كه‌مى نوستن هۆكارى مردنى پێشوه‌خته
زانایانى ئیتاڵى‌و بریتانى هۆشدارى ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه‌مى نوستن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له 6 كاتژمێر كه‌متربێت، مردنى پێشوه‌ختى لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه نوستن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژیش مه‌ترسیداره.
لێكۆڵه‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى ماوه‌ى نوستنیان كه‌مه، به‌ڕێژه‌ى 12%، ئه‌گه‌رى مردنیان لێده‌كرێت دواى ته‌مه‌نى 25 ساڵى، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه شه‌وانه 6 بۆ 8 كاتژمێر ده‌نوون.
هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندى له‌نێوان مردنى پێشوه‌خت‌و زۆر نوستندا هه‌یه، كه له 9 كاتژمێر زیاتر بێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆر نوستن زیانى ته‌ندروستیشى هه‌یه.
زانایان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، پشتیان به‌ئه‌نجامى 16 لێكۆڵینه‌وه به‌ستووه، هه‌روه‌ها 1,6 ملیۆن كه‌سیش به‌شدارى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌یان كردووه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|