داهێنه‌ری ئینته‌رنێت كێیه؟ ره‌نگه ئه‌م پرسیاره به بیری زۆرێكماندا هاتبێت، چونكه ئه‌مڕۆ ئینته‌رنێت شۆڕشی نوێی له بواری گه‌یاندندا هێناوه‌ته ئاراوه. داهێنه‌ری ئینته‌رنێت ناوی (تیم بیرنرز لی)یه. كه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی جیهانی (www)یه. تیم بیرنرز لی له حوزه‌یرانی ساڵی 1955 له شاری له‌نده‌ن له وڵاتی به‌ریتانیا له‌دایك بووه. له ساڵی 1976 زانكۆی ئۆكسفۆڕدی به‌ریتانی ته‌واوكردووه و ده‌ستی كردووه به كاركردن له بواری بێته‌ل..ئه‌م كاره‌شی زیاتر بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی بووه. له ساڵی 1990 تیم بیرنرز لی نوسخه‌ی ئه‌سڵی (وێب)ی داڕشت و دوای ساڵێك ئه‌م نوسخه ئه‌سڵییه كاریگه‌ریی زۆر پۆزه‌تیڤی هه‌بوو به‌سه‌ر ره‌وتی پێشخستنی ئینته‌رنێت له جیهاندا. له ساڵی 1994 تیم بیرنرز لی له تاقیگه‌ی په‌یمانگای (ماساتشوستس( بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری بوو به ئه‌ندام و هه‌ر زووش بوو به مه‌رجه‌عێكی گه‌وره و هه‌مووان پرس ه رایان پێده‌كرد. له ساڵی 2009 سه‌رۆك وه‌زیراتی به‌ریتانیا داوای له تیم بیرنرز لی كرد كه هاوكاری بكات له‌پێناو گه‌یاندنی داتا و به‌یانه‌كان به ئاسانترین شێوه. ئه‌وه‌ی ماوه بگوترێت تیم بیرنرز لی تا ئێستاش له ژیاندا ماوه و له وڵاتی به‌ریتانیا و له شاری له‌نده‌ن ژیان به‌سه‌ر ده‌بات
دورگه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|