خه‌ندان ـ ڕه‌نگه كه‌م كه‌س هه‌بێت ڕۆژانه به تامه‌زرۆییه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال نهكاتو داكۆكی له‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش نه‌كات كه هانده‌رییه‌تی، له‌م نێوه‌نده‌دا سیاسییه‌كان هه‌میشه وه‌ك نوخبه‌یه‌كی سهرقاڵو بێ كات ناوده‌برێن، ئاخۆ تێڕوانینی ئه‌وان بۆ ئه‌و ڕووداوه جیهانییه چییه؟ بۆچوونیان له‌سه‌ر یارییه‌كان چۆنه‌و هانده‌ری كام یه‌ك له هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالن؟
رۆژی 11/6 یه‌كه‌م فیكه‌ی مۆندیالی 2010 له وڵاتی ئه‌فریقیای باشوور لێدرا. له‌و ساته‌دا ته‌واوی نیگاكانی جیهان به‌ره‌و ئه‌فریقیای باشوور بوونه‌وه‌و ئه‌م مۆندیاله بۆ ماوه‌ی مانگێك ئاڕاسته‌ی جوڵه‌و بینین‌و ته‌نانه‌ت كاركردنی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ده‌گۆڕێت. به‌ڕه‌سمی بانگهێشتكردنی نیلسۆن ماندێللا، كه‌سایه‌تیی مه‌عنه‌وی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی، بۆ كردنه‌وه‌ی مۆندیال له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند كه ئه‌م مۆندیاله لای هه‌موو گهلو نه‌ته‌وه‌و تاكه‌كانیش، له هه‌ر شوێنێك بن، ئههمییهتو تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه. هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك هه‌ر وڵات‌و هاووڵاتییهكانیشی وه‌ك هه‌ر تاكێكی تری وڵاتانی دنیا به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانیی ئه‌م مۆندیاله بوون‌و له سه‌رمه‌شقی یارییه‌كانیشدا بینه‌رێكی به‌رده‌وامی یارییهكاننو هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ن، كه خولیاكانی خۆیانیان داونهتهدهست.
سهرۆكهكانو مۆندیال
دوای ئه‌وه‌ی تۆپی پێ بوو به نان‌و ئاوی گهلانو هه‌موو جیهان به عیشقه‌وه بۆ نزیكبوونه‌وه لێی ده‌ڕوانن، جامی جیهانیش بوو به ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌وا سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیره‌كان ڕوویتێدهكهنو ده‌بێته په‌راوێزێك بۆ كاری سیاسی.
جامی جیهانی 2006 وه‌كو گردبوونه‌وه‌یه‌كی سیاسی لێی ڕوانرا، كه تیایدا له پشت مۆندیاله‌وه ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان ئه‌نجامده‌دران.
كوفی ئه‌ننان (ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان) له‌باره‌ی گردبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی وڵاتان له یاریگاكانی ئه‌ڵمانیادا وتی: "تۆپی پێ له‌وه‌دا سه‌ركه‌وت كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێیدا شكستیهێناو سه‌رۆكه دژه‌كان مۆندیالیان به فرسه‌تێك بۆ كۆبوونه‌وه‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونه‌كانیان زانی." سه‌رۆكه‌كان له كاتی ئه‌نجامدانی مۆندیالدا، شێتانه سه‌رگه‌رمی هاندانی تیپهكانیانن، له نموونه‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌نجێللا مێركلی (ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا)و لولا داسێلڤای (سه‌رۆكی به‌ڕازیل)و ته‌نانه‌ت جاك شیراكی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، كه‌وا ئه‌مه‌ی دواییان له‌میانی مۆندیالدا هه‌موو پڕۆتۆكۆلهكانی سه‌رۆكایه‌تی له‌بیركردو وه‌كو هانده‌رێكی ساده هانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی ده‌دا، دوای بردنه‌وه‌ی جامی جیهانیش شیراك سه‌ره كه‌چه‌ڵه‌كه‌ی بارتێزی گۆڵچی ماچكرد، له هه‌ڵوێستێكی سه‌یری شیراكیشدا، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا له جامی جیهانی 2006، داوای له زه‌ینه‌دین زێدان كرد كهللهیهك له سنگی بدات، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و كهللهیهی ئاڕاسته‌ی ماتێراتزی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كرد.
له سهیروسهمهرهكانی مۆندیالی 2010ش، گره‌وی ئۆباما‌و دیڤد كامیرۆنی (سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا) به‌رچاوده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاخۆ كێ یاریی نێوان ئهمریكاو ئینگلته‌را ده‌باته‌وه؟ كه تیایدا هه‌ردوولا به گۆڵێك یه‌كسان بوون‌و هیچ كامیان گره‌وه‌كه‌ی نه‌دۆڕاند.
ئیتاڵیا‌و به‌ڕازیل
ئه‌و وڵاتانه‌ی تیپه‌كانیان ناچێته مۆندیال، سه‌ركرده‌كانیان وه‌كو هه‌ركه‌سێكی ئاسایی چاودێری هه‌ڵبژارده‌كان دهكهنو له دڵیشه‌وه هه‌واداری ههڵبژاردهیهكن. له نموونه‌ی ئه‌وه‌ش، سه‌ركرده لوبنانی‌و كه‌نداوییه‌كان عاشقی هه‌ڵبژارده‌ی بهڕازیلنو به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش وڵاتانی خۆرهه‌ڵات له‌نێوان ئه‌ڵمانیا، بهڕازیلو ئه‌رجه‌نتیندا دابه‌شبوون. هه‌ریه‌كێك له سیاسییه كورده‌كانیش، وه‌ك هه‌موو تاكێكی تر، خولیای بینینی یارییهكاننو هه‌ریه‌كێكیشیان هاندهرو لایه‌نگری یه‌كێك له هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالن.
عیماد ئه‌حمه‌د (ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌وڵده‌دات به‌پێی توانا یارییه‌كان ببینێت. ئه‌و وتی: "به‌پێی سه‌رقاڵیم هه‌وڵده‌ده‌م سه‌یری یارییه‌كان بكه‌م، هه‌وڵیشده‌ده‌م كات بۆ بینینی یارییه‌كان ته‌رخانبكه‌م، من هانده‌ری بهڕازیلمو به وردی سه‌یری یارییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ده‌كه‌م." ئه‌و سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی ئه‌و یاریانه‌ی تائێستا بینیویه‌تی، به‌ڕازیل به شایسته‌ترین هه‌ڵبژارده ده‌زانێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه مه‌ترسیش له‌سه‌ر به‌ڕازیل هه‌یه بۆ به‌ده‌ست نه‌هێنانی جامه‌كه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتیی كوردستان، هێمای بۆ ئه‌وه كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی جلی ئیتاڵییه‌كان شینه، بۆته هانده‌ری ئیتاڵیا. محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ڕایگه‌یاند؛ "له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا درێسه‌كانیان شینه‌و له ئاڵای حزبهكهمه، بۆیه من هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیامو هه‌وڵیشده‌ده‌م زۆرترین یارییه‌كانیان ببینم." له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هاوسۆزیی بۆ ئه‌ڵمانیاش هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خه‌ڵكێكی زۆری كوردی تیادایه‌و هاوكارییه‌كی زۆری كوردی كردووه.
گرنگیی پێ ناده‌ن
هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هیچ گرنگییه‌ك به بواری وه‌رزشی نادهنو به‌شێكیان هۆكاره‌كه‌ی بۆ سه‌رقاڵبوونی زۆریان به سیاسه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی (جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان) باس له‌وه ده‌كات، كه لایه‌نگری هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نییه‌و سه‌یری مۆندیالیش ناكات، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌كه‌یه‌وه، نێچیرڤان بارزانی حه‌ز به‌وه ده‌كات وڵاته هه‌ژاره‌كان نازناوی مۆندیال به‌ده‌ستبهێنن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نه‌وشیروان مسته‌فا (سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان)، "نه‌وشیروان هه‌رگیز خولیای مۆندیال‌و وه‌رزش نه‌بووه‌و هیچ كاتیش سه‌یری یارییه‌كانی نه‌كردووه‌و هانده‌ری هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كیش نییه." ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌به‌ر سه‌رقاڵیی به‌رده‌وامی نه‌وشیروان مسته‌فا به سیاسه‌ته‌وه‌و خۆ ته‌رخانكردنی بۆ سیاسه‌تكردن هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ سه‌یركردنی یاری‌و مۆندیال‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژارده‌كان نییه.
هاوكات له ڕێگه‌ی سكرتێره‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین (ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان) ئه‌وه‌مان زانی، كه سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین هیچ خولیایه‌كی بۆ تۆپی پێ‌و مۆندیال نییه‌و هیچ گرنگییه‌كی پێ نادات‌و سه‌یری هیچ كام له یارییه‌كانیش ناكات.
لـه بـاخـهکـه مـان نــیـه
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|