زه‌که‌ریا و به‌ڵێنه ڕه‌نگینه‌کان
ده‌ستی له خۆڵه‌که‌دا بوو به په‌نجه بچوکه‌کانی خه‌ریکی هه‌ڵکه‌ندی خۆڵه‌که بوو تا جێگای مه‌نجه‌ڵی ماڵه باجێنهکهی تیا ببێته‌وه، که لێم پرسی چاوگه‌شه جوانه‌که ئه‌وه بۆ له‌م خۆڵه‌دا خۆت پیس کردووه؟ووتی هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه یان له‌وانه‌یه دوو هه‌فته‌ی تر کاک زه‌که‌ریا که سیدییهکانی فرۆشت قازانجه‌که‌ی بۆ ئێمه سه‌رف ئه‌کات به‌ڕاستمه! دایکم ووتی له هه‌موو شوێنه‌کان له بازاڕه‌کان له تهلهڤیزێۆنهکان باسی ئه‌وه‌ی کردووه که داهاته‌که‌ی بۆ منداڵانی ئه‌نفال سه‌رف ئه‌کات، ڕاسته من دایک و باوکی خۆمم هه‌یه به‌ڵام دایک و باوکی من کوڕ و کچه ئه‌نفالن وه هه‌موو گونده‌که‌مان پاشماوه‌ی ئه‌نفاله، هه‌موو خه‌ڵکی ئاوایش هه‌ر وا ئه‌ڵێن چاوه‌ڕوانی کاک زه‌که‌ریا سیدییه‌کان بفرۆشێت، هه‌موو هاوڕێکانیشم هه‌ر وا ئه‌ڵێن که باخچه‌یه‌کمان بۆ ئه‌که‌ن و هه‌مووی ئه‌کات به سه‌وزایی و شاری یاری بۆ منداڵان ئیتر ئیمه‌ش یاری له‌ناو خۆڵ و قوڕدا ناکه‌ین. له‌به‌رده‌م مزگه‌وته‌که‌شدا کۆمه‌ڵێک گه‌نج ڕاوه‌ستابوون و گفت و گۆیان گه‌رم بوو باسی ڕۆژیشیان هه‌مان باسی منداڵه‌کان بوو به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌وان جیاوازتر بوو، هه‌ندێکیان بڕوایان وابوو که دیاریه‌که‌ی زه‌که‌ریا بده‌نه خۆیان و تا قوتابخانه‌یه‌کی پێدروست بکه‌ن بۆ منداڵه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌رما و گه‌رما و قوڕو چڵپاوی به‌ینی ئاواییه‌کان ڕزگاریان ببێت، هه‌ندێکی تریان وایان پێ‌باش بوو که شه‌قامی سه‌ره‌کی به‌ینی گونده‌کانیان و ناحیه‌یان بۆ چاک بکه‌ن تا ئۆتۆمۆبێل هه‌موو وه‌رزێک بێ کێشه هاتوو چۆ بکات، لای هه‌ندێکی تریان گرنگترین کار که حه‌زیان ئه‌کرد بۆیان بکرێت کردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستی بوو، به‌ڵام هه‌موویان له‌وه‌دا کۆک بوون که هونه‌رمه‌ند په‌یمانی دا هه‌ر ئه‌یباته سه‌ر، ئه‌وان له په‌یمانی سیاسیه‌کان دڵنیا ببون جیتر بڕوایان به به‌ڵێنه ڕه‌نگداره‌کان نه‌مابوو چیتر ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه دڵیانی ڕانهئهچڵهکان و خه‌یاڵیانی داگیر نه‌ئه‌کرد که بیر له چ جۆره پرۆژه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه ئه‌یانزانی که به‌ڵێنی سیاسیه‌کان ته‌نها بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی که‌سانی بێ‌ئاگا و ئهفامه، به‌ڵام هونه‌رمه‌نده‌کان په‌یمانیان جێ به‌جێ ئه‌که‌ن وه پێشینه‌ی ئه‌م کاره‌شیان بینیوه که‌م هونه‌رمه‌نده‌کانی جیهان ساڵانه چه‌ندین ملیۆن دۆلار ئه‌به‌خشنه ئه‌و که‌سانه‌ی که پێویستیان به یارمه‌تی ئه‌وان هه‌یه، ئه‌زانن که هونه‌رمه‌نده‌کان خاوه‌ن هه‌ستێکی زۆر تایبه‌ت و ناسکن بێ به‌ڵێنی له ڕۆژمێری ئه‌واندا نییه. لای کیژان و خانمانی ئاوایش هه‌مان باس بوو باشترین کار که بۆ ئه‌وان بکرێت وایان پێ باش بوو که پرۆژه‌یه‌کی ئاویان بۆ د ابین بکرێت، هه‌رزه‌کارانیش گه‌وره‌ترین ئاواتیان ئه‌وه بوو که هه‌ندێک له‌و پێدهشتهیان بۆ چاک بکرێت و تا 4 داری لێ بچه‌قێنن و ناوی بنێن یاریگا.
لێره‌دا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه چیتر تاقه‌ت ناگرم گوندێکی تر بڕۆم و ئه‌م هه‌موو خه‌یاڵه ناکامانه ببیستم.
ئه‌زیزان ئه‌مه دیمانه‌یه‌ک بو له‌گه‌ڵ گوندێکی ئه‌نفالکراودا له ڕوانگه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه ڕێگا به خۆم ئه‌ده‌م هه‌ندێک پرسیار بکه‌م گرنگیش نییه به‌لامه‌وه وه‌ڵام ئه‌بێت یاخود نا.
ئایا به‌ڕێز زه‌که‌ریا مه‌به‌ستی چی بوو له‌و به‌ڵێنانه‌ی؟ ئه‌گه‌ر خزمه‌ت، کوا؟ له‌کوێ کرا؟ چ کۆمپانیایه‌ک جێ به‌جێی کرد؟ له چ پرۆژه‌یه‌ک و بۆ چ شوێنێک ته‌رخان کرا؟ بڕی دیاری ته‌رخان کراو چه‌نده؟ وه‌ک ڕیکلام ئه‌که‌یت بۆ به‌رهه‌مه‌که‌ت و له پاڵیه‌وه به‌ڵێنی کاری خێر خوازی ئه‌ده‌یت بۆ ئه‌نجامه‌که‌شی دیاری ناکه‌یت؟ هه‌موو ئه‌زانین که هه‌ر به‌رهه‌مێک پاش بڵاو کردنه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌کی که‌م ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی دیاری ئه‌دات زۆربه‌ی زۆری به‌رهه‌م له 2 هه‌فته‌ی یه‌که‌مدا ئه‌فرۆشرێت، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌ی به‌ڕێزتان فرۆشی نه‌بووه با ڕونکردنه‌وه‌تان بدایه، سهنهکهوتن نه‌نگی نییه نه‌نگی ئه‌وه‌یه که گاڵته به هه‌ستی چه‌ند ملیۆنێک خه‌ڵک بکه‌یت له کاتێکدا که چاوه‌ڕێی دیاریهکانتن. به‌ڕێز ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستان له‌و ڕیکلامه سه‌ره‌تاییه و به‌و به‌ربڵاوییه‌ی که کردتان له هه‌موو سوچێکی کوردستان و له هه‌موو ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کاندا چه‌ندها بابه‌تی له‌سه‌ر نوسرا ئه‌وه بێت که سه‌رنجی ڕای گشتی به‌لای خۆتاندا ڕابکێشن، له‌وانه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ک ئه‌مه بچێته سه‌ر به‌ڵام بۆ ئه‌به‌د ناچێته سه‌ر، که‌سیش ئه‌وه‌نده بێ‌ویژدان نییه که چاوه‌ڕوانی ده‌ریاییه‌ک پرۆژه له به‌ڕێزتان یاخود هه‌ر هونه‌رمه‌ندێکی تر بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی توانای هونه‌رمه‌ند له‌وانه‌یه توانای کردنه‌وه‌ی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ک یاخود چه‌ند پرۆژه‌یه‌کی ئاو یان هه‌ر کارێکی تر گرنگ ئه‌وه‌یه خۆت به به‌رپرسیار بزانیت له به‌رامبه‌ر بهڵێنهکانتدا. لێره‌دا ئه‌مه‌وێت بڵێم چیتر به‌سه خه‌ڵک به گێژ مه‌زانن ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵێن درا به ئه‌نفال و به هه‌ڵبجه ئه‌گه‌ر نیو ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵێنه‌کان کاریان بۆ بکرایه ئێستا کوردستانێکی ئاوه‌دانمان هه‌بوو به‌سه جیتر به‌ناوی ئه‌نفال و هه‌ڵبجه‌وه مه‌یه‌نه ناو خه‌ڵکه‌وه و سه‌رنجی خه‌ڵک ڕابکێشن.
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|