گواردیولا ” به‌رشلۆنه هێشتا پاڵه‌وان نیه “
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌شه‌لۆنه پێپ گواردیولا زۆر دڵخۆش بوو به‌بردنه‌وه‌ی یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی سیفیلیا به‌ئه‌نجامی 3-2 وه‌ئه‌نجامی ئه‌م یاریه بۆ به‌رشه‌لۆنه زۆر قورس بوو چونکه یانه‌که له‌ژێر زه‌ختێکی زۆردا بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیفیلیا به‌ڵام توانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌کۆتا یار لالیگادا به‌رامبه‌ر یانه‌ی فه‌له‌د وه‌لید یاری ده‌کات وه ئه‌م یانه‌یه ترسی دابه‌زینی لێده‌کرێت بۆ ڕیزی یانه پله‌دووه‌کان بۆیه پێده‌چێت کێشه بۆ به‌رشه‌لۆنه درووست بکه‌ن له‌م باره‌یه‌وه ڕاهێنه‌ر گواردیولا ووتی “ له‌هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌بوو که ئێمه توانیان خۆمان به‌رامبه‌ر سیفیلیا بگونجێنین ، وه توانیمان یاریه‌که ببه‌ینه‌وه وه بۆ یاری هه‌فته‌ی داهاتووش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌ی فه‌له‌د وه‌لید له پێناوی خۆپاراستن له‌دابه‌زین یاریده‌کات پێده‌چێت کێشه‌مان بۆ درووست بکه‌ن”.
گواردیولا ده‌رباره‌ی لالیگا ووتی ” هێشتا نازناوه‌که‌مان به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌ڵام هه‌نگاوێکی گه‌ره‌مان بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌ڵنا ، به‌ڵام هێشتا ئاره‌ق کردنه‌وه‌ی زۆر و ڕاکردنمان ماوه ” .
گواردیوالا ووتیشی ” ئێمه ئێستا چانسی بردنه‌وه و دۆڕاندنمان هه‌یه له ناو کامپ نۆدا ، وه ده‌بێت یاری باش بکه‌ین و کۆنترۆلی یاریه‌که بکه‌ین و ده‌ست به‌سه‌ر هه‌مووشووێنێکی ناویاریگادا بگرین، ئه‌مه‌ش له پێناوی بردنه‌وه‌دا ” .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه گواردیوالا هێشتا خۆی به‌خاوه‌نی لالیگا نازانێت که چانسی به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌که بۆ ئه‌م یانه‌یه له سه‌دا هه‌شتا زیاتره وه پێده‌چێت بیه‌وێت یاریزانه‌کانی به‌م شێوه‌یه هان بدات تا هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ بردنه‌وه‌و دوورکه‌وتنه‌وه له‌یه‌کسان بوون و دۆڕاندن.
یاریگا
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|