منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 هونه رمه ندانيش سه يرى مونديال ده كه ن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 17007
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: هونه رمه ندانيش سه يرى مونديال ده كه ن   الثلاثاء 22 يونيو 2010, 7:00 pm

مۆندیال، هونە‌رمەندانی‌ سە‌رقاڵكردووە
ده‌شتی ئه‌نوه‌ر
هونه‌رمه‌ندان كاتی‌
تایبه‌ت بۆ سه‌یركردنی‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیال ته‌رخانده‌كه‌ن، هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێن
ته‌نها سه‌یری‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ خۆیان ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن تووشی‌
توڕه‌بوون‌و ده‌نگه‌ده‌نگ بوون له‌كاتی‌ یارییه‌كاندا.

محه‌مه‌د ره‌ئوف‌و شوان عه‌توف‌و جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌و هه‌واڵ
عوسمان هانده‌ری‌ به‌ڕازیلن، عه‌بدولی‌ حه‌مه‌جوان ئینگلته‌راو به‌یان زه‌ریفیش
هانده‌ری‌ ئیتاڵیایه‌

تۆپی‌ پێ‌
محه‌مه‌د ره‌ئوف‌و كوڕه‌كه‌ی‌ له‌یه‌كتر زیز ده‌كات
محه‌مه‌د ره‌ئوف كه‌ركوكی‌ گۆرانیبێژ ده‌ڵێت «له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكردنی‌ مۆندیالدا هه‌موو كاته‌كانم بۆ سه‌یرکردنی‌ مۆندیال ته‌رخانكردووه‌،
مه‌گه‌ر ته‌نها ئیشێكی‌ زۆر پێویستم هه‌بێت سه‌یریی‌ یارییه‌كان نه‌كه‌م، ئه‌گینا
سه‌یریی‌ هه‌موو یارییه‌كان ده‌كه‌م».
كه‌ركوكی‌ وتی‌ «زۆر
حه‌زم له‌هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیله‌‌و هه‌میشه‌ سه‌یریی‌ یارییه‌كانیان ده‌كه‌م».
محه‌مه‌د ره‌ئوف ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ی‌
هانده‌ری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌رجه‌نتینه‌، چه‌ند جارێك له‌خولی‌ ئیسپانیدا لێك
عاجزبوون، ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ ریاڵ مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه‌ له‌خولی‌
ئیسپانیادا، به‌ڵام دوای‌ ماوه‌یه‌ك دیسانه‌وه‌ ئاشتبوونه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولی‌ حه‌مه‌جوان به‌ڕادیۆ گوێی‌
له‌مۆندیال گرتووه‌
عه‌بدولی‌ حه‌مه‌جوانی‌ ئه‌كته‌ر
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا له‌ساڵی‌ 1966 تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وام سه‌یری‌ هه‌موو
مۆندیاله‌كانی كردووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ بوو له‌و ساڵه‌دا له‌به‌غداد
خوێندكاری‌ ئاماده‌یی‌ بووه‌، سه‌ردانی‌ چایخانه‌یه‌كی كردووه‌ یه‌كه‌م یاریش
كه‌بینیویه‌تی ئینگلته‌را بوو، بۆیه‌ له‌دوای‌ ئه‌و یارییه‌وه‌ خۆشه‌ویستیی‌
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌ناخیدا دروستبوو.
حه‌مه‌جوان
وتی‌ «له‌ساڵی‌ 1970 له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ته‌له‌فریۆنمان نه‌بوو، ناچار به‌ڕادیۆ گوێم
له‌یارییه‌كان ده‌گرت، كه‌هاواری‌ ده‌كرد ئه‌و یاریزانه‌ گوڵی‌ كرد یان نا،
له‌خه‌یاڵی‌ خۆمدا شێوازی‌ یارییه‌كه‌م هێنابووه‌ به‌رچاوم».
حه‌مه‌جوان باس له‌بارودۆخی‌ خێزانه‌كه‌یان ده‌كات له‌كاتی‌
مۆندیالدا، ده‌ڵێت «له‌ماڵه‌وه‌ به‌س من لایه‌نگری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌رام،
ئه‌وانی‌ تریش هه‌موویان لایه‌نگری‌ به‌ڕازیلن، كاتێكیش له‌ 2006 هه‌ڵبژارده‌ی‌
به‌رازیل دۆڕا به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا، كردم به‌خۆشی‌‌و هاوار‌و گۆرانیوتن».

شوان عه‌توف بۆ به‌ڕازیل ده‌گری
هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف به‌ده‌ستووری‌ وت «لایه‌نگری‌ هه‌ردوو
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌راو به‌ڕازیلم، ئه‌گه‌ر به‌رازیل له‌كۆتایدا بدۆڕێت، ئه‌وا
ده‌چمه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ده‌گریم».
ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی‌ ئینگلته‌را له‌یه‌كه‌مین یاریدا به‌ده‌ستیهێنا، شوان وتی‌ «به‌ڕاستی‌
یه‌كسانبوونی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كاری‌ لێكردم‌و زۆرم
پێناخۆشبوو، ئینشه‌ڵڵا ئه‌نجامه‌كانی‌ تری‌ باشتر ده‌بن».
شوان سه‌باره‌ت به‌توڕه‌بوون‌و ئاشتبوونه‌وه‌كانی‌ له‌كاتی‌
یارییه‌كانی‌ مۆندیالدا، وتی‌ «زۆرجار له‌گه‌ڵ باوكمدا داده‌نیشم ئه‌و لایه‌نگری‌
هه‌ڵبژارده‌یه‌كی‌ به‌هێزه‌‌و منیش هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌ خۆم، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوڕێ
كوڕ‌و كچه‌كانیشمدا زۆرجار به‌هۆی‌ یارییه‌كانی‌ مۆندیاله‌وه‌ زیز بووین، به‌ڵام
ئاشتبووینه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڕازیل بدۆڕێت، ئه‌وا زۆر زۆر بیتاقه‌ت ده‌بم».

