له دایكبوونى " گوێره‌كه‌یه‌كى " دوو سه‌ر له میسر
" گوێره‌كه‌یه‌ك" كه جه‌سته‌یه‌ك و دوو سه‌ر و دوو ده‌م و چوار چاو و چوار قاچى هه‌یه له میسر له دایك بوو ، كه دایكبوونى بووه هۆى جێگاى سه‌رسۆرمانى خه‌ڵك و پزیشكانى ئاژه‌ڵانى ئه‌و وڵاته.
ئه‌و "گوێره‌كه‌یه" دوو سه‌ره له باكوورى میسر هاته دونیاوه و ناوى خاوه‌نه‌كه‌یشى " سوبحى ئه‌لجه‌نزورى "یه.
ئه‌و گۆیره‌كه‌یه به هۆى زۆرى كێشى هه‌ر دوو كه‌ڵله‌ى سه‌رییه‌وه ، ناتوانێت به سه‌ر قاچه‌كانى خۆى رابوه‌ستێت ، به‌ڵام پزیشكان هیوایه‌كى زۆریان به زیندوومانه‌وه‌ى ئه‌و گوێره‌كه دوو سه‌ره هه‌یه.
جێ ئاماژه پێدانه حاله‌تێكى هاوشێوه‌ى له دایكبوونى ئه‌م گوێره‌كه‌یه له ئه‌فغانستانیش هه‌بوو ، به‌ڵام دواى چه‌ند كاتژمێرێك مرد.
زانایان هوكارى ئه‌و زیادبوونه‌ى ئه‌ندامانى له‌شى گوێره‌كه‌یان بۆ نارێك و پێكى له جۆرى خواردن گه‌ڕانده‌وه .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|