منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 جوبى فتاح_حه زى له كجه

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 16987
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: جوبى فتاح_حه زى له كجه   الجمعة 25 يونيو 2010, 12:33 am



ژنه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ گۆرانیبێژ،
چۆپی‌ دوای‌ چوونه‌ نێو ژیانی‌ هاوسه‌ریی‌، ئێستا هه‌ست به‌خۆشحاڵییه‌كی‌ زۆر
ده‌كات‌و به‌لایه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ منداڵه‌كانی‌ له‌ڕووی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ باش بن،
به‌ڵام پێیخۆشه‌ یه‌كه‌م منداڵیشی‌ كچ بێت.
چۆپی‌ ساڵی‌
1983 له‌شاری‌ كه‌ركوك له‌دایكبووه‌‌و دوای‌ چه‌ند ساڵێك ئاواره‌یی‌ له‌وڵاتانی‌
ده‌وروبه‌ری‌ عێراق، سه‌ره‌نجام له‌ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌
خێزانه‌كه‌یدا ڕوویانكردۆته‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات‌و له‌وڵاتی‌ هۆڵه‌ندا
گیرساونه‌ته‌وه‌.
ئه‌و، پاش چه‌ند ساڵێك خوێندن له‌بواری‌
هونه‌ر‌و موزیكدا‌و به‌شداریكردنی‌ له‌چه‌ند ئاهه‌نگێكدا، پێنج ساڵ‌ پێش ئێستا
یه‌كه‌مین ئه‌لبومی‌ خۆی‌ به‌ناوی‌ (چیت ناو بنێم) بڵاوكرده‌وه‌‌و ساڵی‌ ڕابردووش
دووه‌مین ئه‌لبومی‌ به‌ناوی‌ (ناوت ده‌نێم ژینۆ) بڵاوكرده‌وه‌‌و توانی‌ ناوبانگێكی‌
زۆر بۆ خۆی‌ به‌ده‌ست بهێنێت.
ناوبراو ماوه‌ی‌ چه‌ند
ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ‌ كوڕه‌ كوردێكی‌ دانیشتووی‌ وڵاتی‌ هۆڵه‌ندا به‌ناوی‌ (نامۆ)
ژیانی‌ هاوسه‌رییان پێكهێناوه‌، كه‌ ئێستا هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌
هه‌رێمه‌ له‌هۆڵه‌ندا.
چۆپی‌ له‌م چاوپێكه‌وتنه‌
تایبه‌ته‌ی‌ ئاوێنه‌كاندا باسی‌ ژیانی‌ ئێستای‌ هاوسه‌ریی‌‌و چه‌ند نهێنییه‌كی‌
تری‌ خۆی‌ ده‌كات.
رۆژی‌ 5/7/2008 له‌سه‌ر به‌نگهێشتی‌
ره‌سمی‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێل هونه‌رمه‌ند چۆپی‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شاری‌ سلێمانی‌‌و
له‌گه‌ڵ‌ هونه‌رمه‌ندی‌ عه‌ره‌ب ره‌زا عه‌بدوڵا كۆنفرانسێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ سازداو
پاشان هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ ئاسیاسێل سه‌ردانی‌ كه‌مپی‌
ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانیان كرد له‌شاری‌ سلێمانی‌‌و ئینجا خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانانی‌
كوڕانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و كۆمه‌كی‌ ئاسیاسێلیان گه‌یانده‌ هه‌ردوو جێگه‌كه‌.
مه‌به‌ستی‌ سه‌ره‌كی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند،
گفتوگۆكردن بوو سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیای‌ ئاسیاسێڵ‌ بۆئه‌وه‌ی‌
بتوانن له‌مه‌ودوا نوێنه‌رایه‌تی‌ ئاسیاسێڵ‌ بكه‌ن له‌بواره‌كانی‌ ڕیكلام
كردندا.
به‌رپرسانی‌ ئاسیاسێل ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه‌
رێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ‌ ره‌زا عه‌بدوڵا ئیمزاكردووه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك بۆ
ریكلامكردن، سه‌باره‌ت به‌چۆپیش سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرسی‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌
رایگه‌یاند "رێكه‌وتنه‌كان قۆناغێكی‌ گرنگیان تێپه‌ڕاندووه‌و پێده‌چێت به‌م زووانه‌
له‌گه‌ڵ‌ چۆپیش بگه‌ینه‌ ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌".
سه‌باره‌ت
به‌هه‌مان مه‌سه‌له‌ چۆپی‌ له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌نووسییه‌ی‌ كه‌ له‌ئۆفیسی‌
سه‌ره‌كی‌ ئاسیاسێل ئه‌نجامدرا له‌وه‌ڵامی‌ پرسیارێكی‌ ئاوێنه‌كانداوتی‌ "خۆم
به‌خۆشحاڵ‌ ده‌زانم ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ‌ كۆمپانیایه‌كی‌ به‌ناوبانگی‌ وه‌ك ئاسیاسێل
رێكه‌وتنێك له‌نێوانماندا هه‌بێت‌و وه‌ك سه‌ره‌تاش من به‌پێشنیاره‌كه‌ رازیم،
به‌ڵام هێشتا ورده‌كاریی‌ ماوه‌".
چۆپی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا
كه‌ زۆر دڵخۆشه‌ به‌وه‌ی‌ توانیویه‌تی‌ به‌شداری‌ له‌كارێكی‌ خێرخوازیدا بكات‌و
وتی‌ "ئه‌مه‌ كار‌و ده‌سپێكێكی‌ باشه‌ كه‌ بتوانرێت یارمه‌تی‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌
بدرێت، هیوادارم به‌رده‌وام بین، چونكه‌ ناخۆشه‌ خه‌ڵكانێكی‌ هه‌ژاری‌ له‌و شێوانه‌
له‌وڵاته‌كه‌دا بژین".
ئه‌وه‌شی‌ روون كرده‌وه‌ كه‌ زۆر
دڵی‌ بۆ خه‌ڵكانی‌ هه‌ژار‌و كه‌مده‌رامه‌ت ده‌سووتێ‌‌و له‌و بواره‌شدا ساڵی‌
ڕابردوو دوو كۆنسێرتی‌ له‌شاره‌كانی‌ هه‌ولێر‌و سلێمانی‌ ئه‌نجامداوه‌‌و
داهاته‌كه‌ی‌ به‌خشیوه‌ به‌ئاواره‌كانی‌ كه‌ركوك.
له‌وه‌ڵامی‌ رۆژنامه‌نووساندا چۆپی‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوور نه‌زانی‌
كه‌ به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ گۆرانی‌ بڵێت‌و وتی‌ "پێمخۆشه‌ گۆرانی‌ به‌عه‌ره‌بیش بڵێم،
به‌ڵام ده‌بێت هاوكاری‌ بكرێم، حه‌ز ده‌كه‌م ده‌رفه‌تێكیش بێته‌ پێشه‌وه‌ وه‌كو چۆن
له‌كه‌ناڵه‌كانی‌ ئێمه‌ گۆرانی‌ عه‌ره‌بی‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت، له‌كه‌ناڵه‌
عه‌ره‌بییه‌كانیشدا گۆرانی‌ كوردی‌ پێشكه‌ش بكرێت".
ناوبراو
ئاشكرای كرد كه‌ زۆرجار بیری‌ له‌وه‌كردۆته‌وه‌ به‌یه‌كجاری‌ بگه‌ڕێته‌وه‌
كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ به‌لاوه‌ زه‌حمه‌ت بووه‌، چونكه‌ له‌م كاته‌دا
مه‌به‌ستییه‌تی‌ خوێندنه‌كه‌ی‌ ته‌واو بكات "ئه‌گه‌ر بمه‌وێت به‌یه‌كجاری‌
بگه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان ده‌بێت جارێكیتر ده‌ست بكه‌مه‌وه‌ به‌خوێندن، ئه‌وه‌ش
كارێكی‌ قورسه‌، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م بگه‌ڕٍێمه‌وه‌".
ئه‌م
هونه‌رمه‌نده‌ بۆچوونی‌ وایه‌ كه‌ كاركردن له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتیش بۆ هونه‌رمه‌ندان
زۆر زه‌حمه‌ته‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌كوردستان بن‌و ڕوونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان بۆ
ئاماده‌كردنی‌ به‌رهه‌مێك زۆر ماندوو ده‌بن، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش وایان لێده‌كات كه‌
به‌ئه‌سته‌م بتوانن وه‌ڵامی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانیش بده‌نه‌وه‌.
چۆپی‌ له‌كاتی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ كه‌مپی‌ ئاواره‌
عه‌ره‌به‌كان‌و خانه‌ی‌ نه‌وجه‌وانان دڵته‌نگی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ ئه‌و به‌رودۆخه‌
ناله‌باره‌ی‌ ئه‌و ئاوارانه‌ تیایدا ده‌ژین‌و وتی‌ "خۆزگه‌ بمانتوانیایه‌ كاری‌
باشتریان بۆ بكه‌ین".
دواجار له‌په‌راوێزی‌ كۆنفرانسه‌
رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا چۆپی‌ وه‌ڵامی‌ چه‌ند پرسیارێكی‌ تایبه‌تی‌ گۆڤاری‌
ئاوێنه‌كانی دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆیی‌‌و وتی‌ "زۆر ڕازیم
له‌هاوسه‌ره‌كه‌م‌و زۆر دڵم خۆشه‌ به‌ژیانی‌ هاوسه‌ریم، چونكه‌ له‌كاره‌
هونه‌رییه‌كانمدا زۆر هاوكاریم ده‌كات".
ناوبراو ئاماژه‌ی‌
به‌وه‌دا كه‌ زۆر حه‌زی‌ له‌ئاڵتوون نییه‌‌و زیوی‌ به‌لاوه‌ جوانتره‌‌و
له‌ڕه‌نگیشدا زیاتر له‌حه‌زی‌ له‌"ڕه‌ش"ه‌‌و له‌هه‌ڵبژاردنی‌ جلوبه‌رگی‌ خۆی‌‌و
هاوسه‌ره‌كه‌شیدا پێكه‌وه‌ ڕێك ده‌كه‌ون.
چۆپی‌ جه‌ختی‌
له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ تا هه‌ردووكیان خوێندن ته‌واو نه‌كه‌ن، بڕیاریانداوه‌ منداڵ‌
دروست نه‌كه‌ن‌و وتی‌ "گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و منداڵه‌ی‌ ده‌مان بێت له‌ش ساغ بێت،
به‌ڵام خۆم حه‌ز ده‌كه‌م یه‌كه‌م منداڵم كچ بێت".
چۆپی‌
ئێستا جگه‌ له‌كاریی‌ هونه‌ریی‌، سه‌رقاڵی‌ خوێندنی‌ به‌كالۆریۆسه‌ له‌بواری‌
ده‌روونناسیدا‌و هاوسه‌ره‌كه‌شی‌ له‌بواری‌ یاسادا ده‌خوێنێت.




sarchawa:awene
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
ديدار
عضو ذهبيعضو ذهبي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 410
نقاط : 13600
تاريخ التسجيل : 31/10/2009
العمر : 27

مُساهمةموضوع: رد: جوبى فتاح_حه زى له كجه   الجمعة 25 يونيو 2010, 12:37 am

زووووووووور سوباس كولي بامية
توقيــع العضو ديدار
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 16987
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: رد: جوبى فتاح_حه زى له كجه   الجمعة 25 يونيو 2010, 1:12 am

سوباس بو به يامه كه ت
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

جوبى فتاح_حه زى له كجه

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: