كاره‌ساتی دڵته‌زێن: كچێك له‌سه‌ر پشیله‌یه‌ك، دایكی خۆی كوشت
رادیۆی (بی بی سی) به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه كچێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵی به‌ناوی (جولی مارتین) له هه‌رێمی (رتفریشایه‌ر) له وڵاتی ئوسكتله‌ندا ته‌نها له‌سه‌ر پشیله‌یه‌ك دایكی خۆی كوشتووه. رادیۆی ناوبراو روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و دایكه كرا به قوربانی پشیله‌كه ناوی (گرێتا دێڤار)بووه و ته‌مه‌نیشی 57 ساڵ بووه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌م تاوانه‌وه (دادگای باڵای گلاسكۆ ئوسكتله‌ندا) له راپۆرێكدا روونی كردۆته‌وه كه جولی و دایكی له‌سه‌ر پشیله‌یه‌كی ماڵه‌وه كێشه‌یان كه‌وتۆته نێوانه‌وه، جولی پشیله‌كه‌ی هێناوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه و دایكیشی سه‌رزه‌نشتی كردووه و پێیگوتووه كه ده‌بێت پشیله‌كه له‌ماڵ نه‌هێڵێت و جولیش رازی نه‌بووه و ئیدی مشت‌ومڕ و ده‌مه‌قاڵی له‌نێوان دروست بووه و جولیش كه زۆر له دایكی تووڕه ده‌بێت په‌رداخێكی شووشه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و له سه‌ری دایكی ده‌كات و دایكی ده‌سته‌جێ گیانی ده‌رده‌چێت. دوای ئه‌مه‌ش جولی خۆی په‌یوه‌ندی به پۆلیس ده‌كات و هه‌رزووش دان به تاوانه‌كه‌ی داده‌نێت و ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه ئه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی كوشتن په‌رداخه‌كه‌ی له‌دایكی نه‌داوه و شتێك بووه كه له‌ده‌ستی ده‌رچووه. شایانی باسه هه‌ره‌ها دادگای باڵای گلاسكۆ سزای سێ ساڵ و سێ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر جولیدا سه‌پاند..ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به دایكی ئه‌نجامی داوه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|