له به‌لاوكراوه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی دا ئاماژه‌ی به‌یاسایه‌كانی راهێنه‌ری به‌ره‌گه‌ز پورتوگالی راهینه‌ری نویێ یانه‌ی ریال مه‌درید خوزیه‌مۆرینیۆ كردوه، له‌یه‌كه‌م یه‌كه‌یی مه‌شقی ی‌دا، مۆرینیۆ چه‌ند یاسایه‌كه‌ی له مه‌شقه‌كان دایناوه ئه‌مه‌ش نهێنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه ده‌دركێنیت كه‌وا مۆرینیۆ له‌گه‌ل ئه‌نته‌ر میلان له‌خولی پاله‌وانانی ئه‌وروپا به‌ده‌ستی هیناوه،ئیستاش فه‌رموون له‌گه‌ل یاسایه‌كانی مۆرینیۆ:
1.ئه‌و یاریزانه‌ی یه‌ك خوله‌ك له‌مه‌شقه‌كان دوابكه‌وێت نابێت له‌مه‌شقه‌كان به‌ژداری بكات له‌و یاری یه‌دا یاری ناكات.
2.مه‌شقه‌كان هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته‌یی و ته‌كتیكی ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان توانای جه‌سته‌ییان به‌هێز بێت.
3.یاریزانه‌كان یه‌ك كاتژمێر پێش ئه‌نجام دانی مه‌شقه‌كان ده‌بێت ئاماده‌بن ،ئه‌و یاریزانانه‌یی پێكانیان هه‌یه دوو كاتژمێر پێش مه‌شقه‌كان ئاماده ده‌بن، یه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ل پزیشكی تایبه‌تیان كاتژمێره‌كه‌ی تریش ئاماده‌بونیان بۆ مه‌شق.
4.قه‌ده‌غه‌یه به‌كارهێنانی مۆبایل له ڤالدیباس و مه‌شق و سه‌ربازگه و هوتێل له پێش یاریه‌كان دا.
5.پاسی یاریزان یه‌ك خوله‌ك نابێت چاوه‌رێی یاریزانه‌كان بكات با هه‌ر چ ناوه‌كی هه‌بێت.
شایه‌نی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه له رۆژی پێنج شه‌ممه 15 یولیو یاریزانه‌كان پشكنینی پزیشكی یان ئه‌نجام دا ،به‌یانی هه‌ینی یه‌كه‌م مه‌شقی یان ئه‌نجام دا له ڤالدیباس به راهێنه‌رایه‌تی مۆرینیو ،ره‌تی كرده‌وه داوایه‌كه‌ی پاله‌وانانی مۆندیالی 2010 جیهان كه‌وا هه‌فته‌یه‌كی تڕ پێیان ببه‌خشێت بۆ پشودانیان ،له 2 ئۆغستس له كاتی دیار كرا‌و ده‌بێت ئاماده‌بن .
یاریگا
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|