به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ASـی ئیسپانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كارگێری یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه‌وا یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی گۆنزالۆ هیگواین بۆ فرۆشتن نیه وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو وه هێشتا له چاوه‌ڕێی نوێ كردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌یه‌تی،كێشه‌ی نوێ كردنه‌وه‌ی بۆندی گۆنزالۆ له هه‌فته‌ی داهاتوو به كۆتا دێت وه گفتوگۆییه‌كان به‌رده‌وامن له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یانه‌ی ڕیال مه‌درید خۆرخی ڤالدانۆ و باوكی یاریزان هیگواین،گۆنزالۆ له‌م وه‌رزه ئاستێكی زۆر به‌رزی پێشكه‌ش كردووه وه توانی ببێته یاریزانێكی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی پیلیگرینی وه له جه‌نگدا بوو بۆ به‌ده‌ست هێنانی خه‌ڵاتی گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ئه‌مه‌ش وای كرد هانده‌رانی ڕیال زۆر ڕێز له هیگواین بگرن،بۆندی هیگواین تا هاوینی ساڵی 2013 ـیه وه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی 150 ملیۆن یۆرۆـیه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|