به‌یان زه‌ریفی‌ هانده‌ری‌
ئیتاڵیایه‌
به‌یانی‌ زه‌ریفی‌ هونه‌رمه‌ند ده‌رباره‌ی‌
مۆندیال به‌ده‌ستووری‌ وت «زۆرم حه‌ز له‌وه‌رزش‌و وه‌رزشكردنه‌، به‌ڵام وه‌كو یاری‌
تۆپی‌ پێ له‌ساڵی‌ 2006 وه‌ سه‌یری یارییه‌كانی‌ مۆندیال ده‌كه‌م‌و لایه‌نگری‌
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیام».
به‌یان ئه‌وه‌شی‌ وت «ئه‌گه‌رچی‌
ناوی‌ هیچ كام له‌یاریزانه‌كانی‌ ئیتاڵیا نازانم، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ ئیتاڵیا
وڵاتێكی‌ خۆش‌و هونه‌ریشه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ تر حه‌زم لێیه‌تی‌».
به‌یان نه‌یشیارده‌وه‌ وتی‌ «من زۆر حه‌زم له‌یاری‌
جومناستیكه‌و زۆركات سه‌یری ئه‌و یارییه‌ ده‌كه‌م، به‌ڵام ئینشائه‌ڵڵا ئه‌م ساڵیش
هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئیتاڵیا جامه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌».

جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌، حه‌زده‌كات میسی‌ یه‌كه‌م بێت‌و به‌ڕازیلیش
بیباته‌وه‌
هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌ ده‌رهێنه‌ری‌
فیلمی‌ گه‌رده‌لوول بۆ ده‌ستوور ئاشكرایكرد له‌ساڵی‌ 1960 سه‌یری یاری‌ ده‌كات‌و
لایه‌نگری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیله‌، ئه‌ویش له‌به‌ر بیلی‌، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر
میسی‌ زۆر حه‌زی له‌ئه‌رجه‌نتینه‌، وتی‌ «ئه‌گه‌ر به‌ڕازیل‌و ئه‌رجه‌نتین به‌ر
یه‌كتری‌ كه‌وتن، ئه‌وا حه‌زده‌كه‌م یه‌كه‌می‌ جیهان میسی‌ بێت‌و به‌ڕازیلیش
بیباته‌وه‌».
زه‌نگه‌نه‌ وتی‌ «هه‌رگیز یادگارییه‌كانی‌
مۆندیالم بیرناچێته‌وه‌ كه‌ به‌منداڵی‌ هه‌مبوو له‌گه‌ڵیدا، چونكه‌ له‌ماڵه‌وه‌
ده‌چووین بۆ چایخانه‌‌و له‌وێ سه‌یرمان ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كه‌ئێمه‌
منداڵ بووین، رێگه‌یان نه‌ده‌دا بچین سه‌یری‌ یارییه‌كان بكه‌ین‌و ناچار
له‌سوچێكه‌وه‌ سه‌یری‌ یارییه‌كانمان ده‌كرد».

هه‌واڵ عوسمان، ته‌نها سه‌یری‌ یاری‌ به‌ڕازیل ده‌كات
هونه‌رمه‌ند هه‌واڵ عوسمان كه‌رۆڵی‌ ژاڵه‌ی‌ ده‌بینی‌
له‌فیلمی‌ گه‌رده‌لوولدا وتی‌ «ئه‌گه‌رچی‌ زۆر سه‌یری یارییه‌كانی‌ مۆندیال ناكه‌م،
به‌ڵام به‌گشتی‌ لایه‌نگری‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیلم‌و ئه‌و وڵاته‌م خۆشده‌وێت».
هه‌واڵ وه‌ك خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات به‌باشی‌ هه‌موو
یاریزانه‌كانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل ناناسێت، به‌ڵام هه‌موویان زیره‌كن‌و
هه‌میشه‌ به‌ڕازیل  به‌باشترین تیپی‌ تۆپی‌ پێ ناسراوه‌.
هه‌واڵ به‌ده‌ستووری‌ وت «زۆرحه‌زم له‌یارییه‌كانی‌ تۆپی‌ پێ
نییه‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیلم لا خۆشه‌ویسته‌ له‌و
كاتانه‌دا كه‌یاری‌ ده‌كات، سه‌یری ده‌كه‌م
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
فيــرو
مؤســـس منتديـــات كركوك تايمزمؤســـس منتديـــات كركوك تايمز
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 3141
نقاط : 41203
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 27

مُساهمةموضوع: رد: هونه رمه ندانيش سه يرى مونديال ده كه ن   الإثنين 19 يوليو 2010, 2:13 am

زوور سوباس
توقيــع العضو فيــرو


يرحل من يرحل . . لن تهدم الدنيا .. ولن تغلق ابواب السماء
فأنا لا ألتفت ابدا للوراء... فالحب والصداقه لا يأتوا بالتوسل والرجاء
وغرور من امامي زادني كبرياء
....فإن كان وجودهم شيئا فإن كرامتي أشيااااء

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://xp10.ahlamontada.com
كــاردينيــا
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : انثى
عدد المساهمات : 1350
نقاط : 14382
تاريخ التسجيل : 19/02/2010

مُساهمةموضوع: رد: هونه رمه ندانيش سه يرى مونديال ده كه ن   الإثنين 19 يوليو 2010, 3:57 am

مشكووووووووور
توقيــع العضو كــاردينيــا


الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

هونه رمه ندانيش سه يرى مونديال ده كه ن

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: