منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةس .و .جالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
 
شميران كركوكي - 2120
 
Rasti - 1769
 
zoba - 1578
 
كــاردينيــا - 1350
 
دمعة حزن - 579
 
A.O.J - 538
 
Aramos - 497
 
ديدار - 410
 
دانيار كوردى - 404
 
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
الخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
الإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
الأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
الثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
السبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
السبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
السبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 جلی‌ ته‌سك، مۆدێلی‌ جه‌سته‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ لای‌ كچان نه‌هێشتووه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 16987
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 28

مُساهمةموضوع: جلی‌ ته‌سك، مۆدێلی‌ جه‌سته‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ لای‌ كچان نه‌هێشتووه‌   الثلاثاء 30 مارس 2010, 9:58 pm

هه‌ندێك وه‌كو چاولێكه‌ری‌ خۆیان لاوازده‌كه‌ن، به‌لاَم رێگای‌ نا ته‌ندرووست هه‌ڵده‌بژێرن
ژین‌و خه‌نده‌

دیارده‌ی‌ رێجیمكردن‌و خۆلاوازكردن له‌ناوكچاندا بووه‌ به‌باو‌و پزیشكان‌و توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش قه‌ڵه‌وی‌ به‌ حاڵه‌تێكی‌ ئاسایی‌ ده‌زانن‌و رێنمایی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن، تا به‌هۆی‌ رێجیمردنه‌وه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی‌ خۆیان نه‌گه‌یه‌نن.
دیارده‌ی‌ رێجیمكردن له‌ ئێستادا له‌ ناوكچاندا، بووه‌ به‌چاولێكه‌ری‌، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست په‌ناده‌به‌ نه‌به‌ر رێجیمكردن‌و هیچ جۆره‌ رێنمایه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ په‌یڕه‌وناكه‌ن، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ گیروگرفتی‌ ده‌روونی‌ دروستده‌كات.
شیلان عه‌لی‌ كه‌ خوێندكاره‌و یه‌كێكه‌ له‌و كه‌سانه‌ی‌ تووشی‌ گرفتی‌ قه‌ڵه‌وی‌ بووه‌، ‌وتی‌ »من پێشتر قه‌ڵه‌و بووم گوێم نه‌دایه‌، به‌ڵام ئێستا حه‌زناكه‌م قه‌ڵه‌وبم، ده‌مه‌وێت كێشم دابه‌زێت».
‌وتیشی »هاوڕێكانم زه‌عیفن یان ئاسایین، منیش ده‌مه‌وێت ‌وابم، جاران هه‌موو ژه‌مه‌كانم ده‌خوارد، به‌ڵام 3 مانگه‌ ده‌ستم به‌ رێجیم كردووه‌، خواردنم كه‌مكردووه‌ته‌وه‌».
وشه‌ی‌ رێجیمكردن،‌وشه‌یه‌كی‌ ئینگلیزیه‌ به‌واتای‌ نه‌خواردن یان خۆپاراستن له‌و خوارنانه‌ی‌ كه‌ ده‌بێـه‌ هۆی‌ زۆربوونی‌ كێشی‌ مرۆڤ، یان زه‌ره‌رگه‌یاندن به‌ ته‌ندروستی‌ مرۆڤ.
ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، كه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی نه‌كردووه‌، به‌لاَم تاكلایه‌نه‌ لای‌ خۆیه‌وه‌ خواردنی كه‌مكردووه‌ته‌وه‌.
له‌م رووه‌وه‌ ‌وتی‌ «سه‌ره‌تا مانگێك هیچم نه‌خوراد ته‌نیا پسكیت نه‌بێت، به‌ڵام زۆر زه‌ره‌ری‌ لێدام تووشی‌ نه‌خۆشی‌ مه‌عیده‌و ئازاری‌ مه‌عیده‌ بووم، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ خواردنێكم بۆ نه‌ده‌خورا تا سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ هه‌ناوم كرد«.
ئێستا شیلان ئامۆژگاریی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت رێجیم بكه‌ن ئه‌وه‌یه‌، كه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت كێشی‌ دابه‌زێت، با خواردن بخوات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی‌ كه‌متر له‌ جاران‌و هه‌روه‌ها سه‌ردانی‌ پزیشك بكات.
