هاووڵاتی نموونه" ئه‌مه‌یه!
پۆستی
ئەلیکترۆنی چاپکردن پ‌د‌ف
پیره‌مێردێكی ئۆستراڵیایی له ماوه‌ی ژیانیدا
توانیویه‌تی 160 كه‌س له بڕیاری خۆكوشتن پاشگه‌ز بكاته‌وه.
به‌پێی ئاژانسی
هه‌واڵی خه‌به‌ر تورك، هه‌ڵدێرێكی نزیك به‌نده‌ری سیدنی ئوستراڵیا به‌ناوبانگترین
شوێنی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیان نا‌ئومێد بوون و ده‌یانه‌وێ كۆتایی
به ژیانیان بێنن.
به‌ڵام پیاوێكی 84 ساڵه به ناوی (دۆن رایتچی) له نزیك ئه‌و
هه‌ڵدێره ده‌ژی و له ماوه‌ی 50 ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی 160 كه‌س له خۆكوشتن
پاشگه‌ز بكاته‌وه.
ئه‌و پیاوه هه‌ر كات ببێنێت كه‌سێك به نیازه له
ههڵدێرهكهوه خۆی فڕیبداته خواره‌وه لێی نزیك ده‌بێته‌وه و به زمانێكی نه‌رم
پێی ده‌ڵێ، ئایا ئاماده‌یه قاوه‌یه‌كی له گه‌ڵ بخواته‌وه؟
(دۆن رایتچی) و
(مۆیا)ی هاوسه‌ری به‌هۆی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌یانه‌وێ خۆكوژی بكه‌ن به "هاووڵاتیانی نموونه‌ی ساڵی 2010"
هه‌ڵبژێردراون.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|