له‌نوێترین كاری‌دا هونه‌رمه‌ند د. به‌ڵقیس گۆرانی (ئه‌م كۆلانه‌و كۆلانه)ى له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كه‌ناڵی سلێمانی-یه‌وه بۆ كلیپكرا، ئه‌م گۆرانییه له‌هۆنراوه‌ی ره‌مه‌زان زامدارو ئاواز‌و موزیكی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د قه‌دری-یه، كارى ده‌رهێنانى عوسمان شه‌ریف-ه‌و ژینۆ عومه‌ر كارى سیناریۆو وێنه‌گرتنى بۆ كردووه، هاوكارانى پشتى كامێراش هه‌ریه‌ك له‌ره‌وا ئه‌حمه‌د، كاروان كاكل و محه‌مه‌د هیوا-یه‌و كارى مۆنتاژى له‌لایه‌ن محه‌مه‌د نوره‌دین-ه‌وه بۆ ئه‌نجامده‌درێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ كوردستانی نوێ ژینۆ عومه‌ر-ى وێنه‌گر وتى: كۆلانه‌كانى شێخانى شارى سلێمانى زۆر گونجاو بوون بۆ ئه‌و كلیپه‌ى د. به‌ڵقیس، وتیشى: كارى كلیپمان بۆ زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندان كردووه، به‌لام هیچ كه‌سێك وه‌ك د. به‌ڵقیس پێشوازى لێنه‌كراوه، به‌ڕاستى پێشوازى و هاوكارى خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كه جێگاى سه‌رسوڕمانى ستافه‌كه‌مان بوو.
د. به‌ڵقیس-یش وتی: ئه‌م گۆرانییه یه‌كێكه له‌به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌لبوومی (2006) كه جارێكی دیكه نوێم كردۆته‌وه، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ى كارى وێنه‌گرتنمان لێ‌كرد زۆر جوانن شوێنێكی شوێنه‌واریین، منیش كۆلانه‌و كۆلانی زۆرم كرد تا یاره‌كه‌م بدۆزمه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌كاره هونه‌رییه‌كانى و ئاشكراكردنی ته‌مه‌ن و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئاشكراكردنی چه‌ند نهێنییه‌ك له‌ژیانی خۆی، چاوپێكه‌وتنێك له‌گۆڤاری ئاوێزه‌دا بخوێننه‌وه..
kurdistani nwe
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|