(سبه‌ی)
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانی هه‌واڵی دورخستنه‌وه‌ی مانوێل پلیگرینی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئاشكراكرد‌و ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی كرده بیانوی دورخستنه‌وه‌كه‌ی.
پاش كۆتایی هاتنی یاریه‌كانی خولی لالیگای ئیسپانی و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له‌لایه‌ن یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌و یه‌كسانبونی یانه‌ی ریال مه‌درید له دوا یاریدا،رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له‌به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویه‌تی (پلیگرینی تۆ ده‌ركرایت)،ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و راهێنه‌ره‌و به‌ده‌سنه‌هێنانی هیچ نازناوێك له‌م وه‌رزه‌دا كردۆته بیانوی ده‌ركدنی پلیگرینی و دوپاتی كردۆته‌وه كه له وه‌رزی داهاتودا راهێنه‌رێكی تر جێی ئه‌و راهێنه‌ره چیلیه ئه‌گرێته‌وه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|