دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه یارییه‌كانی مۆندیالی ئه‌فریقا ده‌ستیپێكردووه و
هاووڵاتیانیش هه‌ریه‌كه‌و هانده‌ری وڵاتێكن و سه‌یركردنیان جۆش و خرۆشی تایبه‌تیان
هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ك پیاوانه‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌مه له‌لای زۆرێك
ببێته كێشه و ئاژاوه‌ی لێبكه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌رووداوێكی
سه‌یری شاری كه‌ركوكه‌وه به سایتی PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 19/6 هاووڵاتی
(ه.ع) ته‌مه‌ن 27 ساڵان دوای ئه‌وه‌ی بڕی 5 لیتر به‌نزین ده‌هێنێت بۆ مۆلیده‌ی
ماڵه‌وه و ده‌ڕوات بۆ كار و به ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت ئاگاداری ئه‌و به‌نزینه به..
منداڵه‌كان ده‌ستی لێنه‌ده‌ن، دوای رۆیشتنی پیاوه‌كه ژنه‌كه به‌نزینه‌كه
ده‌كاته ناو مۆلیده‌كه‌وه، بۆئه‌وه‌ی دووربێت له‌ده‌ستی
منداڵه‌كانه‌وه.
نیوه‌ڕۆی هه‌مان رۆژ به‌هۆی بوونی كێشه‌یه‌ك له مۆلیده‌ی گشتی
گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا ژنی ئه‌و پیاوه ناچار ده‌بێت مولیده‌كه ئیش پێبكات، بۆئه‌وه‌ی خۆی
و منداڵه‌كانی له گه‌رما فێنك بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه مێردی
ئه‌و ژنه دێته‌وه و به‌ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت مولیده‌كه هه‌ڵكه یاری هه‌یه با بیبینم
ئه‌ویش ده‌ڵێت ئیشم پێكردووه و ته‌واو بووه، مێردی ژنه‌كه‌ش ده‌ستبه‌جێ سێ به‌سێ
ته‌ڵاقی ده‌دات.
شایانی باسه هه‌ردوو ژن و مێرده‌كه خه‌ڵكی شاری
كه‌ركوكن.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|