| موضوع: به ندى بيشينان الأربعاء 19 مايو 2010, 2:47 am | |
| قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت له هه‌موو هه‌ورێک باران ناباريت نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مارئه‌ڕوێت
سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی هه‌موو شتێک به خوێ،خوێش به مانا ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌خه‌یاڵێک به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره دوو پشکه له‌خؤى به‌شکه بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆى بنوێ کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه بانێکه‌و دوو هه‌وا به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
کای کۆن به‌با مه‌که هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت باری که‌ر دایم قورسه بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی -دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه من هه‌ر به پاڵووت ئه‌که‌م و تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو من ئه‌ڵێم نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه ڕێوی به کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی به‌ست به‌خۆیه‌وه که گوورگ پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی سه‌گ که‌ری دێز حه‌ز به تۆپینی خۆی و زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات نان خۆر‌ت بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته له ده گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت که جام پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ سه‌رێکی هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا له ده‌رگای هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات ئه‌ده‌نه‌وه ده‌نگی ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
له کانی یه‌ک ئاوت خوارده‌وه لێڵی مه‌که دار به ته‌وری وت گه‌ر کلکت له خۆم نه بوایه توانای بڕینمت نه ده‌بوو هه‌ردووک جاشی ماکه‌رێکن ئه‌وه‌ی به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه سوار تا نه‌گلێ نابێت به سوار قه‌رز کۆن ئه‌بێت نافه‌وتێت قه‌رز دوو ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه ماڵی زیاد سه‌ر ناشکێنێت قومارچی دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه دڵی ئه‌ته‌قێ ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت خوا تا کێو نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات به‌ردی بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ هه‌موو گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره به‌س ناوی گورگ به‌ده
چه‌پڵه به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت ئه‌وه‌نده مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن، ئه‌وه‌نده‌ش گوى ڕامه‌گره سه‌رت بێته ژان مناڵی بچووکیش خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت هه‌ر که‌س ده‌چێته قه‌بری خۆی ماڵی نه‌خۆری بۆ چه‌کمه سۆری بزن بۆ شه‌وێکیش شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات ئه‌گه‌ر گوڵ نیت دڕکیش مه‌به که‌چه‌ڵ که ده‌رمانکه‌ر بێت ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات ساڵی خۆش له به‌هاره‌که‌یدا دیاره مه‌ستی و ڕاستی قسه یان له شێت یان له مناڵ له برسا بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری نانت ناداتێ بانگی موحه‌مه‌د به ئاشکرا خۆشه به‌رخی نێر بۆ سه‌ر بڕینه
|
|
| موضوع: رد: به ندى بيشينان الأربعاء 19 مايو 2010, 12:10 pm | |
| ده ست خوش جوانه توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|
| موضوع: رد الخميس 20 مايو 2010, 9:03 pm | |
| رؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤؤر سوباس |
|
| موضوع: رد: به ندى بيشينان الجمعة 21 مايو 2010, 12:23 am | |
| |
|