌ڕه‌قی.
* پیش ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ هاوبه‌شی ژیانت هه‌ڵبژێریت، چاودێری هزرو بۆچوونه‌كانی ده‌كه‌یت.
radoi nawxo