ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئینگلیزی واین ڕوونی ده‌یه‌وێت دوای وازهێنانی له یاریکردن له تۆپی پێ دوورنه‌که‌وێته‌وه و ببێته ڕاهێنه‌ر .. ڕوونی که سه‌ره‌ڕای پێکان له‌م وه‌رزه ٣٤ گۆڵی بۆ مانچسته‌ر تۆمارکرد و هیوای ئینگلیزیه‌کانه بۆ جامی جیهانی له لێدوانێکدا وتی : ده‌مه‌وێت هه‌نگاوی داهاتووم ڕاهێنه‌ری بێت ، په‌یوه‌ندیم به ئیڤه‌رتۆنه‌وه کرد که ته‌مه‌نم ٩ ساڵان بوو و تۆپی پێ بۆته گه‌وره‌ترین به‌شی ژیانی من و نامه‌وێت دوای وازهێنانم له یاریکردن لێی داببرێم ، له‌م ساڵه‌وه خه‌ریکی وانه وه‌رگرتنم بۆ کاری ڕاهێنه‌ری له‌وانه‌یه وه‌کو ڕاهێنه‌ره گه‌وره‌کانی ترم لێ نه‌یه‌ت که خۆشم ده‌وێت به‌ڵام هیوادارم بتوانم ساڵانی تر به‌رده‌وام بم ، تۆپی پێ م خۆشه‌وێت و ناتوانم خۆم ببینه‌وه چێشتخانه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ببه‌م و ده‌مه‌وێت هه‌ر له تۆپی پێ دا بمێنمه‌وه
yariga
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|