د.دلێر شه‌مسه‌دین حامد پسپۆری‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ هه‌ناو ‌و دڵ، سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی‌ رێجیمكردن ‌وتی‌ «ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هیچ خواردنێك ناخۆن، ده‌ڵێن با زه‌عیف ببین ئه‌مه‌ به‌ڕاست دانانرێت«.
ئه‌و پزیشكه‌ زیاتر روونیده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌نێوان ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ مرۆڤ ده‌یخوات‌و ئه‌و ‌وزه‌یه‌ی‌ كه‌ سه‌رفی‌ ده‌كات، ده‌بێت هاوسه‌نگی‌ رابگیرێت.
د.هه‌وراز محه‌مه‌د، توێژه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی، ‌وتی‌ «دیارده‌ی‌ رێجیمكردن په‌یوه‌ندی‌ پته‌وی‌ به‌ دیارده‌ی‌ قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ‌وه‌ك دیارده‌، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ رێجیمكردن بگه‌ین، پێویسته‌ له‌قه‌ڵه‌وی‌ بگه‌ین«.
د.هه‌وراز محه‌مه‌د، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ قه‌ڵه‌وی‌ ‌وه‌ك دیارییه‌ك له‌ناو ژنان‌و پیاوانیشدا زۆر ده‌بینرێت، به‌هۆی‌ زه‌مه‌نی‌ راگواستنی‌ گونده‌كانه‌وه‌، كه‌ ئێستا نیشته‌جێبوون له‌ شارو كۆمه‌ڵگه‌ زۆره‌ملێكاندا.
ئه‌و زیاتر روونیده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ دانیشتنی‌ زۆر‌و كارنه‌كردن‌و زۆر خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئێستادا. له‌مباره‌یه‌وه‌ ‌وتی‌ «پێشتر رێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ له‌ گونده‌كاندا به‌رده‌وام سه‌رقاڵی‌ كاركردن بوون، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ زۆره‌ ملێكاندا نیشته‌جێده‌كرێن، به‌وشێوه‌یه‌ی‌ ئه‌وسا ناتوانن كاربكه‌ن‌و زۆرینه‌ی‌ ئه‌و خواردنه‌شی‌ كه‌ ده‌یخۆن، به‌هۆی‌ نه‌جوڵانه‌وه‌ ده‌بێته‌ چه‌وری‌ نیشتوو ‌و قه‌ڵه‌وی‌ لێ به‌رهه‌مدێت«.
له‌ ئێستا زۆرێك له‌وانه‌ی‌ كه‌ په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر رێجیمكردن، به‌بێ هۆشیارییه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستییان.
د.دلێر شه‌مسه‌دین ‌وتی‌ «چه‌ندین كانزای‌ به‌سوود هه‌ن بۆ مرۆڤ، كه‌ مادده‌ی‌ پرۆتینیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ته‌نیا له‌ رێگه‌ی‌ خواردنه‌وه‌ ده‌چنه‌ له‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆتینه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ‌وه‌رنه‌گرین له‌ناو له‌شماندا دروستنابێت«.
وتیشی «له‌ ‌وڵاتی‌ ئێمه‌ قورسه‌ به‌رنامه‌یه‌ك، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دیاریبكه‌ین، كه‌ رێجیمده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ به‌كاریده‌هێنن له‌ ئه‌وروپا«.
د.دلێر زیاتر دواو ‌وتی‌ «له‌ كوردستاندا هیچ جۆره‌ دیراسه‌یه‌ك نه‌كراوه‌ له‌سه‌ر خواردنه‌كان، به‌لاَم رێجیمی‌ ته‌ندروست ئه‌وه‌یه‌، كه‌ پێش هه‌موو شتێك ئه‌و خواردنانه‌ی‌ كه‌ كێشی‌ له‌ش زۆر ده‌كه‌ن، له‌ خواردنی‌ مرۆڤ دووربخرێنه‌وه‌«.
د.هه‌وراز محه‌مه‌د،‌وه‌كو توێژه‌رێك پێیوایه‌، مرۆڤی‌ كورد له‌ پێشتردا، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوریدا به‌ تایبه‌ت له‌ گونده‌كاندا قه‌ڵه‌ویی‌ ‌وه‌ك دیارده‌ زۆرباو نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ زۆرجوڵان‌و كاركردنی‌ به‌رده‌وام له‌كاتێكدا كه‌ كاره‌كانیان سه‌ختبوون.
ئه‌و دكتۆره‌‌وتی «ئه‌گه‌رچی‌ له‌ روانگه‌ی‌ پیاوی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ كوردییه‌وه‌، له‌ پێشتردا ژنی‌ قه‌ڵه‌و زیاتر داوای‌ له‌سه‌ر بووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، ‌وه‌ك یاسایه‌ك هه‌میشه‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ كه‌من یان ده‌گمه‌نن داخوازییان زیاتریان له‌سه‌ره‌«.
وتیشی «له‌ كاتێكدا قه‌ڵه‌وییش بۆخۆی‌ به‌ به‌شێك له‌ جوانی‌ هه‌ژماركراوه‌، ره‌نگه‌ هه‌وڵیشی‌ بۆ درابێت«.
د.هه‌وراز هه‌روه‌ها‌وتی‌ «جاران قه‌ڵه‌ویی‌ ‌ویستی‌ زیاتری‌ له‌سه‌ر بووه‌، كاتێكیش ‌ویست له‌سه‌ر شتێك زیاد ده‌كات، هه‌وڵ بۆ ئه‌و شته‌ زیاتر ده‌درێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش ‌وایكردووه‌ كه‌ ژنانی‌ كورد زیاتر له‌ هه‌وڵی‌ خۆ قه‌ڵه‌وكردندابن«.
به‌لاَم به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، له‌ئێستادا قه‌ڵه‌وی‌ بووه‌، به‌ بارێك به‌سه‌ر ئه‌و كچانه‌ی‌ كه‌ ئێستا خۆیان له‌ هاوڕێكانیان به‌ لاوازتر نازانن.
ئه‌و توێژه‌ره‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌ ده‌ڵێت رێجیمكردن مرۆڤی‌ كورد له‌ ئێستادا بووه‌ به‌لاساییكردنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ندێك پێیانوایه‌ جوانی‌ ناهێڵێت.
روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ تری‌ رێجیمكردن په‌یوه‌ندی‌ به‌و پۆشاكانه‌ی‌ ئێستاوه‌ هه‌یه‌، كه‌ به‌جۆرێك دروستكراوه‌ بۆ كه‌سی‌ زه‌عیف ده‌بێت، «ئه‌وه‌ش هۆكارێكی‌ تره‌، چونكه‌ مرۆڤ له‌ كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵده‌دات زۆرترین قبوڵی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ده‌ستبهێنێت«.
سانا كه‌ریم خوێندكاری‌ زانكۆیه‌، ‌وتی‌ «من ده‌مه‌وێت زه‌عیف بم له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌ كۆمه‌ڵگا به‌گشتی‌‌و له‌ناو زانكۆ به‌تایبه‌تی‌ خوێندكاران زیاتر گرنگی‌ به‌ زه‌عیفبوون ده‌ده‌ن، چونكه‌ قه‌ڵه‌وی‌ شتێكی‌ ناشیرینه‌ به‌لایانه‌وه‌و زیاتر بووه‌ به‌چاولێكه‌ری‌«.
وتیشی «ئه‌و پۆشاكانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ بازاڕدا هه‌ن، زیاتر بۆ كه‌سی‌ زه‌عیف ده‌بن«.
د.هه‌وراز ده‌ڵێت «له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ئێستا قه‌ڵه‌وی‌ له‌ كۆمه‌ڵگادا باونییه‌، خه‌ڵك زیاتر هه‌وڵ بۆ زه‌عیفی‌ ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ رێجیم ده‌كات ده‌یه‌وێت قبوڵی‌ كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ستبهێنێت«.
ئه‌و توێژه‌ره‌ به‌ پێویستیزانی‌ كه‌ مرۆڤ زیاتر ئاگاداری‌ ته‌ندروستی‌ خۆی‌ بێت‌و به‌هۆی‌ قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ خۆی‌ دووچاری‌ كێشه‌ نه‌كات، چونكه‌ قه‌ڵه‌وی‌ «دیارده‌یه‌كی‌ پۆزه‌تیفه‌«.
توقيــع العضو شميران كركوكي



بیر له‌ زیان بكه‌وه‌ به‌لام خه‌فه‌تی بو مه‌خو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
فيــرو
مؤســـس منتديـــات كركوك تايمزمؤســـس منتديـــات كركوك تايمز
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 3141
نقاط : 41183
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 27

مُساهمةموضوع: رد: جلی‌ ته‌سك، مۆدێلی‌ جه‌سته‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ لای‌ كچان نه‌هێشتووه‌   الأحد 09 مايو 2010, 8:47 pm

dast xosh be o am babata
توقيــع العضو فيــرو


يرحل من يرحل . . لن تهدم الدنيا .. ولن تغلق ابواب السماء
فأنا لا ألتفت ابدا للوراء... فالحب والصداقه لا يأتوا بالتوسل والرجاء
وغرور من امامي زادني كبرياء
....فإن كان وجودهم شيئا فإن كرامتي أشيااااء

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
http://xp10.ahlamontada.com
 

جلی‌ ته‌سك، مۆدێلی‌ جه‌سته‌ی‌ قه‌ڵه‌وی‌ لای‌ كچان نه‌هێشتووه‌

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة 
صفحة 1 من اصل 1

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: