20 نیشانه‌ی خێزانی خۆشبه‌خت
ساده‌ترین جۆری خێزان و جوانترین جۆری خێزان ئه‌وه‌یه که ته‌نها مه‌رگ بتوانێت لێکیان جیاکاته‌وه‌و ماڵیان لیبشێوێنێت هیچ کام له کێشه‌کانی ژیان و ناخۆشیه‌کانی ژیان کاریان تێنه‌کات و خۆڕاگربن به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌وکێشانه‌ی ڕوبه‌رویان ئه‌بێته‌وه ئه‌و ناخۆشیانه‌ی ئه‌که‌وێته به‌ینیانه‌وه هیچ شتێک کارله‌خۆشبه‌ختی و خۆشگوزه‌رانی ئه‌وان نه‌کات
به‌هه‌رحاڵ خیزانی خۆسبه‌خت هه‌نێک نیسانه‌ی هه‌یه که به کورتی له 24 خاڵدا کۆئه‌کرێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ،
1_ له ناو ئه‌و خیزانه‌دا رسته‌ی ( به‌من چی به تۆ چی ) بونی نیه هه‌مو شتێکی یه‌کتر به گفتوگۆیه‌کی شیرین باس ئه‌که‌ن و خۆیان به به‌رپرسیار ئه‌زانن به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی که بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌یان پێش دێت
2_ هه‌ریه‌کێکیان متمانه‌یان به ئه‌وی تر هه‌یه‌وه متمانه‌کردن به‌شتێکی ساده نازانن و به سه‌رکه‌وتن له‌ژیانیا ئه‌زانن
3_ تابکرێت دڵی یه‌ک رائه‌گرن و له هه‌مو کارێک‌دا پرس به‌یه‌کتر ئه‌که‌ن و به هه‌ماهه‌نگی و هاوبیری و هاوڕایی و هاوقسه‌ی یه‌کتر کاره‌کانیان ئه‌که‌ن
4_ بروایان به‌یه‌کتری هه‌یه‌و هه‌مو کێشه‌کانیان به گفتوگۆکردن و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن کۆتایی پێئه‌هێنن و ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان توڕه‌بو ئه‌ویترینا به ئارامیه‌وه هه‌وڵئه‌دات تییگه‌یه‌نێت نه‌ک به شه‌ڕ و توڕه‌بون و ده‌نگ به‌رزکرده‌وه
5_ به سه‌لیقه‌و بیروبۆجون و حه‌زو ئاره‌زوی یه‌کتر هه‌مو کارێک ئه‌نجام ئه‌ده‌ن
6_ هه‌ر شتێک به ویستی خۆیان ناکه‌ن بیرله هه‌ڵسوکه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی به‌رامبه‌ریشیان ئه‌که‌نه‌وه
7_ هیچ کات سنور نابه‌زێنن له شته تایبه‌تیه‌کانی یه‌کتردا
8_ نیگه‌رانی سه‌لامه‌تی ده‌رون و جه‌سته‌ی یه‌کترن و به بچوکترین ئازاری یه‌کتر ناره‌حه‌تن و هه‌وڵه‌ده‌ن به زوترین کات چاک بێته‌وه به‌رامبه‌ریان
9_ هه‌میشه له‌بری یادگاری و ڕۆژه خۆسه‌کانیانان و هه‌رگیز بیر له ڕۆژه ناخۆشه‌کانیان ناکه‌نه‌وه‌و بیر له‌کاتانه ناکنه‌وه که به‌یه‌که‌وه توشی کیسه و ناخۆشی بون
10_ ڕێز له هاوڕی و که‌سوکاری یه‌کتر ئه‌گرن و گرنگیان پێئه‌ده‌ن
11_ ئاگاداری بون و پاره‌ی یه‌کترن و هیجکامیان له‌وی تری ناشارێته‌وه‌و کارێ نهێنی ناکات
12_ هه‌میشه بیر له راوبۆجونی یه‌کتر ئه‌که‌نه‌وه‌و هیج کامیان به ئاره‌زو خۆیی و ته‌نها به وسیتی خۆی بریار له‌سه‌ر شت نادات و ناڵێت ئه‌وه‌ی من وتم ئه‌بێت ببێت
13_ سنوری خۆیان ئه‌زانن له هه‌مو شتێکاو ئه‌زانن له سنورده‌رجون کاری ئه‌وان نیه‌و ناشیاوه
14_ هه‌میسه هه‌ست با ئارامی و نائارامی یه‌کتر ئه‌که‌ن و حه‌ز به بیتاقه‌تی یه‌کتر ناکه‌ن
15_ په‌یوه‌ندی عه‌شق و سۆز‌و خۆسه‌ویستی یه‌کتر هیج کات بیرناکه‌ن و هه‌میشه به سۆزه‌وه قسه بۆ یه‌ک ئه‌که‌ن
16_ چاوه‌روانی هیچ کارێکی نادوست له‌یه‌کتر ناکه‌ن
17_ ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌کیان بۆ پێشهات به تاوانی که‌سی به‌رامبه‌ری نازانن به ئارامی دائه‌نیشن و بیری لیئه‌که‌نه‌وه ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاوی بۆ ئه‌دۆزنه‌وه
18_ هه‌میسه به دوای ئارامی و خۆشیا ئه‌گه‌ڕین بۆ به‌رامبه‌ریان هیج کات نایانه‌وێت کێشه‌و ناخۆشی بۆ یه‌کتر دوستکه‌ن
19_ ژن و مێرد ئه‌بێت به‌خاتری یه‌کتر به‌یه‌که‌وه بژین نه‌وه‌ک به خاتری ژیان یاخود مناڵ یاخود خه‌ڵک
20 _ ژن و میرد ئه‌بێت ڕۆژ به ڕۆژی ژیانیان زیاتر له‌یه‌ک نزیکبنه‌وه‌و یه‌کیان خۆشبوێت نه‌ک ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌یه‌کتر بیزاربن و ڕقیانه‌یه‌ک ببێته‌وه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|