له‌سه‌رکه‌وتن نا ئومێد مه‌به
ئایه پێت وایه هه‌ژاری و نزمی پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی باوک
ده‌بێته هۆ و ڕیگر له‌به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنی منداڵه‌کانی ؟
ئایه واهه‌ست ده‌که‌یت که‌تۆ به‌دبه‌ختیت!بارودۆخ له‌دژی
تۆیه ناهێڵیت له‌کاره‌کانت به‌ره‌و پێش بچێت؟!
ئه‌گه‌ر
وابیر ده‌که‌یته‌وه ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌یت ڕێگه به‌م وه‌همانه
بده‌یت که‌بێته ناخته‌وه و ڕکیفی ژیانت بکه‌ن،هه‌زاران که‌سی سه‌رکه‌وتوهه‌ن
بارودۆخیان زۆر خراپتر وسه‌خت تر بووه به‌ڵام به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕیون، به‌ڵام
نائومید نه‌بون به‌رده‌وام بون تا گه‌شتونه‌ته ئامانجی خۆیان
شکسپیر گه‌وره نوسه‌ری ئینگلیز باوکی
قه‌ساب بووه و دایکی نه‌خوێنده‌وار بووه
شۆپه‌رت ی مۆسیقا دانه‌ری مه‌زنیش کوڕی مامۆستایه‌کی هه‌ژارو
دایکی چێشت لێنه‌ری ماله گه‌وره‌کان بووه
میشێل فارادای زانای تیۆر دانه‌ری بواری کاره‌باش باوکی
ئاسنگه‌ر بووه
بنیامین وێست
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین وێنه‌کێسه‌کانی جیهانه.له‌ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵێدا له‌به‌ر
هه‌ژاری ئه‌وه‌نده توکی له پشێله‌یه‌ک کردۆته‌وه که‌به‌شی فڵچه‌یه‌کی وێنه
کێشان بکات
ئه‌رکریت له‌پێشدا
ده‌لاکی کردوه و به پاره‌یه‌کی که‌م سه‌ری خه‌ڵکانی چاک کردوه به‌ڵام به‌هۆی
په‌ره‌دان به پێسه‌که‌ی که بووه هه‌لاجی لۆکه پاش ماوه‌یه‌ک گه‌وره بازرگانی
ڵێده‌رچووه
بن جۆنسن گه‌وره
نوسه‌ری ئینگلیز له‌سه‌ره‌تای ژیانیدا به‌نا بووه به‌کرێیه‌کی که‌م
نیوتن بلیمه‌ت خاه‌ون یاسای کێشکردنی
زه‌وی کوڕی جوتیارێکی هه‌ژار بووه
جۆرج ستیڤۆنس داهێنه‌ری یه‌که‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئاسنگه‌ر
بووه
ئه‌دیسۆن کاتی وابووه نان
نه‌بووه بیخوات ،کرێکاری پاک کردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه
سه‌رۆکی پێسوی فه‌ره‌نسا له‌منداڵێدا
شاگردی چێشت خانه بووه
ئه‌ندرۆ
جۆنسۆ سه‌رۆکی ئه‌مریکا بوکی خه‌یات بووه
که‌واته بۆچی له‌سه‌رکه‌وتن بێ ئومێد ده‌بیت ئه‌گه‌ر
هۆیه‌که‌ش هه‌رچی بیت !!!؟؟؟ئایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ژاریت یان منداڵی که‌سێکی
به‌رپرس نیت!!؟؟
بیرنارد لویس
شانزه‌ساڵ تێکۆشاو لێکۆڵینه‌وه‌ی کرد ئه‌گه‌رچێ زۆر ده‌ست کورت و نه‌دارێش بوو
سه‌ره‌نجام توانی که‌جۆریک له پلاستیدی کیمیای دروست بکات
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|