بۆچی ئاسمان شینه؟
ره‌نگی شینی ئاسمان به هۆی په‌رش بونه‌وه‌ی تیشكه‌وه‌یه، هه‌ر كه تیشك به‌ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا ده‌ڕوات زۆربه‌ی تیشكه درێژشه‌پۆله‌كان به‌ڕێكی تێده‌په‌ڕن، هه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته سه‌ر تیشكه سورو زه‌رد و پرته‌قاڵییه‌كان، بڕێكی زۆر له‌تیشكه كورتشه‌پۆله‌كان له لایه‌ن گه‌رده‌كانی گازه‌وه هه‌ڵده‌مژرێن، تیشكی شینیش كه كورت شه‌پۆله هه‌ڵده‌مژرێت و پاشان به چه‌ند ئاڕاسته‌یه‌كی جیاواز تیشك ده‌داته‌وه و به هه‌موو ئاسماندا په‌رشو بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌هه‌ر لایه‌كدا ته‌ماشا بكه‌ین، بڕێك له‌م تیشكه شینه په‌رش بووه‌وه ده‌بینیت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه تیشكی شین ده‌بینیت، ئه‌وا ئاسمانیش به‌شینی ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ستونی سه‌یری خۆر بكه‌یت ئه‌وا ئاسمان به‌ڕه‌نگێكی كاڵتر ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه له‌و ده‌ورو به‌ره‌دا تیشكی شین به‌بڕێكی كه‌متر په‌رشوبڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه له‌و ناوچانه‌دا ره‌نگێكی شینی جوان دروست ده‌بێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|