منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 تو خوا بيخوينه وه

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 16997
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: تو خوا بيخوينه وه   الإثنين 21 يونيو 2010, 9:16 pm

له‌
گه‌شتێكی تایبه‌تی قوتابخانه‌و بۆ سه‌ردان و بینینی یه‌كێك له‌ شوێنه‌واره‌كانی
ناوچه‌یه‌كی ووڵات، كۆمه‌ڵێك له‌ قوتابیانی كچ و مامۆستاكانیان ڕۆشتن بۆ لادێیه‌ك
تا ناوچه‌ شوێنه‌واریه‌كانی ئه‌و شوێنه‌ ببینن... كاتێك كه‌ پاسه‌كه‌ گه‌یشته‌ جێ,
ئه‌و ناوچه‌یه‌ وه‌كو چۆڵه‌وانی وابوو, وه‌ دابڕاو و بێ خه‌ڵك بوو, قوتابیه‌كان و
مامۆستاكان دابه‌زین ده‌ستیان كرد به‌ ته‌ماشاكردنی شوێنه‌واره‌كان و نوسینه‌وه‌ی
ئه‌و شتانه‌ی ئه‌یانبینی, ئیتر سه‌رقاڵی كاره‌كه‌یان بوون و گروپ گروپ كۆ
ده‌بوونه‌وه‌ و تا ئه‌وه‌نه‌ی پێ نه‌چوو هه‌ر قوتابیه‌ و ده‌چووه‌ لای ئه‌و
مامۆستایه‌ی كه‌ پێ خۆش بوو وه‌ لای ئه‌وه‌وه‌ ده‌وه‌ستا, له‌وێدا یه‌كێك له‌
قوتابیه‌كان زۆر بایه‌خی به‌ نوسینه‌وه‌ی زانیاریه‌كان ده‌دا و سه‌رقاڵ بوو تا وای
لێ هات مه‌سافه‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابیه‌كان دوور كه‌وته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكا,
دوای چه‌ن كاتژمێرێك قوتابیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ و سواری پاسه‌كه‌ بوون له‌گه‌ڵ
مامۆستاكانیان, وه‌ قه‌ده‌ری خوا وابوو كاتێك كه‌ مامۆستاكان سه‌رژمێری
قوتابیه‌كانیان كرد وایان زانی هه‌موو قوتابیه‌كان سواری پاسه‌كه‌ بوونه‌, به‌ڵام
ئه‌و كچه‌ی كه‌ له‌ شوێنی قوتابیه‌كان دوور كه‌وتبۆوه‌ هێشتا نه‌گه‌ڕابۆوه‌, كاتێك
كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ شوێنی پاسه‌كان سه‌یری كرد هیچ كه‌سی لێ نه‌ماوه‌ و ئیتر به‌
ده‌نگی به‌رز هاواری كرد به‌ڵام كه‌س نه‌بوو وه‌ڵامی بداته‌وه‌, بۆیه‌ بڕیاری دا
كه‌ به‌ پێ بڕوات تا ئه‌گات به‌ لادێیه‌كی نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ و به‌ڵكو
وه‌سیله‌یه‌ك بدۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێ ی بگه‌ڕێته‌وه‌ ماڵه‌وه‌, دوای ڕۆشتنێكی
زۆر به‌ده‌م گریانه‌وه‌و گه‌یشتنی به‌ زه‌وی و شوێنێك كه‌ كێڵراوه‌و كراوه‌ به‌ باخ
وباخات كه‌پرێكی بینی له‌ دار و به‌رد دروست كرابوو, چووه‌ لای كه‌پره‌كه‌وه‌و له‌
درگاكه‌یدا كاتێك بینی كوڕێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست ساڵ ده‌رگاكه‌ی لێ كرده‌وه‌و به‌
سه‌رسوڕمانێكه‌وه‌ پێی ئه‌ڵێت: تۆ كێیت و چی گه‌یاندویته‌ته‌ ئێره‌؟!

كچه‌كه‌ ووتی: من له‌گه‌ڵ مامۆستاكانم
بۆ گه‌شتێك هاتوینه‌ته‌ ئێره‌ وه‌ ئێستا ئه‌وان منیان جێ هێشتوه‌ و ناشزانم له‌
كوێوه‌ بڕۆمه‌ سه‌ر جاده‌یه‌ك و بگه‌ڕێمه‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

گه‌نجه‌كه‌ ووتی: ئه‌م ناوچه‌یه‌ چۆڵه‌وانی یه‌ و تاق و ته‌را
خه‌ڵكی لێ ده‌ژی وه‌ ئه‌و شاره‌ی تۆش زۆر دووره‌ لێره‌وه‌ بۆیه‌ داوای لێ كرد
ئه‌مشه‌و تا به‌یانی بمێنێته‌وه‌ و به‌ڵكو به‌یانی بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئیتر كچه‌كه‌ ده‌چێته‌
ژووره‌كه‌یه‌وه‌ و كوڕه‌كه‌ پێ ی ئه‌ڵێت له‌ سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی خۆی بخه‌وێت كه‌
هه‌ر به‌ گڵ به‌رزی كردبۆوه‌و خۆشی له‌ زه‌ویه‌كه‌یا ئه‌بێت, ئینجا كوڕه‌كه‌
چه‌رچه‌فێكی هێناو به‌ حه‌بلێكا هه‌ڵی واسی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیان دا بێت و
سیسه‌می كچه‌كه‌ جیا بكاته‌وه‌ له‌ باقی ژووره‌كه‌.

كچه‌كه‌ش چه‌رچه‌فێكی دا به‌خۆیا و له‌ ترسا به‌س دوو
كونه‌چاوی به‌ده‌ره‌وه‌ بوو وه‌ به‌ده‌م گریانێكی بێ ده‌نگه‌وه‌ به‌رده‌وام
موراقه‌به‌ی كوڕه‌كه‌ی ئه‌كرد بزانێت چی ئه‌كات.

سه‌یری كرد كوڕه‌كه‌ ئه‌وه‌تا له‌ سوچێكی ژووره‌كه‌یا
دانیشتوه‌ و كتێبێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌, له‌ پڕ كوڕه‌كه‌ كتێبه‌كه‌ی داخست و سه‌یری
مۆمێكی ئه‌كرد كه‌ به‌رامبه‌ری بوو, كه‌مێكی پێ نه‌چوو كوڕه‌كه‌ په‌نجه‌
گه‌وره‌كه‌ی خسته‌ به‌ر ئاگری مۆمه‌كه‌ تا چه‌ن ده‌قه‌یه‌ك و ئیتر په‌نجه‌ی سووتا,
ئینجا یه‌ك یه‌ك هه‌موو په‌نجه‌كانی وا لێ كرد, كچه‌كه‌ش هه‌ر سه‌یری ئه‌كرد و
ئه‌گریا له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك ئه‌م كوڕه‌ جنۆكه‌ بێت و ئه‌م كاره‌ش وه‌ك په‌رستن و
شتی وا بێت كه‌ ئه‌یكات, هیچ یه‌كێك له‌م كوڕ و كچه‌ تا به‌یانی نه‌نوستن, كچه‌كه‌
له‌ ترسی كوڕه‌كه‌ و كوڕه‌كه‌ش له‌ ترسێكی شاراوه‌.. كه‌ ڕۆژ بۆوه‌ كوڕه‌كه‌
كچه‌كه‌ی برده‌وه‌ بۆ شار و تا گه‌یاندیه‌ ماڵی خۆیان, كچه‌كه‌ چووه‌وه‌ ماڵه‌وه‌,
به‌ڵام زۆر بێ حاڵ و ترساو بوو له‌و شتانه‌ی كه‌ شه‌وی پێشوو بینی بووی, وه‌
ئه‌وه‌ی به‌سه‌ری هاتبوو بۆ باوكی گێڕایه‌وه‌, به‌ڵام باوكیشی به‌ سه‌رسوڕمان و
گومانه‌وه‌ چووه‌ لای كوڕكه‌ بێ ئه‌وه‌ی خۆی وه‌كو باوكی كچه‌كه‌ بناسێنێت پێی و
تاكو چیرۆكی نه‌هاتنه‌وه‌و باسی كچه‌كه‌ی ببیستێت تا ڕاستێتی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی بۆ
ده‌ركه‌وێت, كاتێ چووه‌ لای كوڕه‌كه‌ سه‌یری كرد هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ستی به‌
له‌فاف پێچاوه‌, باوكی كچه‌كه‌ش پێش هه‌موو شتێك پرسیاری ده‌ستی لێ كرد و ئاخۆ بۆ
وای لێ هاتووه‌؟ گه‌نجه‌كه‌ش ووتی: من له‌ سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ی خۆمان بوومه‌و له‌ناو
كه‌پره‌كه‌م بومه‌و شه‌ویش كچێك هاتووه‌ بۆ ماڵه‌كه‌م وه‌ زۆر جوان بووه‌ و شه‌و
له‌ماڵم خه‌وتووه‌, به‌ڵام شه‌یتان به‌رده‌وام وه‌سوه‌سه‌ی بۆ دروست ئه‌كردم (بۆ
ئه‌وه‌ی زینای له‌گه‌ڵ بكه‌م) منیش له‌ ترسا په‌نجه‌كانی خۆمم سوتان بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و شه‌هوه‌ت و خۆشیه‌ی شه‌یتان بۆی دروست كردوم له‌گه‌ڵ سوتانی په‌نجه‌كانم دا
بسوتێنن و نه‌كه‌ومه‌ داوی شه‌هوه‌ت و شه‌یتانه‌وه‌. كاتێكیش به‌یانی بوویه‌وه‌
وه‌كو خوشكێكی خۆم هێناومه‌ته‌ ماڵی خۆیان. چیرۆكه‌كه‌شی وه‌خو خۆی گێڕایه‌وه‌.

باوكی كچه‌كه‌ زۆر ئه‌م گه‌نجه‌
له‌خوا ترسه‌ی ئه‌چێته‌ دڵه‌وه‌و كه‌سێكی ئاوها زۆر زۆر كه‌م وێنه‌یه‌ له‌م
ڕۆژگاره‌ پڕ سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌, بۆیه‌ بردیه‌ ماڵه‌وه‌ و  بڕیاری دا كه‌ كچه‌كه‌ی
خۆی پێشكه‌ش بكات.

په‌نجه‌
سوتاوه‌كانی شه‌وێكی حه‌رامیان پێ گۆڕی, كه‌ سه‌ربه‌زی هه‌موو ژیانی پێ به‌ده‌ست
هێنا.

مالبه رى خوشكان
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
فيــرو
مؤســـس منتديـــات كركوك تايمزمؤســـس منتديـــات كركوك تايمز
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 3141
نقاط : 41193
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 27

مُساهمةموضوع: رد: تو خوا بيخوينه وه   الثلاثاء 20 يوليو 2010, 2:28 am

دةس خوش برام
توقيــع العضو فيــرو


يرحل من يرحل . . لن تهدم الدنيا .. ولن تغلق ابواب السماء
فأنا لا ألتفت ابدا للوراء... فالحب والصداقه لا يأتوا بالتوسل والرجاء
وغرور من امامي زادني كبرياء
....فإن كان وجودهم شيئا فإن كرامتي أشيااااء

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://xp10.ahlamontada.com
 

تو خوا بيخوينه وه

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: