ئه‌لبوومه نوێكه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی زیاد ئه‌سعه‌د بۆ دوورگه: ئه‌لبوومه نوێكه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د ئاماده‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌مه‌ندی ده‌نگخۆش و به‌توانای كورد (زیاد ئه‌سعه‌د) له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئاخۆ راسته ئه‌لبوومه‌كه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د ته‌واوبووه، به ماڵپه‌ڕی دوورگه‌ی راگه‌یاند كه هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی كاری ئه‌لبوومه نوێكه‌یه‌تی و هه‌وڵی زۆر باشی داوه كه ئه‌م ئه‌لبوومه نوێیه‌ی بكاته به‌رهه‌مێكی ئه‌وتۆ كه ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه تینوێتی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بشكێنێت..به‌تایبه‌تی كه ئه‌و چه‌ندین ساڵه‌ی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دابڕاوه. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی زیاد ئه‌سعه‌د گوتیشی كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له ئاماده‌باشیدایه و ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانایه‌ك له گفتوگۆ دایه تا سیدییه‌كه‌یان پێ بفرشێت. هه‌روه‌ها گوتی: زیاد ئه‌سعه‌د ئه‌م ئه‌لبوومه‌ی زۆر گران كردووه و ده‌یه‌وێ بگاته ئه‌و نرخه‌ی كه خۆی بۆی داناوه، به‌ڵام تاكو ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی زیاد ئه‌سعه‌د بۆ كام كۆمپانیا ده‌بێت و له‌م رووه‌وه زیاد ئه‌سعه‌د نه‌گه‌یشتۆته رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك. هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی كه ئه‌لبوومه‌كه‌ی ته‌واو بووه و له هه‌شت تراك پێكهاتووه و ته‌نها ئه‌وه ماوه كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك بگاته رێككه‌وتن و ئه‌و كۆمپانیایه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه. شایانی باسه له‌به‌ر كاره جوان و به‌هێزه‌كانی، هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د به (ئیمپراتۆری گۆرانی كوردی) ناو ده‌بردرێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|