كاتێك كه سلێمان پێغه‌میه‌ر (سڵاوی خودای له‌سه‌ر بێت) له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی به شوێنێكدا ده‌ڕوان مێرووله‌یه‌كی مێ ده‌یانبینێت و خێرا مێرووله‌كانی تر ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بچنه ماڵه‌كانیانه‌وه، خودای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت (قالت نملة يا أيها النمل ادخلوا مساكنكم لا يحطمنكم سليمان وجنوده وهم لايشعرون (النمل 18) واته: مێرووله‌یه‌كی مێیه هاواری كرد و وتی: مێروله‌ینه بچنه ماڵه‌كانتانه‌وه نه‌وه‌ك سلێمان و سه‌ربازانی بتانشكێنن له كاتێكدا هه‌ستتان پێنه‌كه‌ن. ئه‌م ئایه‌ته سێ موعجیزه‌ی زانستی تێدایه:
یه‌كه‌م: مێرووله‌ی مێیه، زانستی نوێ ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه مێرووله‌ی مێیه نه‌زۆك هه‌ڵده‌ستێت به كۆكردنه‌وه‌ی خواردن و سه‌رپه‌رشتی بچووكه‌كان و پاراستنی شاره مێرووله، جا ئه‌گه‌ر وه‌حی خودا نه‌بێت پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چۆن زانی كه مێرووله‌ی مێیه به‌و كاره هه‌ستاوه و ده‌توانێ ئاوا به وردی بتس له رووداوێك كه پێش چه‌ند هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر روویداوه‌ـ زانایان ده‌ڵێن: مێره‌ی مێرووله ته‌نها له ماوه‌ی پیتێندا رۆڵیان ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌ون.
دووه‌م: قورئان باسی له قسه‌كردنی مێرووله كردووه كه سلێمان پێغه‌مبه‌ر (سڵاوی خودای له‌سه‌ر بێت) تێیگه‌یشتووه، دیاره ته‌نها خودا زانیویه‌تی و له دواییشدا له (17/9/2005) دا زانایانی رووسی زمانی مێرووله‌یان دۆزیوه كه ئه‌مه‌ش موعجیزه‌یه‌كی ئاشكاری قورانی پیرۆزه.
سێیه‌م: له‌م ساڵانه‌ی دواییدا زانایه‌كی ئوستراڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهاته‌ی له‌شی مێرووله كرد و بۆیده‌ركه‌وت كه رێژه‌یه‌كی زۆر له مادده‌ی شووشه له پێكهاته‌ی له‌شی مێرووله هه‌یه. ئه‌م زانایه كه زانی له قورئاندا وشه‌ی (شكاندن) بۆ له‌شی مێروله به‌ركارهێنراوه هه‌ر زوو موسڵمان بوو.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|