منتديات كركوك تايمز
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
شميران كركوكي - 2120
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
Rasti - 1769
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
zoba - 1578
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
كــاردينيــا - 1350
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
دمعة حزن - 579
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
A.O.J - 538
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
Aramos - 497
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
ديدار - 410
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
دانيار كوردى - 404
ئه وه يه خوشه ويستى Emptyئه وه يه خوشه ويستى I_voting_barئه وه يه خوشه ويستى Empty 
مواضيع مماثلة
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 ئه وه يه خوشه ويستى

استعرض الموضوع التالي استعرض الموضوع السابق اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
شميران كركوكي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 30332
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 35

ئه وه يه خوشه ويستى Empty
مُساهمةموضوع: ئه وه يه خوشه ويستى   ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالأحد 04 يوليو 2010, 6:30 am


ئەندامێكی جەستەی بە خۆشەویستەكەی بەخشی


ئەندامێكی جەستەی بە خۆشەویستەكەی بەخشی عەشق و ئەڤینێكی پاك، بەڵاموەختێك
(هاوكار) بەسەرهاتی چۆنیەتی بەخشینی گورچیلەكەی بۆ دەگێڕاینەوە لەسەر قەرەوێڵەی
نەخۆشخانە بوو، پێنچ رۆژ بوو گورچیلەكەی بەخشی بوو، بەكێ بەخشی بوو، بۆچی ئەو كارەی
كردبوو و لە پێناوچی بوو..؟ یا بۆخۆی بۆمان بگێڕێتەوە و وردەكارییەكانی باس بكات،
ئەو بەسەرهاتەكەی بەمشێوەیە گێڕایەوە و گوتی: گورچیلەكەم بەخشییە كچێك كە ئامادەم
نەك گورچیلەیەك بەڵكو هەموو ژیانمیشی پێبەخشم، ئەویش (نەجیبە)یە.
سێ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ رێككەوتنێكی چاوەڕوان نەكرا و منی
بە(نەجیبە) ناساند، بۆخۆم دوكانێكی كەمالیاتم هەبوو، رۆژێك(نەجیبە) هاتە دوكانەكەم
و داوای شامپۆیەكی بیانی دەكرد كە نەمبوو، بەڵێنم پێدا كە بۆی پەیدا بكەم، ئەگەر
دوو سێ رۆژی تر سەردانم بكاتەوە، ئەوەبوو دوای گەڕان و سوڕان دەستم نەكەوت، ناچار
ناردم بە پۆستی فڕۆكە بۆم بێت، كە هات لای خۆم دامنا تا ئەو هاتەوە دوكانەكەم ،
ئەوەبوو دام پێ، زۆر بە بەجێ هێنانی بەڵێنەكەم سەرسام بوو، وردە وردە جۆرە سۆز و
مەیلێكی سەیر، هەردووكمانی بۆ لای یەكتركێش دەكرد، بە كورتی پاش هاتنەوەی چەند
جارێكی تر، من خۆم پێنەگیراو یەكسەر ناخی دڵی خۆمم پێیگوت، ئەویش لەشەرمان تەنیا
خەندەیەكی كرد و دووكانەكەی بەجێهێشتم، دوای ئەوە نیازی خۆمم پێگوت كە ئەگەر رازی
بێت داخوازی دەكەم، داوای لێكردم دەرفەتێكی بدەمێ تا بیرێك دەكاتەوە، پاش هەفتەیەك
گوتی: رازیم بەمەرجەی ماڵەوەمان رازی بن، كێشەكە خۆم نیم، ماڵەوەمانن.. بەهەرحاڵ
ناردمە خوازبێنی سەرەتا گوتیان دوای ماوەیەكی تر وەڵامتان دەدەینەوە، پاش
بەسەرچوونی ماوەكە، هەواڵیان نارد گوتیان رازین، كە چووین بۆ داخوازی، برایەكی
گوتی: ئێوە چۆن یەكترتان دیتووە منیش لە دەمم دەرچوو گوتم: وەڵڵا هاتۆتە دوكانەكەم
داوای شامپۆی كردووە و منیش خۆشمویست... قسەكەم تەواونەكرد كردیانە غەڵبە غەڵب، برا
گەورەكەی گوتی: ماوەیەكی تر هەواڵتان دەدەینەوە، وەكو دەركردنێك دەریان كردین،
ئەوەندە هەبوو، ، نەیانگوت بڕۆنەدەرێ، هەر لەبەر ئەوەندەی گوتم خۆشیمویست، باشە خۆ
كفرم نەكرد، ئەی ئەوە نییە هاتوومەتە خوازبێنێ، ئیدی چ پێویست بەو جۆرە هەڵوێستە
دەكات، چەندی هەوڵمان لەگەڵدان سوودی نەبوو لە قسەی خۆیان پەشیمان نەبوونەوە..
دواتر گەمارۆی(نەجیبە) یان داو هاتنە دەرەوەیان بە تەواوەتی لێ
قەدەغەكرد، مەگەر تەنیا بۆ دەوامی فەرمانگەكەی دەچوو ئەویش دەبووایە دوای چارەگە
سەعاتێك لە تەواوبوونی دەوام لە ماڵەوە بێت، ئەوان وەهایان كرد و منیش هێندەی دیكەم
خۆشویست، حەوت جار زیاتر خەڵكم ناردەوە بۆ لایان هەر حەوت جار رەتیان كردەوە و
گوتیان بشمرێت كیژی خۆمانی نادەینێ، ئەوجا با چیتر خەڵك نەنێرێ0
نەخۆش كەوتنی نەجیبە(هاوكار) بەسەبر و
حەوسەڵەیەكی زۆرەوە، بەتام و چێژێكی تایبەتەوە خۆشەویستییەكەی خۆی بۆ دەگێڕاینەوە و
لە درێژەی گێڕانەوەكەیدا گوتی: من هیچ رێگەیەكم نەما كە نەیگرمە بەر، بەڵام
دەرەنجامی نەبوو، هەستم بە غەدرێكی زۆر زۆر دەكرد و هەموو جارێ لە خۆمم دەپرسی:
باشە فێل كە نیازم پاكە، بۆچی ئەوانە ئەو هەڵوێستە تووندەیان بەرامبەرم هەیە، با
وایدابنێین كە خۆشمویست ویستووە، باشە لەوە باشتر نییە كە بیرنە كابرایەك نازانن
داخۆ لەگەڵ باش دەبێت یان نەء، بەڵام بەهەر رێگەیەكیش بایە هەواڵێكی خۆمم
پێدەگەیاند و هی ئەویشم وەردەگرت، ئەوەبوو زانیم نەخۆش كەوتووە، من گوتم دیارە
بەهۆی هەڵوێستی براكانییەوە بەهۆی خەم و خەفەتەوە تووشی دڵتەنگی و خەمۆكی بوو، بۆیە
زۆرجار و زوو زووش هەواڵم بۆی دەنارد كە خەم نەخوات و ورەی بەرزبێت، من هەرگیز
دەستبەرداری ئەو نابم، بەڵام دواتر زانیم كەوا نەخێر نەخۆشییەكەی هی خەم و خەفەت و
دڵتەنگی و خەمباری نییە، بەڵكو گورچیلەكانی ئیش ناكەن و لەكاركەوتوون، لە رێی
ناسیاوێكمانەوە كە پزیشك بوو زانیم كە ئەگەر گورچیلەكانی دەرنەهێندرێن و گورچیلەی
كەسێكی بۆ نەچێندرێ مەحاڵە بژی، هەموو هەفتەی جارێكیش گورچیلەیان بۆ دەشووشتەوە، بۆ
ئەوەی لە مردن رزگار بكەن، ئیدی پزیشك پێ گوتبوون كە هەوڵدەدەن كەسێكی خۆبەخشی بۆ
پەیدا بكەن تا گورچیلەیەكی بداتێ، ئەوان دنیایان كرد كەسێكیان دەستنەكەوت، یەكێكیان
بۆ دۆزیبۆوە داوای پێنچ دەفتەر دۆلاری دەكرد، ماڵەوەیان رازی بوون بیدەنێ، بەڵام كە
پشكنینی بۆ دەكەن دەردەچێ كەوا نەخێر گورچیلەكەی ئەویش بۆی نابێت، ئەم كچە
بەستەزمانە پێنچ مانگان لە ژێر عەزاب و ئێشی گورچیلە دابوون ژیانی نەبوو، بەحاڵ
هەناسەی دەدا و رەنگی سیس ببۆوە، قەت لە (نەجیبە) ی ئەوكاتە نەدەچوو كە من
بینیبووم، لە رێی ئەو دكتۆرە خزمەمانەوە زانیم گرووپی خوێنی چییە، منیش چووم گرووپی
خۆم بشكنم دەبینم رێك وەكو گرووپەكەی ئەوە، هەوڵمدا زانیاری زیاتر وەربگرم، ئەم
خزمەم خودا خێری بنووسێ درێغی نەكرد زۆر زۆر هاوكاری كردم، هەموو هەواڵێكم بۆ
ئەوەبوو بزانم من دەتوانم گورچیلەكەی خۆمی پێبدەم، ئیتر بۆم دەركەوت تا رادەیەك هی
من بۆ ئەو باشە و ئەگەری زۆر هەیە بۆ ببێت، بەهەرحاڵ باری دەروونی (نەجیبە) و
براكانی و دایك و باوكی لەوپەڕی خراپی دابوون و بەو پێشە كە تاقە كچیان بوو، دایك
تەواو شپرزە و شێواو و رووخابوو، هەموو براكانی پشكنینی خوێنی خۆیان بۆ كرد كە
ئەگەر بگونجێ تا گورچیلەی خۆیان بدەنێ هی كەسیان نەدەبوو بۆی ، هەواڵم نارد بۆیان
گوتم ئەگەر هی من ببێت ئامادەم گورچیلەیەكی خۆمی بدەمێ، ئەوان بەو هەواڵ و
هەڵوێستەی من شاگەشكە بوون، هیچ قسەی ترم نەكرد، رازی بوون و منیش چوومە نەخۆشخانە
و خۆم خستە بەر نەشتەرگەری پزیشكەكان، پشكنین لە دوای پشكنینیان بۆ دەكردم و
هەمووشی دڵخۆشكەر بوون و لەگەڵ لەش و گورچیلەی ئەو دەنگونجا، چەند رۆژێك لە ژێر
پشكنیندا مامەوە و جۆرەها پشكنینان بۆ كردم، هەموویشی تەواو دەردەچوون، دواجار
پزیشكەكان بڕیاری كۆتاییان دا كە دەتوانم گورچیلەكەم ببەخشم بەو و بۆی دەبێ، بەڵام
لێژنەیەكی پزیشكی لەگەڵم دانیشتن پێش ئەوەی بڕیاری یەكجارەكی بدەن و پرسیاریان
لێكردن گوتیان : بۆچی گورچیلەی خۆت دەبەخشییە ئەو نەخۆشە، تۆش یەك گورچیلەت دەمێنێ
و وەك دەڵێن دەبێتە نیوە مرۆڤ، بڕی چەند پارەت وەرگرتووە...؟ منیش لە وەڵامیاندا
گوت: ئامادەم نەك گورچیلەم، دڵی خۆشمی پێ ببخەشم، لە بەرامبەر پارەشدا نایدەم،
هەموو سەروەت و سامانی دنیام بدەنێ نینۆكێكی خۆم نا فرۆشم، من ژیانی ئەو مرۆڤەم پێ
گرنگە و مەسەلەكەش تەنیا و تەنیا خۆشەویستییەو هیچیتر، بە ئارەزووی خۆم گورچیلەی
خۆمی پێدەدەم و كەسیش زۆری لێنەكردووم و دینارێكیشم وەرنەگرتووە و وەریشیناگرمـ،
دوای ئەم قسانە ئیتر بڕیاری كۆتاییان دا كە گورچیلەیەكم لێبكەنەوە و بیدەن بە
(نەجیبە).
كە ئێمەیان بردە ژووری نەشتەرگەری هێشتا بەنج
نەكرابووم كە لەسەر قەروێلەبووین، منیان نزیك كردەوە لێی و پزیشكێك پێی گوت: سەیری
ئەم كوڕە بكە، ئەمە خۆبەخش بێ بەرامبەر گورچیلەیەكی خۆیت پێ دەبەخشێ(نەجیبە)ش كە
پێشتر ئاگاداركرابۆوە كە من ئامادەیم دەربڕیووە گورچیلەی خۆمی بدەمێ بۆیە هەواڵەكە
بۆ ئەو تازە نەبوو، سەیرێكی كردم، ئەگەرچی حاڵی زۆر پەرێشان بوو، تاقەتی ئەوەی
نەبوو تەنانەت قسەیەكش بكات، بەڵام بەچاو تێی گەیاندم كە زۆر مەمنونە، هەردووكمان
براینە ژووری نەشتەرگەری و پاشان بەنج كراین، نەمزانی چەند كاتژمێر لە ژووری
نەشتەرگەی مامەوە، بەڵام دەزانم شەو بوو كە بەهۆش خۆم هاتمەوە و تێگەیشتم كە
نەشتەرگەییەكە سەركەوتوو بووە، بەیانییەكەی دایكی و براكانی(نەجیبە) لە ژوور سەرم
بوون، دایكم و براكانی منیش هەروا راوەستابوون ئەگەرچی زۆریان پێگوتبووم كە ئەو
شتەی من دەیكەم كارێكی زۆر ترسناكە و ماڵی كچە شایانی ئەوە نین ئەو پیاوەتییەیان
لەگەڵدا بكەم، بەڵام من گوێم بەم قسانە نەدابوو، بڕیاری خۆم دابوو، بەهەرحاڵ ئەو
بەیانییە وەكو گوتم براكانی(نەجیبە) لە ژوور سەرم بوون، كە بە ئاگاهاتم باری
تەندروستیم زۆر باش بوو، ویستیان قسە بكەن من زووتر بە قسە هاتم و گوت:
وەزعی(نەجیبە) چۆنە؟ گوتیان : زۆر باشە و زۆرت لێمەمنوونە، ئێمە بۆ ئەوەش هاتووین
كە هەم سوپاسگوزاری خۆمانت پێ بگەیەنین و هەمیشە پێت بڵێین هەر كاتێك ئێوە لە
نەخۆشخانە هاتنە دەرەوە خۆتان ساز كەن رێوڕەسمی شەكراو خواردنەوە پێشكەش كردنی
(نەجیبە) بەتۆ بە جوانترین شێوە و بە ئاهەنگێكی گەورەوە بەڕێوە دەبەین و هەموو
خەرجییەكانیش لەسەر خۆمان دەبێت..
دوای ئەو قسانە ئیتر من
زۆر دڵخۆشم و چاوەڕێم منیش و ئەویش لە نەخۆشخانە بێینە دەرەوە و زەماوەندەكە ساز
بكەین، لە دنیادا لەوە خۆشتر نییە گیانی كەسێك هەر كەسێك بێت لە مردن رزگار بكەی،
ئەی ئەگەر ئەو كەسە خۆشەویسترین كەسیشت بێت، ئیدی خۆشییەكە وەسف ناكرێت و نابڕێتەوە
توقيــع العضو شميران كركوكي
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
البرنسيسة
عضو ذهبيعضو ذهبي
البرنسيسة
بيانات العضو
الجنس : انثى
عدد المساهمات : 356
نقاط : 26295
تاريخ التسجيل : 06/02/2010
العمر : 33

ئه وه يه خوشه ويستى Empty
مُساهمةموضوع: رد: ئه وه يه خوشه ويستى   ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالأحد 04 يوليو 2010, 5:59 pm

شكرآآآآآآآآآآآآآآآآآآآآآآ
توقيــع العضو البرنسيسة
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
دانيار كوردى
عضو ذهبيعضو ذهبي
دانيار كوردى
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 404
نقاط : 25855
تاريخ التسجيل : 18/06/2010

ئه وه يه خوشه ويستى Empty
مُساهمةموضوع: رد: ئه وه يه خوشه ويستى   ئه وه يه خوشه ويستى Icon_minitimeالأحد 04 يوليو 2010, 10:15 pm

ده ستت خوش بيت به راستى ئيمرؤ ئه م جوره وه فادارانه زور كه مه نه ك جه سته ته نانه ت له كاتى وادا
ته لفونيش بؤ يه كترى ناكه ن به لام 100 حه يف خؤشه ويستى هه موو دونيا ده هينيت هه روه ها هه شه
خوى داناوه له بيناوى خوشه ويستى دا///////// ده ست خوش
توقيــع العضو دانيار كوردى
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

ئه وه يه خوشه ويستى

استعرض الموضوع التالي استعرض الموضوع السابق الرجوع الى أعلى الصفحة 

 مواضيع مماثلة

+
صفحة 1 من اصل 1

(( مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ))


صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: